کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوایین جار بەرپرسەكان وازدەهێنن ؟!

Tuesday, 17/02/2009, 12:00


 گەر بەخێرایەكى كەمیش بێت بروانین لە ژیانى سیاسى و فەرهەنگى و رۆشنبیرى ئەم ووڵاتەى خۆمان ، بە حزبى و حكومیەوە یاخود بە زاناوە نەزانەوە تێدەگەیت كە غیابى تێنگەیشتن لە بوارى دیموكراسى و وەرگرتنى پۆست لە چ قەیرانێكدایە ،بۆت روون دەبێتەوە كە هەمیشە گوتارى ئێمە بریتى بووە لە سیاسەتى ساوا خوازى و رازى كردنى ئەو دەوربەرەى كە لێیان گرد بۆتەوە،جگە لەمانە بۆ بەرژەوەندى گشتى تەنیا لە رێگەى چەند قسەیەكى زلەوە پێمان دەفرۆشنەوە ،هیچ گۆرانێكى بنەرتى لە ئارادانى یە ، ئەوەى كە كوتلە بازى و ئەوەى كە سودفەو ئەوەى كە كوتەك وئەوەى كە كورى فلانە كەس و خاتر خاترانە دەینریتە سەر كورسی ئیدى ئەم كورسیە داماوە تاپۆ دەكرێت ، هیچ فشارێك نى یە بتوانێت گۆرانێكى نوێ خوازیانە لە كەسى سەر كورسیەكە بكات ، چونكە بیر كردنەوەى كەسى بەرپرسەكە پەیوەندە بەو بیرەى كە پەلكێشى ئەم دەسەڵاتەى كردوە تەنیا دەتواندرێت زۆرترین سود بەو كەسانە بگەینێت كەوەك ئەو بیردەكەنەوە بەپێچەوانەوە بیركردنەوەى تۆ خوانەخواستە دژى ئەو بێت ئەبێت چاوەرێ ى گەمیەكەى نوح بكەیتەوە تا كارێكت بۆ دەكرێت ،ماوەى چەندین ساڵە هەموومان گللەیى دەكەین كە هیچ بەرپرسێك ئامادە نى یە واز بهێنێت ،گەر هەر كەسێكیش بەهۆى ئاشكرا بونى گەندەڵى لەسەر كارەكەى لادرابێت ئەوا بەختى لەكار بووە چونكە پۆستێكى بەرزترى وەرگرتوە ، بەڵام خۆش بەختانە دواى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكانى عێراق پێشهاتە سیاسیەكانى كوردستان زۆر بەخێرایى روودەدەن ،كە دەبێت لەسەر ئەو پێشهاتانە تاكى كوردى بۆچونى خۆى هەبێت ، ماوەیەك بوو خەریك بوو سەرجەممان خەریك بە هاتنە پێشەوەى هەڵبژاردن بین وهەوڵ بدەین بەهۆى لیستى جیا جیا بتوانین گۆڕانكارى دروست بكەین ،ویستمان لە بانگەشەى هەڵبژاردنى ووڵاتان كەلك وەربگیرن و ئۆبامایەك بۆ كوردستان دروست بكەین كە بڕواى بەووشەى گۆرانكارى لە پێناو ئاسودەیى هاووڵاتیان هەبێت ،بەردەوام خەڵك پرسیارى ئەوەى دەكرد كە لە گردەكە بە ئاشكرا باسى دروست بونى لیست بكەن ،ئەمانە وایان كرد ئەو هەڵ و مەرجە تەنیا چەند هەفتەیك بخایەنێت ، وەك بایەكى بەهێز گۆڕانكاریەكى تا ئاستێك خەڵكى ئاسایى بڕوایان نەدەكرد ،كە دەست لەكار كێشانەوەى جێگرى سەرۆكى هەرێم و چوار ئەندام مەكتەبى سیاسى یەكێتى نیشمانى كوردستان بوون ،ئێمە دەپرسین بۆ لەم كاتەدا كە خەریكە گەنج و ڕۆشنبیرانى كوردستان لە هەوڵى دروست كردنى بۆچونێكى جیاوازتر لە حزبەكانى كوردستان بخەنە بەردەم راى گشتى ئەم رووداوە دێتە ئاراوا ،ئایا كێشەكانى یەكێتى نیشتمانى لەماوەى ئەم چەند ساڵى ڕابردوو دەرفەتى لەوەى جوانترى نەڕەخساند كە ئەو بەرێزانە دەست لەكار كێشانەوە پێشكەش بكەن ،ئایا ئەوە دەست لەكار كێشانەوەی دەبێتە هۆى گۆرانكارى لە رەوشى هەرێم یاخود بە پێچەوانەوە ،چونكە هاووڵاتیان بۆ چونیان لە ئێستاد وایە ئەو كەسانەى كە دەشیانەوێ دەست لەكار بكێشنەوە نازانن كارى داهاتویان چى دەبێت ،یاخود ئەم دەست لەكار كێشانەویە بۆبەرژەوەندى خەڵكە یاخود لە پێناو یەكتر قبوڵ نەكردنى چەند وشەیەك ئەمەى دروست كرد ، گەر بێت و بەپێ ى ئەو هەواڵانە تەنیا لەبەر چەند قسەیەكى كۆبونەوەى مەكتەب سیاسى بێت ، ئەى دەبێت ئەو بەرپرسانە بۆچونى خەڵكى دوور لە خۆیان چەند قبوڵ بێت یاخود چەند بوار خۆش دەكەن كە گۆڕانكارى لە كورستان دروست بكەن ،من پێم وایە هەستیارترین كار كە مرۆڤایەتى بەخۆیەوە ببینێ وەرگرتنى دەسەڵاتە مرۆڤێكى خاوەن ویژدان بەوەرگرتنى دەسەڵاتێك بەختەوەر نى یە ، بەڵام نەبونى ویژدان و هیچ دەزگایەكى چاودێریكەرى توند وادەكات زۆرێكمان ئاواتمان ئەوەبێت بۆ چەند رۆژێكیش بێت ناسنامەى بەرپرسمان بچێتە گیرفانمانەوە كە تا جەڵتەیەكى دڵ لێمان دەدات ئارەزومانە بەردەوام بین لەسەر پۆستەكەمان ،ئەمەش لە سەرۆكى سەنتەرێكەوە تادەگاتە عەمیدێكى زانكۆوسەرنوسەرى رۆژنامەیەك وبەرێوەبەرى فەرمانگەیەك و كارپێكەرى مۆلیدەیەكى گوندێك !سندوقەكانى هەلبژاردن زۆرجار دەبێت هۆى یەك لاى كردنەوەى چەند بەرپرسێك بەڵام ئەمە لە ئاستى ووڵاتى خۆماندا زۆر بەكەمى رووبەروى ئەو كەسانە بۆتەوە كە لەسەروى پۆستى وەزیرو مەكتەبى سیاسى حزبەكانن ، پرسیارێكى تر دێتە پێشەوە ئایا گەر هەڵبژاردنیش بكرێت ئەو بەرپرسانە ئەیانەوێ كورسیەكانیان چۆڵ بكەن ؟ ئەگەر بێت و لەسندوقى هەلبژاردنە درۆیەكان دەرنەچن ئەوا بەئۆمێدێكى زۆرەوە دەلێن فێڵمان لێكراوە ئەوەى لەگەڵمان كرا بەهیچ شێوەیەك ڕەوا نەبوو ، كەواتە بڕوا نەبون بە ئەنجامى ئەو گەمەیەى كە لە بەناو هەلبژاردنەكان دەكرێت ئەوا جگە لەچەند تەختەیەكى رەق هیچ گۆرانێكى تریان پێناكرێت بەپێ ئەو مێژوەى لە هەڵبژاردنى چەندین ڕێكخراوى پیشەیى بینویمانە دوا جار لەوانیە لە هەڵبژاردنى گشتیش بیبنین ، بەدرێژایى چەندین ساڵى رابردوو هەمان ئەو مرۆڤانە لەسەر دەسەڵاتەكان دابەش دەبنەوە كە چەندین هەڵەى زەقیان بەرامبەر خەڵك كردوە، زۆرترین خۆشیان بۆ خۆیان دابین كردوە هیچ رۆژێكمان نەبینى كە بەرپرسێك لەبەردەم كەنالێكى راگەیاندن بڵێت لەبەر ئەوەى من ناتوانم لە هەڵبژاردندا بەشدار بكەم ئەوا لەم پۆستەم دەكشێمەوە لەبەر ئەوەى لە بانگەشەى هەڵبژاردنى پێشوو نەم توانى هیچتان بۆ بكەم ؟ ئەبێت چ نهێنی یەك لە وەرگرتنى پۆست و بەردوام بونى هەبێت كە هاووڵاتیەكى سادە نەزانێت ،چونكە بێگومان ئەم جارە نەوەى نوێ ترسێكى لەزەینى دروست دەبێت و كارەساتێك دەخولقێنێ چونكە درۆ كردن بەرامبەر بە گەل كە بمانەوێت بەناوى دیموكراسى ووڵاتێك بەرێوەبەرین كە ئەویش هیچ بوارێكى بۆ نەرەخسێندرێت،ئەم ترسە دەبێتە كارەساتێك پێم وایە لە ئایندەدا روودەدات ، چونكە نزیك بونەوەى جەمسەرەكانى دونیا پێشكەوتنى رۆژانەى ووڵاتانى رۆژئاوا لایەنەێكى ترمان بۆ دەردەخات كە ئەویش غیابى ئۆپۆزیسیونە لەم هەرێمەى خۆمان ،كاتێ حزبەبچوكەكان بیانەوێ ئۆپۆزیسۆن بن ئەوا دەمانچەو دیارایان بەسەر دەبەخشرێتەوە لەنێو وەرگرتنى دەسەڵاتى وەزیرو پلەكانى تر خامۆش دەكرێن ،وەك ئەوەى ئێستا دەیبینین ،چونكە لە رۆژئاوا رۆژانە سەركردە سیاسیەكانیان بریارى باش و خراپى ووڵاتەكانیان رووبەرووى خەڵكیان دەكەنەوە ، تەوژمى ئۆپۆزیسیونیش گەورەترین فشار دەخاتە سەر حكومەت بەڵام ئەوەى سەیرە كە پێمان وابوو لەگەڵ ئەم گۆرینى دەسەڵاتەى پەرلەمانى پێشوو زۆرترین نارەزایى و گروپى ئۆپۆزیسیۆنى لەنێو پەرلەمان و شەقامى كوردى دا دروست دەبێت بەڵام بەداخەوەتا ئێسنتاش وەك پێویست نى یە.

[email protected]
چۆمان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە