حیزبى كوردى وەك پێویستیێك بۆ خەبات كردن ، یان بەكۆیلەكردنى تاك
Wednesday, 16/09/2009, 12:00
حیزب واى كرد كە لەرووى پێگەى تواناى رۆشنبیرى تاك، ئەگەر لە هەژارترین خێزانى كۆمەڵگاش بێت بەپێچەوانەى بنەماڵەى پاشاكان بگاتە گەورەترین ئاستى دەسەڵات
ئەگەر بلێین هاتنە كایە و سەرهەڵدانى دروست بونى حیزب بەتایبەت لەخۆرئاوادا كەپێشەنگى شارستانیەتى جۆرى كاركردنى حیزبە ، دەبێت ئەوەمان لەیاد بێت كە لەنیوەى سەدەى هەژدەیەمەوە جۆرى كاركردن لە حیزب سەرى هەڵدا ، لێك جیاكردنەوەى ئەو كاتى خەڵك بوو بەسەرەتایەكى گرنگ بە دابرانیان لە بەكۆیلە بونى مرۆڤ لەبەرامبەر كلێسا و كەسانى سەرمایەدار كە زۆر جار پاشاكان وەك شتگەلێكى بچوك لەپێناو مانەوەو درێژەدان بە دەسەڵاتى خۆیان تەماشاى مرۆڤیان دەكرد ، حیزب لەو كات توانى هیچ نەبێت لەرووى فیكرو ئایدۆلۆژیەوە وا لەتاك بكات كەهەست بە بونى خۆى بكات ، لە چوار چێوەى حیزب تێبكۆشێت بۆ پرۆژەكانى خۆى ، یاخود خۆیان رێك بخەن لە چوارچێوەى ئەوبازنەیەى كە ناوى لێنراوە حیزب ، لەگەڵ بۆچونە هاوڕاكانى خۆى خۆیان ساز بكەن بۆ تێكۆشان لە كۆمەڵگەدا ، ئەمەبوو بەسەرەتاى پەلكێش كردن وبڵاو بونەوەى حیزب بەسەر جیهاندا چەندین جۆرى لێ دروست بوو بەڵام ئەوەى زۆر كاریگەرى ماوە بەسەر حیزبەكانى جهاندا دابەش بونیان بوو بەسەر دووڕەوتى جیادا كە ئێستاش لەئارادایە ئەویش سیكۆلاریزم و ئایین بوو ، بەم پێیە حیزب توانى خزمەتێكى گەورە بە مرۆڤایەتى بكات بە رزگار كردنیان لە بیركردنەوەى تەنیا بنەماڵەى پاشاكان و قەشەكان و سەرمایەدارەكان حیزب واى كرد كە لەرووى پێگەى تواناى رۆشنبیرى تاكێك ئەگەر لە هەژارترین خێزانى كۆمەڵگاش بێت ، بەپێچەوانەى بنەماڵەى پاشاكان بگاتە گەورەترین ئاستى دەسەڵات ، هەر ئەمەش واى كردوە كە حیزب ببێتە كانگایەكى بەهێز بۆ دەرخستنى رۆڵە هەژارەكانى هەر كۆمەڵگایەك بۆ سەر خستن ووەدیهاتنى خەونەكانیان ، ئەمەش واى كرد دەرفەتى فراوان بونى حیزب لەسەرجەم بوارەكانى ژیانى كۆمەڵایەتى وسیاسیى وپەروەردەیى بایەخى زیاتر بەخۆە ببینێ ، چونكە هەر حیزبە بەر لەبەشدارى كردنى پرۆسەى هەڵبژاردن پرۆژەكانى خۆى لەسەرجەم كایەكان دەخاتە روو ، لە ئەو روپا حیزب وەك ئامانجێك بەكار دێت بۆ گەیشتن بە لوتكەى دەسەڵات بەر لەوەى بیرلەوە بكرێتەوە كەنەگەیشتن بە دەستەڵات ئەلتەر ناتیڤى تر بدۆزرێتەوە، ، حیزبەكانى ئەوێ لە گۆرینى گلۆبالیزمى جیهاندا توانیان خۆیان بەتەواوى بگۆرن یاخۆد خۆیان بگۆنجێنن لەگەڵ حیزبەكانى ترى دونیا ، حیزبەكانى ئەوێ جگە لەتەنیا رێكخراوى ئیتاى ئەسپانیا هیچ باڵێكى سەربازیان نى یە بەڵام ئێمەلێرە بچوكترین حیزب چەندین بەتالیۆن وهێز و بارەگاى سەربازى هەیە كە پێویست دەكات هى حكومەت بێت نەك حیزب حیزبى ئەوێ هیچ بالێكى سەربازى نى یە تا لەهەر شكستێكى سیاسى هەلسێت بە شەر كردن و لەناوبردنى ئەو كەسانەى كە جیاواز لەوان بیر دەكەنەوە ،حیزبى ئەوێ بەر لەهەموو شتێك پابەند دەبن بەو ئەركەى كە دەخرێتەئەستۆیان ، لەهەركاتێك لە بەرنامەو كارى جدى حیزبەكەیان لابدەن ئەوا رووبەرووى دادگایەكى سەربەخۆ بێ دەستوەردان لەكاروبارى دادگا لەبەردەم لێپرسینەوەى یاسایى ئامادە دەبن ، ئەگەر باس لە حیزبى كوردى بكەین ئەوا بەهۆى ژێر دەستى و چەوساندنەوەى میللەتى كورد لەلایەن ووڵاتانى داگیركەرەوە زۆرترین پێویستیان بە دروست كردنى حیزب هەبوە بۆ خەبات كردن بۆ وەدیهاتنى مافە سەرەتایەكانى ژیانى ئەو گەلە ، بێوژدانى نەبێت لەرووى خەبات كردنەوە دەتوانین حیزبى كوردى بە بانگەشەى خەبات و كۆكردنەوەى جەماوەر لە دەورى خۆیان بەكارێكى سەركەووتى سیاسیانى كورد بزانین ، حیزبى كوردى لەسەرەتاى دروست بونیانەوە بۆ خەباتى ئەو كات پێویستیەكى باش بووە بەڵام ئەوەى مایەى تێڕامەنە لەحیزبى كوردى بە پێچەوانەى حیزبەكانى خۆر ئاوا تا ئێستا بەشێكە لە پیرۆزى بۆ میللەتەكەى هەرگیز حیزب نابێت خۆى بەپیرۆزتر بزانێت لەمیللەت بەڵام حیزبى كوردى ئەمەى كردۆتە ئەركى خۆى ئەگەر وانى یە چۆن دەبێت هەموومان هەر حیزبى بین ئەگەر لەحیزبەكەى ئەو نەبین ئەوا خائین و نیشتمان فرۆش وچەندین تۆمەتى تر بین ! حیزبى كوردى هەمیشە حیزبى دۆینێ یە ، هەرگیز بۆ سبەى حیزب نى یە ئەوەندەى مێژومان پێدەفرشنەوە هەرگیز باس لە داهاتووى ژیانى سەركردەكانیان ناكەن كە پێویستە بە پیربونى ئەوان تەمەنى كۆنگرەكانیان زۆرپیرنەبێت و بیر لەگۆرینى مەكتەب سیاسیەكان بكرێتەوە ، هێشتا هەندێك حیزبى كوردى وەك كۆیلە لە ئەندامەكانى دەڕوانێت ،وا هەست دەكات ئەگەر ئەوان نەبن ئەوا ئەم ئەندامانە ناتوانن هەناسەكانى ژیان هەلمژن ، بەڵام ئەوەیان لەبیر چۆتەوە هەر ئەو ئەندامانەى خۆیانن كە هەمیشە شانازى بە سەدان هەزار ئەندامى حیزبەكانیان دەكەن ، كێشەیەكى تر لە حیزبى كوردى ناڕۆشنى داهاتە لە هەر حیزبێكى خۆرئاوا بڕوانى زۆر بە ئاسانى دەتوانى بەو ئامانجەبگەى كە لە بارەى دارایى حیزبەكە پێویستت پێ یەتى ، حیزبى كوردى لەدروست كردنى حكومەتدا دەبیندرێت كە دەست دەخاتە نێو بچوكترین فەرمانگەى حكومیش دەبێت سەرجەم ئەندامانى كۆمەڵگاش چاویان لەبەخشەندەیى حیزب بێت تا لەفەرمانگەیەك وەك فەرمانبەر دایمەزرێنن ، ئەمەش وا دەكات لەو كات مرۆڤ هەست بەكۆیلەبونى خۆى بكات ،لەكاتێكدا بەس تۆ بەرپرسى حیزبێك بی ئەگەر بچوكترین بەرپرسیاریەتیت هەبێت ئاوا دەبەخشرێى لەسەرجەم ئەو گەندەڵیانەى كەكردونت چونكە حیزب تۆ لەهەممووشتێك پاك دەكاتەوە ، كە ئەمە پێچەوانەى كارى حیزبایەتیە نەمان دیت بەهۆى كەمتەرخەمى بەرپرسانى ئەوحیزبە یاخود ئەو حیزب چەند بەرپرسێكى باڵابۆ كۆتایى ژیان بەند بكرێن یاخود دادگا دۆسیەكانیان بەخاتەبەرچاوى خەڵك بەپێچەوانەى حیزبەكانى خۆر ئاوا كەلە بچوكترین ئەندام تا گەورەترین بەرپرس لەبەردەم دادگا یەكسانن ، بۆیە ئەگەر حیزبەكان خۆیان نەگۆڕن و ئەندامەكانیش خۆیان وەك میرات گرى حیزب بزانن نەك وەك كۆیلەیەك تا فەرمانەكانى سەروى خۆیان جێ بەجێ بكەن ، ئەوا حیزبى كوردیش هەنگاوەكان بەرەو ئاراستە كردنى كۆمەڵگەیەكى مەدنى دیموكراسى پێش دەكەوێت .
[email protected] چۆمان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست