ڕوونکردنەوەیەک لە ئیبراهیم گەلەژێرى ..
Saturday, 14/02/2009, 12:00
لە چۆمان کێن ئەوانەى لە تاریکى گۆمێکى پر لە ئیرەیى بردن بە نوسەرە جدیەکان مەلەدەکەن؟! ماوەیەکەلە دووکاتى جیاجادا، نوسینێک کە دوورە لە هەموو بەها ڕەوشتیەکانى بوارى نوسین و مرۆڤایەتى ،بەناوێکى خوازراو بەناوى (ئیبراهیم حەسەن) وەجارێکى تر بە ناوى (ئیبراهیم حوسێن) کە لە ناوى من نزیکە ،لە سایتى کوردستان پۆست دەنوسرێت لەسەر قائیمقامى قەزاى چۆمان هەرچەندە خەڵکى باڵەکایەتى و زۆرێک لە دۆستان و ئازیزانى ئێمە لەسەرتاسەرى جیهاندا نوسینەکانى من بە ئیبراهیم گەلەژێرى دەناسنەوە کە هیچ ترسێکم نى یە لە بڵاو کردنەوەى هەرنوسینێک کە خۆم قەناعەتم پێى بێت ، بتوانم لە رووى نوسینێک خزمەتێک بە گەلەکەم بکەم ،ئەگەر سەیرێکى نوسینەکانى من بکرێت بە درێژایى پێنچ ساڵى رابردوو لە هیچ سایت و رۆژنامە و گۆڤارێک نوسبنم بەناوى ئیبراهیم حوسێن بڵاو نەکردۆتەوە ،وە هەوروەها بەهۆى ئەوەى من کارمەندم لە قائیمقامیەتى قەزاى چۆمان (ئەوەش مافێکى هەر تاکێکە لە دام و دەزگا حکومییەکان خزمەت بە وڵاتەکەى بکات، خەڵکى چۆمانیش شاهیدى ئەو ماندوونەناسییەم بۆ دەدەن)، هەندێک کەسانى نەخۆش و دەرون نزم دەیانەوێت جەنگێکى دەرونى بۆمن و بۆ ستافى حکومەت لە چۆمان دروست بکەن، کە تا ئێستا لە سەر چەندین نوسینى من لە رۆژنامەکان ،حکومەت لە چۆمان دەست خۆشى و چارەسەرى هەندێک لە گەندەڵیەکانیان کردوە ، کە پێناچێت جگە لەو کەسە ترسنۆکانەى کە ناوێرێن بۆ تەنیا جارێک ڕەخنەیەک بەناوى خۆیان بگرن دەیانەوێت لە چوار دیوارى ژورەکەیان ناوى خوازراو بۆ خۆیان دروست بکەن و کێشە بۆ خەڵک دروست بکەن ،چونکە سروشتى خۆیان وا خوڵقاوە دەبێت لە گەڵ کێشە لە ژیان بژین ، من بۆ هەموو خوێنەرە بەرێزەکانى کوردستان پۆست کە چەندین وتارى خۆم لەم سایتە بڵاو کردۆتەوە ،وە هەموو ڕۆژنامەو سایتەکانى ئەنتەرنێت و ستافى حکومەت لە چۆمان رادەگیەنم کە هەرنوسینێک بەناوى (ئیبراهیم حوسێن) بڵاو بکرێتەوە هیچ پەیوەندى بەمنەوە نى یە ،چونکە من لەماوەى پێنچ ساڵى کارکردنم لە بوارى ڕاگەیاندن پەنام نەبردۆتە بەر نوسینى تەشهیرو ناوزڕاندنى خەڵک ،هەر بۆ چونێکم هەبووبێ بە ئاشکرا لە ژێر ناوى خۆم و بە وێنەى خۆمەوە بڵا و کردۆتەوە ،بۆیە پێویستە ستافى ئەو سایتە بەرێزانە هەندێک داب و نەریتى کۆمەڵایەتى شارە بچوکەکان لە بەر چاو بگرن و نەبن بۆ مایەى کێشە بۆ خەڵک ،پێویستیشە لەسەر ئەو بودەڵە نوسەرانە بزانن کە من هیچ بایەخێک بەو کەسانە نادەم کە دەیانەوێ بۆیەک جارى واز لە نوسین بێنم کە تا ئێستا جگە لە تەنازول کردن بۆ بەرپرسە حزبیەکان هیچ خزمەتێکى تریان بە چۆمان نەکردوە ،ئەوەش بە دیار دەخات لەماوەى ئەو نوسینە زیاتر لە دەیەها پەیوەندى تەلەفۆنیم بۆهاتووە کە دەزانن لە چۆمان کێن ئەوانەى لە تاریکى گۆمێکى پر لە ئیرەیى بردن بە نوسەرە جدیەکان مەلەدەکەن بەڵام دڵنیا بن وەک ئەو هاووڵاتیەى کە لە ناو بازارى چۆمان ڕایگرتم و ووتى "ئەوانە دەبێت لە چڵپاو بخنکێن ،چونکە هیچ شتێکى نوێیان پێشکەش بە چۆمان نەکرد جگە لە پەرتەوازەیى و تۆمەت دروست کردن بۆ ئێوە ".
بۆ زیاتر بەرچاو روونى سایتە بەڕێزەکەتان و سەرجەم رۆژنامە و سایتەکانى تر، هیچ نووسینێک پەیوەندى بە منەوە نییە جگە لەو نووسینانەى خۆم کە بە وێنە و بەو ئیمێڵەوە بۆیان دینێردرێت (
[email protected]). ئەوەش دوا روونکردنەوەم دەبێت بۆ ئەوانەى، کە وادەزانن دەتوانن لەو پەیامەى کە هەمە، پاشگەزم بکەنەوە، کە بریتییە لە رەخنەى بناتنەر و خزمەتى گەل و وڵات.
چۆمان 14/2/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست