ڕیكلام و تەلەفیزیۆنە،ئسیلامیەكان
Tuesday, 12/10/2010, 12:00
پێشكەوتنى ڕەوتى ژیان واى كردوە زۆربەى لایەنەكانى ژیان گۆرانكارى گەورەى بەسەر دابێت ،بۆ زیاتر دەست گرتن بەسەرسەرتاپاى لایەنەكانى ژیان مرۆڤەكان لەهەوڵى بەردەوام دان كە گۆرانكاریەكان لە بەرژەوەندى خۆیان بشكێنەوە ،ئیمرۆ لە تەواوى جیهان بۆساغ كردنەوەلەبیرورایەكى سیاسى حزبێكەوە بگرە تا دەگاتە گۆرانیبێژێكى تازە دەركەوتوو،دەیانەوێت لەرێگەى ریكلام وە خۆیان نمایش بكەن ،ریكلام بەشێكى گرنگى ژیانى هەموومانى داگیر كردوە بێ ئەوەى خۆمان حەزى لێ بكەین ،دەزگاكانى راگەیاندن بەشێكى گرنگیان بەردەكەوێت لە فریو دانى خەڵك لە رێگەى ریكلامەوە ،بەهۆى بچوك بونەوەى جیهان لە رێگەى پێشكەوتنەكانى تەكنەلۆژیا واى كردوە كە ریكلام بەشێكى گرنگ لەژیانمان داگیر بكات ، هەرچەندەلە ووڵاتان ریكلام بەشێوەیەكى تەندروست بۆ ئەو شتە باشانە دەكرێت كە بەراستى شت بن ،لە ووڵاتێكى وەك چین كە ووڵاتى پیشەسازى و پێشكەوتنى بەهێزە ریكلام لە ووڵاتە كەهەر كۆمپانیاو لایەنەێك مافى ریكلام كردنى بۆ خۆى هەیە ،بەڵام ئەو جۆرە پەیامانەى لە ریكلام كردنى كەل و پەلەكانى دەیكات دەبێت لەئاست پێویست و باشى جۆرى بن،لە ئێستادا لە هەرێمى كوردستان لە شەقامێكى بێً زێراب و كۆنكریت نەكراو ،لەگەرەكێكى بێ قوتابخانەو مزگەوتدا، لە هەر ڕێگە سەرەكیەكى شارەكانى كوردستان ، بەدەیان تابلۆو ریكلامى كۆمپانیاكان دەبینى ریكلام بۆ كەل وپەلەكانیان دەكەن كە ئەمە مافێكى سروشتى خۆیانە،بەڵام ئەو هەڵخەڵەتاندن و فریودانى خەڵكە كە دەلێن كوالیتى بەرز ،جۆرى نایاب ،كە زۆر جار بەرهەمەكانى بە تایبەت خواردنەمەنیەكان دەكریت زۆر جیایە لەگەڵ ریكلام كردنەكان، بۆیە هەندێك جار ریكلام سێ شت نیشانى هاوڵاتى دەدات ، یەكێكیان درۆ ،یەكێكى تریان بوختان ،ئەوەى تر بەلێن شكاندن،هەرچەندە بۆ هەر سەرمایەدارو بازرگانێك لەسەرتاسەرى جیهاندا باشتر دەبێت كە خەسڵەتى راستگۆیى و متمانەى هیچ كەسێك لەدەست نەدات ،لەوانەیە بۆ راگەیاندنێكى سەربەخۆ ،یان راگەیاندنى حزبە عەلمانیەكان شتێكى ئاسایى بێت و تەنیا ریكلامەكە وەك خۆى بڵاو بكەنەوە كەمتریش خەڵك گلەییان لێبكات؟ بەڵام كاتێك كە تەلفیزیونێكى ئیسلامى هەڵدەستێت بە ریكلام كردنێك كە هەر سێ خەسەلەتى سەرەوەمان ووت تێدا بەدى دەكرێت ئەوا ئەوكەسانەى كە بروایان بە ئایینى ئیسلام هەیە لەهەر سێ خەسەلتەكە خۆیان بەدوور دەخەن ،هەرگیز بوار بەخۆیان نادەن بە درۆو بەلێنى ناتەندروست و ناپاكى لە پاراستنى ووشەدا پەیرەو بكەن ،من زۆر سەیرم پێدێت ئەو كەناڵانەى كە رۆژانە زیاتر لە چەندین بەرنامەو كاتى خۆیان تەرخان دەكەن بۆئەو بانگخوازانەى كە كاریان راست كردنەوە هێنانە سەر رێگەى راستى خەڵكیە ، لەپاڵ ئەمانیشدا چەندین كاتى زیاتر تەرخان دەكرێت بۆ ئەو ریكلامانەى كە بابەتەكانیان وەك خۆیان نین ،لەلایەكى ترەوە تەنیا لە پێناو وەدەست خستنى چەندین ریكلامى زیاتر هەمویان لە كێبركێدان ،باشە ئەگەر قۆرخ كردن و فریودانى خەڵك لە ئایینى ئیسلامدا هێلى سوور بێت ،چۆن دەبێت ئەوكەناڵەئیسلامیانە بیریان لەوەنەكردبێتەوە كە بەهۆى ریكلامى زۆرى ئەوان لەپێناو دەست خستنى سەرمایەى زیاتر قۆڵى خەڵك ببردرێت ، لەم ماوەیەدا بەهۆى ریكلامى زیاد لەپێویست بۆ جۆرە خواردەمەنیەكى رۆژانەى خەڵك ووتم لەبەر ئەوەى ئەو كەناڵانە لە كەناڵەكانى ترى بازرگانى ناچن ،ئەو كەناڵانە هەمیشە ئامۆژگارى و وتنى راستى و بابەتى كۆمەڵایەتى لە چوار چێوەى ئایین بڵاودەكەنەوە،ناشێ ریكلامێك بۆ بازرگانێك بكەن كە هەرچى سیفەتى باش بێت لە كەل و پەلەكانى نى یە ،كاتێ كە جۆرى خواردنەكەمان كردەوە جگە لە سەدا پەنجاى درۆ بوو خواردنەكە وەك خۆى نەبوو ،یاخود خواردنەوەیەك لەو رەمەزانەى كە ئێمە و تەلەفیزیۆنە ئیسلامیەكان زیاتر ئاشناى یەكتر دەبین دەبینین لە تەنیا شەوێكدا بە هەردوو كەنالى پەیام وسپێدە دوانزە جار لە ریكلامێكدا ووتیان هیچ جۆرە مەوادێكى پارێزگارى كردنى تێدا نى یە ؟! لەسەدا سەد سروشتى یە ! تەنیا جارێك تامى بكە ؟ بەڵام كاتێ ئەویشمان تاقى كردەوە نە سەدا سەدە سروشتى بوو ،بەپێچەوانەوە مەوادێكى پارێزگارى كردنیشى زۆر تیابوو، ئێمە خەڵكى كوردستان زۆرچاك دەزانین كە هەر جۆرە خورادنەوەیەكى بەرهەمى دۆو ماستاو كە لەلاى ئێمە ئەگەرلە ماڵى خۆمان هەبێت كە هى ئێمە سەدا سەد سروشتى یە ئەگەر بۆ تەنیا رۆژێك لەبەر گەرماى ئەو رەمەزانەى رۆیشت بمێنێتەوە ناخورێتەوە؟ئەى عەجەب بەرهەمى ووڵاتێكى تر كە ماوەى بەسەر چوونى سێ مانگى لەسەرە زیاتریش لە دەیەها رۆژ لەبەر هەتاو دەبێت هیچ تێك ناچێت ،ئەى ئەمە پێچەوانەى سێ بابەتە سەرەكیەكى سەرەوە نى یە كە باسمان كرد ،بۆیە من واى دەبینم لە پێناو بەدەست خستنى ریكلام بەرپرسانى ئەو تەلەفیزیۆنانە هەوڵ نادەن كە ئەو ریكلامانەى كە وەك خۆیان نین وەك خۆیان بلاو بكەنەوە بەڵكو گەورەتر دەكرێن ،ئەمەش وا لەهاووڵاتیان دەكات بەهۆى بروا بونیان بە تى ڤى یە ئیسلامیەكان بڕوایان بەو جۆرەریكلامەبكەن لەوكاتیش بۆ جەماوەرى خۆیان شتێكى باش نابێت ومتمانەى كەهەیانە ووردە وودرە كەم دەبێتەوە ،بۆیە ریكلام ئەگەر شتێكى باش بێت بازرگانان و دەست خستنى پارە بێت بۆ دەزگاكانى راگەیاندن ئەوا بۆ هاووڵاتیان زۆر پێچەوانەیە ...
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست