لۆریەكانى چۆمان كارى تەكسیش دەكەن
Wednesday, 18/11/2009, 12:00
لۆرى ئەو ئۆتۆمبێلەگەورەیەى كەتەنیا بۆ گواستنەوەى بار لەنێوان شارو ووڵاتان كارى پێدەكرێت ، لەمناڵیماندا ئەوەندەبە دیتنى خۆشحاڵ دەبوین بەسوار بونى هەستێكى لەڕادەبەدەر خۆشحاڵیمان بەدى دەكرا ، لەیادمەلەو كاتانەى كەئێمەى مناڵەكان تازەلەسەرەتاى تەمەنى شەش ساڵى بوین لە هاوینى ساڵى 1983 هێزەكانى عێراق بەتڕێلەو لۆریەكان لەبەرەبەیانیەكى زوودا بە بەردەم ماڵەكانمان ڕەت دەبون ودەچون بۆ بەرەكانى شەر ، بەچاوێكى خەواڵووەوە هەڵدەستاین بۆتەنیا چەند ساتێك لەگەڵ باوكمان بەدیار لۆریەكان وە ِرادەماین ، ڕامانى ئێمەى مناڵ بۆتەنیا خۆشى ودرێژ بونى تڕێلەكان و تۆپى لەدواى خۆیان بەستبوو ،بەڵام گەوەركانمان لەتەك ئێمە ڕادەمان و لەنێو چاوانیان هەرچى خۆشى هەبوو بەدى نەدەكرا ، كاتێ كە دونیا بێدەنگ دەبوو لەناكاو چەند بارهەڵگرێكى تر ڕێچكەیان بەرەو سنور دەگرتەوە ، بۆئێمەى مناڵ دەبوو بە دەنگە دەنگ و بۆ باوكانیشمان دەبوو بەمایەى وەڕس بون و ترس و دڵەڕاوكێ ، دواى هەشت ساڵ ئاوارەیى و گەوەربونمان و تەواو كردنى خوێندنمان ئینجا زانیمان ئاوارە بون و ماڵوێرانیمان لەسەر پشتى ئەوبارهەڵگڕانە ئەنجام دراوە ، بۆیە لۆریەكان وبارهەڵگرەكان، ئێستاش دڵنیام لەزەینى چەندین مناڵ شتێكى جوان و سەرنج راكێشە بەتایبەت ئەولۆریانەى كە بە جوانى دەرازێنەوە ، بەڵام زۆرجار دەبیندرێت كە لۆریەكان لە زەینى زۆر مناڵیشدائەو گرنگیەى نامێنێ بە تایبەت لەشوێنێكى وەك قەزاى چۆمان ،ئەگەر تۆ خەڵكى چۆمان بیت ولەوەرزى پاییزو زستاندا شەوانە و بەیانیانى زوو هەست بەدیاردەیەكى زۆر ناشرین دەكەیت ، بەتایبەت لەكاتى گەرم كردنى لۆریەكانیان چونكە لە چۆمان هەر گەِرەكێك دەبیندرێت كەمتر لە پێنچ لۆرى لەبەردەمى نەوەستاوە شوێنى واش هەیە تەنیا جێگەى لۆریەك دەبێت كاكى شوفێرى لۆرى چووە لەوێ وەستاوە ،كە پیادە رۆیشتنیشى نەهێشتۆتەوە ،چەندین جار داواكراوە كەشوێنێكى دوور لەشار بۆ لۆریەكان تەرخان بكرێت گەراجێك هەبێت بۆخۆیان بەرنە ئەوێ ، ئەركى دەزگا پەیوەندارەكان لەم كاتە دەست پێدەكات بێ خەم بوینان لە ئاست ئەو كێشەیە مایەى نیگەرانى هاووڵاتى یە ، لەلایەكى ترەوە بەهیچ یاسایەك مۆڵەت نادرێتە لۆری بارهەڵگر كە لە نێو سەنتەرى شار بۆ خواردنى گەێێك بوستێت ، بەڵام ڕێك لەچۆمان پێچەوانەیە شەوانە لەسەر دووسایدى چۆمان بۆ چەندین جار وەستانى لۆرى دوبارە دەبێتەوە بەتایبەت ترێلە ئێرانیەكان و عێراقیەكان زۆر جار رێگاكانى لاوەكى دەگرن ، لەوەش سەیرتر دیاردەیەكى تر هەیە لە چۆمان ئەویش لۆریەكان لە بەیانیاندا خەوى مناڵەكان و گەورەكانى هاوسێ یان دەزرێنن ، بەزیاد پێ لێنانى گازى لۆریەكان دەنگێكى ناخۆش لەو ناوە دروست دەكەن ، بەجارێ سمیاى لۆریەكان لە بەرچاو قورس دەكەن ، لەهەمووشى سەیرترهەندێك لە لۆریەكان بۆ كرینى ێەمون و نان و تەماتەو كەل وپەلى تر ، لۆریەكانیان وەك تەكسى بەكار دەهێنن ؟ لەبوك و بۆنەكانى جەژنیش سەردانى خزم و كەسەكانیان پێدەكەن بە درێژایى تەنها نیو كیلۆمەتر !
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست