حكومه‌تی خۆجێی بنكه فراوان ئه‌ركی چاكسازی چییه ؟
Tuesday, 23/12/2014, 12:00
له هه‌ڵبژاردنی 30/4 ئۆپۆزیسیۆنی هەرێمی كوردستان له‌سه‌رووی هه‌موشیان بزوتنه‌وه‌ی گۆران بانگه‌شه‌ی چونه ده‌سته‌ڵاتی له‌هه‌موولایه‌نه‌كان پته‌وتر بوو ، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه كه به بزوتنه‌وه‌یه‌كی خۆرسكی جه‌ماوه‌ری چاكسازیخواز له كوردستان هاته نێو ململانێ ی سیاسی له‌كات و ساتێكی زۆر كاریگه‌ر بوو ، به‌وپێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌م كاتدا هه‌رێمی برابه‌شی ده‌ستڵات ده‌ناسرا هه‌ردوو حزبی ده‌سته‌ڵاتدار به‌وپێیه‌ی ململانێیه‌كی مێژوی سایسی مێژویان هه‌میشه وجودی هه‌یه ، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان زۆر ئاسان كردبوو كه حكومه‌ت وه‌ك به‌شێكی بچوك له حزبه‌كانیان دره‌وانی فه‌رمانه‌كانیان به‌سه‌ر حكومه‌تا وه‌ك ئه‌وه وابو فه‌رمان به‌سه‌ر رێكخسته‌كانی خۆیان بكه‌ن ، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامێكی زۆر ترسناكی بۆ ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرد كه له ئێستادا هه‌ندێك حاڵه‌تی زۆر به‌روونی دیارن ، ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگ بوو هه‌بونی بۆچونێك بوو كه گۆرینی سیته‌می حكومرانی كوردستان له قسه‌ی سه‌ر رۆژنامه و میدیاكان بكاته گفتوگۆیه‌كی جدی شه‌قامی كوردی ، ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ره‌فه‌شی به‌خۆی سپارد به بۆچونی من به‌شێكی مه‌زنی به‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆران كه‌وت ، هه‌رچه‌نده هه‌موو حزبه‌كان له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان سێ به‌شی زیاتری به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنیان باس و خواسی چاك كردنی سیسته‌می حوكمرانی بوو ؟ به‌ڵام هیچیان وه‌ك ئه‌وه‌ی گۆران نه‌یتوانی ئه‌مه له فه‌نتازیاوه بیكاته دیفاكتۆیه‌كی كاریگه‌ر له رۆژه‌ڤی كاركردن له ده‌سته‌ڵات ، له‌م ماویه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌ی بنكه فراوان ده‌ستی به‌كاره‌كان كرد ، هه‌ست ده‌كه‌ی كه گۆرانكاری مه‌زن له هه‌رێمی كوردستان سه‌ری هه‌ڵداوه ،به‌نه‌مانی ده‌ستی به‌هێزی حزب له‌سه‌ر جومگه‌كانی ده‌سته‌ڵات و ووشیار بونی خه‌ڵكی كوردستانیش هۆكارێكی تره بۆ هه‌نگاو نان به‌ره‌و چاكسازی ڕیشه‌یی ،گرنگترین خاڵێك له و حكومه‌ته بنكه فراوانه‌ی كه ئێستا هه‌یه هیچ كارێكی شاراوه‌ی سه‌رده‌می جاران ناتوانرێت تێپه‌ڕێنرێت ، به‌مه‌به‌ستی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووش حزبه‌كان ده‌یانه‌وێ چاكسازیه‌كان له ده‌ستی خۆیان ده‌رنه‌چێت ، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بیندرێت هاتنه كایه‌ی بۆچونێكه یان ڕاستر بڵێن سه‌لماندنی هه‌ردوو حزبی ده‌سته‌ڵاتداری ده‌یه‌ها ساڵه‌یه كه ئیتر ناتوانن خۆیان هه‌م ده‌سته‌ڵات دار بن هه‌میش گه‌رنتی ئه‌وه‌یان لابێت كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر بێت ، بۆیه ده‌بینین ئاماده‌یان هه‌یه له‌سه‌ر به‌شداری كردنی سه‌رجه‌م براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌شداری حكومه‌تی خۆجێ ی پارێزگازو قه‌زاو ناحیه‌كانیش بكه‌ن ، ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه گرنگی به‌شداری كردنی حزبه كانی برواه‌ی هه‌ڵبژاردنی 30/4 بۆچی گرنگه ؟ ئایا ئه‌وانه ده‌توانن خه‌رمانه‌ی 22 ساڵه‌ی ده‌سته‌ڵاتی رابردوو یه‌كتی و پارتی به چه‌ند پۆستێك شه‌ن بكه‌ن ؟ ئایا ئه‌وانه له و قه‌زا و ناحیانه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌رخسێ كه خۆیان بریار به‌دده‌ستی سه‌ره‌كی بن ؟ ده‌كرێ له ووڵاتێكدا به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌كیش به سیڤی دانه‌نرابێت ئه‌وانه بتوانن گۆرانكاری ڕیشه‌یی له قه‌زا و ناحیه‌كان ده‌ست پێبكه‌ن ، ئه‌مانه‌و سه‌دانی پرسیاری تر بێ وه‌ڵام ده‌مێنه‌وه تا به فیعلی حكومه‌ته خۆجێ یه‌كان ده‌ست به‌كاره‌كاینان ده‌كه‌ن .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو به‌شدار بوانی حكومه‌ته خۆجێ یه‌كانه كاری له پێشینه و سه‌ركیان چاكسازی كارگێری بێت ، ده‌بێت حزبه سیاسیه‌كان و به جدیتریش بزوتنه‌وه‌ی گۆران كه‌سانێكی وا پێشكه‌ش بكات له رووی كارگێریه‌وه ته‌با بن له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌كه‌یان و پابه‌ند بن به ئه‌ركی كارگێریان ،جیا كردنه‌وه‌یان ده‌بێت جورئه‌تی ئه‌وه‌نده‌یان تێدا هه‌بێت كه له هه‌ر پۆستێك و پله‌یه‌كدا بن وا هه‌ست بكه‌ن كه ئه‌وه هاووڵاتیانی ئه‌و هه‌رێمه بوون ئه‌وانیان خسته سه‌ر ئه‌و كورسیه‌وه بۆیه پێویسته به ئه‌دای كارگێری جوان وه‌ڵامی ده‌نگ ده‌رانیان بده‌نه‌وه له داهاتوشدا ده‌نگیان بۆخۆیان مسوگه‌ر بكه‌ن ، حكومه‌تی خۆجێ ی به‌ریه‌ك كه‌وته‌ی هه‌میشه‌ی له‌گه‌ڵ هاووڵاتی هه‌یه له‌وێوه هاووڵاتی هه‌ست ده‌كات نیه‌تی گۆرانكاری هه‌یه ، به دابین كردنی كه‌شێكی ساده و هه‌وڵ دان بۆ ژین له‌گه‌ڵ خه‌م و خۆشیه‌كانی هاووڵاتی ئه‌و شاره هه‌ست ده‌كرێت كه به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌و قائیمقامه‌كان به‌شێكن له‌و خه‌ڵكه نه‌ك میوانێكی شه‌ش كاتژمێری ،به‌دواداچونی به‌رده‌وامی خه‌م و پرۆژه‌و داواكاریه‌كانی هاووڵاتیان وا ده‌كه‌ن كه سۆزی هاووڵاتیان زیاتر بۆ لای حكومه‌ته خۆجێ یه‌كه رابكێشرێت ، پرس و راوێژ پێكردن به خه‌ڵك و دیتنی كاسبكار‌و به‌رده‌وامی له‌سه‌ر كاره‌كانی فه‌رمانگه‌كانی خواره‌وه‌ی خۆی وا ده‌كات حكومه‌ت له حزبه‌وه به هی هاووڵاتی بناسرێت و له دروست بونی هه‌ر قه‌یران و ته‌نگه‌یكشیدا ئه‌و هاووڵاتیه واهه‌ست ده‌كات به‌شێكی گرنگه له‌و حكومه‌ته.
ئیبراهیم گەلەژێرى چۆمان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست