ئابرووچوونیكى تر لە پۆلیسى كورد لە كەركوك

Sunday, 25/04/2010, 12:00


هەموومان دەزانین كە لە دواى پرۆسەى ئازادى عیراق كۆمەلیكى كادرى پارتى و یەكیتى بە لیشاو هاتنە ناو پۆلیسى كەركوك كە هەندیكیان تەنانەت خویندەواریان نیە و نازانن ناوى خۆیان بنووسن ، ماوەیەكى زۆر لە سالانە كیشەى ئەم برداەرانە لە گەل بغداد ئەوە بوو كە اعترافیان پییان نەبوو واتە لە لیستى معاشى مانگانە بە پۆلیسى سادە واتە بێ پلە و پایە ناویان نوسراوە و بو نمونە لە كاتى تەقینەوەیەك كە خەتابە رەشى مدیرى هیزى ئامادە بریندار بوو بغداد جوابى پۆلیسى كەركوكى دابوو كە عمیدیان بەو ناوە نیە بەلكو ناوبراو پۆلیسى سادەیە .
لەم رۆزانە ئابروچوونیك تووشى عمید خەتاب و سرحد قادر هات كە زۆر سەیر بوو و شایانى ئەوەیە كە هەموولایەك ئەم بابەتە بزانن ئەویش :
دواى محاولەیەكى زۆر كە بەغداد پلەى ئەم برادەرانەى دیارى نەكرد بە هۆى نەخویندەوار بوونیان (خۆیان دەلین لە بەر كورد بوونمان) لە ریگەى ملازمیكى عرب كە بریدى نیوان كركوك و وزارەتى ناوخۆیە ویستیان بە دوو دفتەر ئەم كارە ئەنجام بدەن و پارەكەیان كو كردەوە بەلام كە وزیر زانى كارەكەى راگرت و لیزنەى لە سەر عمیدى نەخویندەوار سرحد قادر و عمید خەتابە رەش دروست كرد و تا ئیستا بەردەوامى هەیە و ئاگادارتان دەكەینەوە لە ئەنجامەكەى و لە هەمووى خۆشتر كابراى دوو دەفتەر تا ئیستا دیار نیە و پارەكەى بۆ خۆى بووە نەك بو وەزیر .
خۆ بە رۆتبە و نەجمە هەلواسین نیە ، بە عەقلە نەتبیستووە بە ریش نیە بە ئیشە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە