کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌و بارودۆخه‌يى زۆنى سه‌وزيى پێدا تێپه‌رِئه‌بێت ده‌ره‌نجامى هه‌لَه‌يى جەلال تالەبانییە

Saturday, 28/12/2013, 12:00


رِه‌نگه‌ سه‌خت بێت له‌ئێستادا رِه‌خنه‌ له‌مام جلال بگيرێت به‌هۆيى نه‌خۆشيه‌كه‌يه‌وه‌ هه‌واداريكى زۆر سۆزيان بۆيى هه‌يه‌ ئێمه‌ي كورديش ميژوو به‌وه‌ مه‌حكومان ئه‌كات گه‌لێكين زۆربه‌يى شكسته‌كانمان به‌هۆيى زالَبونى عاتيفه‌ بووه‌ به‌سه‌ر واقيعى سياسيماندا , با له‌سۆزو عاتيفه‌ بگه‌رِێن و تۆزێك واقيعيانه‌ شرۆڤه‌يى بۆچونێك بكه‌ين كه‌له‌ناو و ده‌ره‌وه‌يى يه‌كێتى پێيان وايه‌ ئه‌م كوشتارگه‌يى ده‌ڤه‌ريى سلێمانى و گه‌رميانى گرتوه‌ته‌وه‌ له‌ غيابى مام جلالدايه‌ و ئه‌وقه‌ڵايى ديموكراسى و پانتايى ئازاديى رِاده‌برِينه‌يى يه‌كێتى شانازيى پێوه‌ ئه‌كرد له‌كاتى خۆ به‌راوردكردن به‌پارتى و زۆنى زه‌ردا له‌ تيرۆركردنى كاوه‌ گه‌رميانيدا پايه‌كانى ئه‌وقه‌ڵايه‌ درزيى بردو رِوخا چيتر يه‌كێتى مافى شانازيى كردنى نه‌ماوه‌ !
ئه‌م بۆچونه‌ش نزيكه‌ له‌رِاستيه‌وه‌و هه‌موومان ئه‌وه‌ باش ئه‌زانين ئه‌گه‌ر مام جلال له‌گۆرِه‌پانه‌كه‌دا بوايه‌ زۆرێك له‌م رِووداوانه‌ رِوويان نه‌ئه‌دا لانى كه‌م نزيكترين پاسه‌وانى خۆيى تيرۆر نه‌ئه‌كرا ! ئه‌گه‌ر به‌ورديى بۆ مێژوويى سه‌ره‌تايى كاريى سياسى مام جلال له‌ناو پارتيدا بگه‌رِێنه‌وه‌ ده‌بينين مام جلال هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ سياسيه‌ك بووه‌ زۆرحه‌زيى به‌خۆده‌رخستن و به‌هێزكردنى كه‌سايه‌تى خۆيى كردووه‌و بێ گوێدانه‌ باجه‌كه‌ى دواتريش له‌ شۆرِشى نوێدا حه‌قيقه‌تى گرنگى دان به‌رِه‌وتى جلاليزم زياتر فۆرمه‌له‌ ئه‌بێت و "ناكۆكى نێوان كاديرانى كۆمه‌لَه‌ و مام جلال له‌سه‌رئه‌وه‌ ئه‌بێت كادريرانى كۆمه‌لَه‌ باوه‌رِيان وايه‌ شۆرِش پێويستى به‌كاكلَه‌يه‌كى پوخت و ئيليتى (نوخبه‌ويى) هه‌يه‌و مان ئه‌گرن دژى سه‌ركرده‌ عه‌شايه‌رو پياوكوژو رِاورِوتكه‌ره‌كانى سه‌ربه‌خه‌تى خه‌تى گشتى ! به‌ڵام مام جه‌لال باوه‌رِى به‌زۆرى و بۆرى هه‌بوه‌ له‌سياسه‌تدا و رِاشكاوانه‌ به‌مانگرتووه‌كان ئه‌لَێت شۆرِش ته‌نها به‌ ئێوه‌يى قه‌لَه‌م به‌ده‌ست و خوێنده‌وارناكرێت شۆرِش چيرۆكى ناو كتێبان نيه‌و له‌واقيعدا شتێكى تره‌ پێويستمان به‌هه‌موو جۆره‌ خه‌لَكێكه‌ تورِه‌ ده‌بێت و مانگرتووه‌كان جێدێلَێت"(پشكۆنجمدين/ئه‌زمون وياد) به‌پشت به‌ستن به‌جنرالَه‌ خێله‌كيه‌كان و زۆركردنى هه‌وادارانى خۆيى له‌ناو سێكته‌ريى عه‌شايه‌ردا به‌رِه‌كه‌ له‌ژێر پێى كاديرانى كۆمه‌لَه‌يى رِه‌نجده‌ران ده‌ردێنێ و له‌وسه‌رده‌مه‌وه‌ تا ئێستا له‌ پێناو تاقانه‌كردنى كه‌سايه‌تى خۆيى و بێ هاوتايى له‌سياسه‌تدا له‌شكرێك سه‌ركرده‌يى نه‌خوێنده‌واريى عه‌قلأ شاخاويى به‌رهه‌م هێنا كه‌ زياترله‌ 20سالَه‌ ميلله‌ت باجى هه‌لَه‌ سياسيه‌كه‌ى مام جلال و ئه‌م به‌رپرسه‌ نه‌خوێنده‌وارانه‌ ئه‌دات !
هه‌لَه‌يه‌كى تريى مام ئه‌وه‌بوو خۆيى وه‌ك ياريزانێكى سياسى زۆرباش ئه‌يزانى به‌رپرسه‌كان چۆن به‌كاربهێنێت و وه‌ك داشى شه‌ترنج يارييان پێبكات زۆرباش ئه‌يزانى به‌رپرسێك تارِاده‌يى فيلى شه‌تره‌نج به‌هێزبكاو له‌كوێدا پێى له‌به‌رِه‌يى خۆيى زياتر درێژكرد به‌رپرسێكى تر وه‌ك قه‌ڵايى شه‌تره‌نج له‌به‌رده‌ميدا قيت بكاته‌وه‌ ئه‌و زۆرباش ئه‌يزانى به‌پرسێكى سلێمانى به‌هيزبكات و دواتر به‌رپرسێكى هه‌ولێريى بكاته‌ منافيسى و نه‌هێلَێ كه‌سيان زۆر په‌ل بهاون ئه‌و ئه‌يتوانى تارِاده‌يى مه‌حالأ جنرِالَێكى گه‌رميانى سه‌ركێش و له‌خۆبايى بكات دواجار جنرِالێكى شاره‌زووريى قيت ئه‌كرده‌وه‌ به‌يه‌كه‌وه‌ سه‌رگه‌مى ئه‌كردن له‌م نێوه‌نده‌شدا مام جلال وه‌ك كه‌سايه‌تى كاريزمايى له‌پێويست زياتر زه‌ق ئه‌بويه‌وه‌ و هه‌موان به‌مامى گه‌وره‌و گۆچانه‌كه‌يان به‌گۆچانى سيحريى بۆچاره‌سه‌ريى گرفته‌كانى يه‌كێتى ئه‌زانى !
رِاسته‌ مام جلال پياوێكى ئه‌فسوناويى بوو بۆيه‌كێتى ئه‌وباش ئه‌يزانى كه‌ى سه‌ردانى سه‌رۆك خێلَه‌كان بكات و هانى عه‌شايه‌ره‌كان بدات ده‌نگه‌كانيان بۆ يه‌كێتى بێت تا نه‌هێلَێ يه‌كێتى به‌م شكسته‌يى ئه‌مرِۆيى بگات؟ئه‌و باش ئه‌يزانى كه‌يى يه‌خه‌سپيه‌كى ناويه‌كێتى زمانى له‌قه‌لَه‌مه‌كه‌يى درێژتر بووه‌ و پێويسته‌ تجميديى بكات به‌ڵام پرسياريى گرنگ ئه‌وه‌يه‌ ئايا مام جلال ئه‌و سياسيه‌ بوو بير له‌داهاتوويى ميلله‌ته‌كه‌يى بكاته‌وه‌ يان كه‌متر له‌وه‌ ئه‌و سياسيه‌ بوو بير له‌دوايى مردنى خۆيى بكاته‌وه‌ ؟
ئايا مام جلال بيرى له‌وه‌ كردبووه‌ ئه‌و هه‌موو زه‌عيمه‌ پياو كوژ و جنرالَه‌ سه‌ربازييه‌ شه‌ق وه‌شێن و سه‌رۆك خێلَه‌ عه‌شره‌تدارانه‌يى ئه‌و بۆبه‌هێزيى يه‌كێتى و تاقانه‌كردنى كه‌سايه‌تى خۆيى گرنگى پێدا بوون دوايى خۆيى كێ جلَه‌ويى سه‌ركێشيان بكات و له‌غاو له‌ده‌ميان بنێت ؟ تا ئه‌مرِۆژه‌ به‌دينه‌يه‌ت و شاره‌ حه‌ياته‌كه‌ به‌زمانى خۆيى و گه‌رميانى پشت و قه‌ڵايى يه‌كێتى نه‌بێته‌ مه‌يدانى رِۆمانيه‌كان و زه‌عيمه‌ پياوكوژه‌كان هه‌ركه‌سيان به‌دلأ نه‌بێت بۆسه‌رگه‌رمى خۆيان چێژ له‌كوشتنه‌كه‌يى ببينن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە