کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌وشيروان مسته‌فا و مسته‌فاى سه‌يد قادر پۆستى به‌رِێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى رِاپه‌رِين و گه‌رميان يه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه‌

Tuesday, 30/12/2014, 12:00


ئێستا له‌سه‌رجه‌م مه‌كۆكانى گۆرِان له‌ شار و شارۆچكه‌كانى كوردستان باس باسى پۆست و سيڤى و كورسيه‌ ئه‌وه‌ى باسى نه‌بێت مه‌سه‌له‌ى نه‌بوونى موچه‌ و چاكسازى و دروشمه‌ باق و بريقه‌كانى چوار سالَى رِابردووى بزوتنه‌وه‌وى گۆرِانه‌ . هه‌ر كه‌س و لايه‌ن و بنه‌مالَه‌يه‌ك به‌پشتيوانى و ئاگادارى سه‌رانى گرده‌كه‌ كۆمه‌لَێك ناو پێشكه‌ش ده‌كات ناكۆكى و ململانێ له‌سه‌ر پۆست و كورسى ديارترين كێشه‌كانى ئێستاى بزوتنه‌وه‌ى گۆرِانه‌ ، له‌نوێترين پێشهاتدا له‌سه‌ر ديارىكردنى پۆستى به‌رِێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رميان و رِاپه‌رِين كه‌ دراون به‌گۆرِان ناكۆكى كه‌وتۆته‌ ناو سه‌رانى گرده‌كه‌وه‌.
وه‌زيرى ته‌ندروستى كه‌ دۆستى نزيكى نه‌وشيروان مسته‌فا و مسته‌فاى سه‌يدقادره‌ هه‌فته‌ى رِابردوو له‌سه‌ر داوا و پێشنيارى نه‌وشيروان مسته‌فا دكتۆره‌ رِێزانى خوشكى دكتۆر رِێكه‌وت له‌سه‌ر پشكى گۆرِان كرايه‌ ئه‌ندامى كۆمسيۆنى بالاَى هه‌لَبژاردن و رِاپرسى كوردستان. داواى كردووه‌ بۆ پۆستى به‌رِێوبه‌رايه‌تى گشتى ته‌ندروستى رِاپه‌رِين و گه‌رميان بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان بۆ هه‌ر يه‌كێك له‌و دوو پۆسته‌ ناوى دوو دكتۆر بده‌ن به‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وان خۆيان يه‌كێكيان هه‌لَده‌بژێرن، ليژنه‌ى دياريكردن و دانانى پۆسته‌كانيش له‌ گرده‌كه‌ ئه‌م پێشنياره‌ى دكتۆر رِێكه‌وتيان رِه‌تكردۆته‌وه‌، گووتيانه‌ خۆمان ديارى ده‌كه‌ين و ناوه‌كان ده‌نێرين، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دكتۆر رِێكه‌وت په‌يوه‌ندى كردووه‌ به‌ مسته‌فاى سه‌يد قادرەوە، له‌رِێگه‌ى ئه‌ويشه‌وه‌ به‌ نه‌وشيروان مسته‌فا، ئه‌م هه‌لَوێسته‌ى ليژنه‌كه‌ ئه‌وانيشى نيگه‌ران كردووه‌ گووتوويانه‌ ده‌بێ به‌ رِه‌زامه‌ندى دكتۆر رِێكه‌وت بێ .
به‌پێي زانياريه‌كان دكتۆر رِێكه‌وت نيگه‌رانه‌ له‌ كانديدكردنى دكتۆر گۆرِان عه‌بدولاَ نووسه‌رو رِه‌خنه‌گرى سه‌رسه‌ختى كه‌رتى ته‌ندروستى بۆ به‌رِێوبه‌رايه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رميان ، هه‌روه‌ها مسته‌فاى سه‌يد قادريش گومانى هه‌يه‌ له‌وه‌ى كانديده‌كه‌ى دكتۆر دلَشادى ددان كه‌ بۆ به‌رِێوبه‌رايه‌تى گشتى ته‌ندروستى رِانيه‌ى داناوه‌ له‌لايه‌ن ليژنه‌ى گرده‌كه‌وه‌ دانه‌نرێت بۆيه‌ ئه‌ميش هاورِا له‌گه‌لَ نه‌وشيروان مسته‌فا پشتيوانى بۆچوونه‌كه‌ى دكتۆر رِێكه‌وتى كردووه‌، كه‌ بۆ هه‌ر پۆسته‌ ناوى دوو دكتۆر بدرێ به‌ دكتۆر رِێكه‌وت بۆ ئه‌وه‌ى له‌و دووه‌ى گه‌رميان دكتۆر گۆران دووربخه‌نه‌وه‌ له‌و دووه‌ى رِانيه‌ش كانديده‌كه‌ى مسته‌فاى سه‌يد قادر قبولَ بكه‌ن .
_ دكتۆر گۆران عه‌بدولاَ . كانديد بۆ پۆستى به‌رِێوبه‌رايه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رميان .
دانيشتووى ولاَتى به‌ريتانيايه‌ و يه‌كێكه‌ له‌و دكتۆرانه‌ى زۆرترين رِه‌خنه‌ و نووسين و پێشنيارى بۆ باشتركردنى كه‌رتى ته‌ندروستى كوردستان له‌ رِۆژنامه‌ و سايت و كۆنفرانسه‌كان خستۆته‌ رِوو ، ئه‌ندامى چالاكى هه‌موو ئه‌و كه‌مپينانه‌ بووه‌ كه‌ بۆ باشتركردنى دۆخى كه‌رتى ته‌ندروستى كوردستان و قوربانيانى ده‌ست ئه‌م كه‌رته‌ سه‌قه‌ت و گه‌نده‌لَه‌ پێكهێنراوه‌ . له‌نوێترين لێدوانيشدا له‌ ئه‌كاونتى تايبه‌تى خۆى له‌ تۆرِى كۆمه‌لاَيه‌تى فه‌يسبووك دووباره‌ پاپه‌ندبوون و به‌رده‌وامى خۆى له‌ رِه‌خنه‌گرتن و نووسين له‌هه‌نگاونان بۆ باشتركردنى كه‌رته‌كه‌ دووپات كردۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ش وه‌زيرو به‌رپرسانى ناو ئه‌و كه‌رته‌ى نيگه‌رانكردووه‌ ئه‌وان لايان وايه‌ ئه‌وه‌ى پۆست وه‌رده‌گرێ ده‌بێ بێ ده‌نگ بێ .
_ دكتۆر دلَشادى ددان . كانديد بۆ پۆستى به‌رِێوبه‌رايه‌تى گشتى ته‌ندروستى رِاپه‌رِين .
دانيشتووى سنورى قه‌زاى رِانيه‌يه‌ . هاوسه‌ره‌كه‌ى خوشكى زولَفا مه‌حمود په‌رله‌مانتارى گۆرِان و سه‌رۆكى ليژنه‌ى ته‌ندروستى په‌رله‌مانه‌ ، كاتى خۆى زولَفاش له‌لايه‌ن مسته‌فاى سه‌يد قادره‌وه‌ كانديد كراوه‌ بۆ په‌رله‌مان كه‌ له‌ سالَى 2011 ده‌نگى نه‌داوه‌ به‌ ليستى سه‌رده‌مى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان ، ئه‌گه‌ر ئه‌م دكتۆر به‌رِێزه‌ش دابنرێت به‌ به‌رِێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى رِانيه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها له‌ماوه‌ى سالَێكدا دوو كه‌س له‌م خانه‌واده‌يه‌ له‌سه‌ر حسابى ده‌يان هه‌زار ده‌نگده‌رى گۆرِان و سه‌دان دكتۆر و كارمه‌ندى ته‌ندروستى گۆرِانخواز پۆست وه‌رده‌گرن .
دكتۆره‌ رِێزان حه‌مه‌ رِه‌شيد . له‌سه‌ر پشكى گۆرِان ئه‌ندامى بالاَى كۆمسيۆنى حیزبى پێنج لايه‌نه‌كه‌يه‌ بۆ هه‌لَبژاردن و ته‌زويرو رِاپرسى .
خوشكى دكتۆر رِێكه‌وتى وه‌زيرى ته‌ندروستي و دكتۆر ئه‌كره‌مى ميهره‌داده‌ كه‌ له‌ هه‌لَبژاردنى 7 / 3 / 2010 كانديدى گۆرِان بوو بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دواتر ده‌رنه‌چوو گه‌رِايه‌وه‌ ناو يه‌كێتى ، به‌ درێژايى چوار سالَى رِابردوو زۆرترين رِه‌خنه‌ و هێرشى كرده‌ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان له‌هه‌ردوو كه‌نالَى گه‌لى كوردستان و كوردسات نيوز.

تێبینی: ئەوەی سەرەوە وێنه‌ى ستافه‌ كۆمسيۆنه‌ حزبيه‌كه‌ى پارتى و گۆرِان و يه‌كێتى و كۆمه‌لَ و يه‌كگرتووە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە