نێچیروان بارزانی شه رفی حجت السلام پێده به خشرێ
Tuesday, 17/02/2009, 12:00
وه ک پێم بڵێن،له ناکاو هه ستام وکونترولی سێت لایته که م هه ڵگرت وروم له کاناڵی نه وروز کرد،به ڵام هه ر زۆر زوو لام برد،شتێک وه ک جه رقه پێی گوتم وه گه رێ،بزانه دروستت دیوه.به ڵی دروستم دیت بوو.سه رۆک وه زیری کوردستان! بوو که الله ی جمهوری ئیسلامی له پێش وله ته نیشتی ئالای کۆماری ئیسلامی،ئه وبه ر ئه وبه ریش وینه ی زۆر جوان له حه زره تی ئایه توڵله خومینی وخامه نه یی!!! باوه ر که ن هه تا ئێستا وینه ی ئاوه جوانم له روحی نه ته وه ی کورد بارزانی نه مه ر له کوردستان نه دیوه.با بێمه سه ر ئه سڵی مه تڵه ب.
من له مێژه گوی له سوخه رانی راناگرم،به راستی وه رز بووم،ئه وه نده قسه ی تکراری کراون که گوێچکه م پڕ بووه.به ڵام کاتێک دیتم سه رۆک وزیری کوردستان!! له م شوێنه قسه ده کا بێ ئه وه ی خۆم بم هه وێ گوی ڕایه ڵی فه رمایشه کانی بووم ،زۆر جار گوێی خۆم ده گرت،وزۆر جاریش چاوه کانم ده قوچاندن،زۆر جاریش ده م گوت ئیشاڵله درۆیه.به ڵام به ئه ڵڵه ئه ڵڵه ی من نه بوو.شته که راست بوو.سه رۆک وه زیری کوردستان!! جێژنێکی به شکۆی به بۆنه ی 30 یمین سالرۆژی کۆماری ئیسلامی پێک هێنابوو.سه ره تا وه م زانی له تاران گیراوه ،به ڵام نا له پایته ختی کوردستان گیرابوو،به داخه وه نه مزانی له کام هۆڵه یه،هیوادارم له هۆڵی شه هید پێشه وا نه بێ.
با سه رتان زۆر نه هێشێنم،به داخه وه زۆر به داخه وه،قسه کانی سه رۆک وه زیرله گه ڵ قسه کانی به رپرسانی کۆماری ئیسلامی نه ته نها جیاوازی نه بوو به ڵکو سه د خۆزگه به ئی وان کا.سه رۆک وه زیر وای به حه زره تی ئایه توڵڵه خومینی!! هه ڵاده گوت،قه سته م به لا اله الا الله هه تا ئێستا وای به باپیری مه لا مسته فای نه مر هه ڵا نه گوتوه.کۆماری ئیسلامی له لایان سه رۆک وه زیران کوردستان!به رژیمێکی میهره بان،دلسۆز،پاک،که هه تا ئه ورۆ 30 ساڵه ته نانه ت خزمه ت به کوردستانی باشور ده کا.سه رۆک وه زیری !خۆشه ویست ده توانی پرسیار له و بارزانیانه ی که چه ند ساڵ له گاوداری خوره م ده ره وه ک په ناهه نده ده ژیان بکه ی داخوا کۆماری ئیسلامی چه نده خزمه تی پێ کردون،دیاره لێره جێگای نییه باسی بکه م به ڵام ئه وانه ی ناوی که مپی ئه لتاش یان بیستوه شتێکی ئاوه بوو.
باسی کۆچره ره وه کی کوردستانی کرد ،ئای خوا بۆ من له شه رمان نه مردم،ئه وه ی سه رۆک وه زیر!باسی کرد کۆماری ئیسلامی ئه وه نده ی خزمه ت به کۆچبه ران کرد که به زاتێ خوای باب ئه وه نده ی خزمه ت به منداڵی خۆی نه کردوه،قه یدی ناکا با بنه ماڵی من چاویان د ه ر ده هات که 6 بنه ماڵه ی کوردی ئاوه ره مان له ماڵ بوو،ته نانه ت بۆخۆمان جێ خه وتنمان نه ما بوو،کوا ئه و خزمه ته ی کۆماری ئیسلامی! راست ده کا سه رۆک!ئه و کۆمه کانی نێو ده وڵه تی که ده هاتن له گه ڵ شته کۆنه کانی هیلال ئه حمه ر ده یان گۆرین که به که ڵکی هیچ نه ده هاتن.زۆر شت هه یه له م بواره وه که لێره دا ناگونجێ.
سه رۆک وه زیر باسی هه ڵبجه ی ش ه هیدی کرد،فه رموی ئه گه ر کۆماری ئیسلامی نه بایه که س نه یده زانی چ مان به سه ر هاتوه،به ڵام پێم وا یه سه رۆک که م زێهنیش بوه بۆ یه له بیر چووه که هه ر ئێستا 6 رۆژنامه نوسی ئوروپی که شاهیدی روداوه که بوون ئیستا له هه رێمی کوردستان شاهیدی له دادگا ده ده ن،له و باره وه هه ر ئه وه نده به سه،کارم به و نییه که زیاتر له 500 پاسداریش له هه ڵبجه کوژران.
سه رۆک وه زیر!منت باری کۆماری ئیسلامیه که رایگرتوه،باوانه که م ئه گه ر هه ر حکومه تێک بایه ناچار بوو راتگرێ.
سه رۆک وه زیر ! راسته و خۆ هه رشه ی له حیزبه کوردستانیه کانی رۆژ هه ڵات کرد که جوڵه ی نه که ن ده نا ....
قسه م زۆر پێیه،به قه ولی به رنامه ی به رنا مه قسه م پێ مه که با قسه نه که م........
تۆ بڵیی ناوی ئیمه ش نه چێته لیستی تروره وه؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
که ئیمه ی تروریستیش له عێراق ببوره له کوردستان وه ده ر ده کرێین؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
له سوئید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست