کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


نیو سه‌ده‌ شکستی سیاسی

Wednesday, 19/10/2011, 12:00






به‌ڕێزان پێویستیمان به‌باسکردنی کاره‌ساته‌ مێژوویه‌کان ونه‌هامه‌تیه‌کانی رۆژانه‌ نیه‌، که‌ به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م نیشتمان و وڵاته‌دا دێت، هه‌مومان له‌و ڕاستیانه‌ باش تێده‌گه‌ین که‌ ئێمه‌ی کورد پاشماوه‌ی کۆیله‌ی مرۆڤایه‌تین،تاکه‌ نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی جیهانین ،که‌خاوه‌نی ڕوبه‌ری نیشتمانێکی پان وبه‌رینی داگیر کراوین، ده‌یان ساڵه‌ خوێنی لاوه‌کانمان ده‌ڕژێ ،له‌ پێناوی دیموکراسی وئازادی بۆ گه‌لانی سه‌رده‌سته‌وداگیرکه‌ر..،
به‌ده‌یان شۆڕشمان کرد له‌پێناوی دیمکراسی بۆ ئێراق و ئێران وتورکیا ،ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان..،
که‌ئه‌مانه‌ش جگه‌ له‌به‌فیڕۆدانی خوێنی شه‌هیدان وماڵوێرانی گه‌له‌که‌مان ،هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بوو،ته‌نانه‌ت ڕۆژێ له‌ ڕۆژان هیچ داکۆکیه‌کمان به‌دینه‌کرد له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی و فارسی تورکیه‌وه‌ ، که‌پاڵپشتی له‌ خواست و ئامانجه‌کانی گه‌له‌که‌مان بکه‌ن، ته‌نانه‌ت نه‌ برا چه‌په‌کانیان و نه‌برا ئاینیه‌کانیش‌،که‌چه‌نده‌ها ده‌ست پێشخه‌ریمان بۆ کردون به‌خوێنی ڕۆڵه‌کانمان وسه‌روماڵمان ،بۆ گۆڕینی سه‌رکرده‌وڕژێمه‌ دیکتاتۆره‌کانیان،ته‌نها خه‌بات وقوربانیه‌کانی ئێمه‌ بۆ خۆشبه‌ختی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ بوه‌،جگه‌له‌مه‌ش هه‌میشه‌نه‌ته‌وه‌و کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌وانمان بێبه‌ری کردوه‌ له‌ هه‌موو تاوانه‌کان ڕژێمه‌کانمان تاوانبار کردوه‌، خۆمان خه‌ڵه‌تاندوه به‌ناوی ئازادی ودیموکراسیه‌وه‌،هه‌روه‌هاهه‌میشه‌ سه‌رکرده‌کانمان به‌پاساوی جۆراوجۆری نادروست خه‌ڵکی کوردستانیان فریوداوه‌،که‌ نابێ داوای سه‌ربه‌خۆی بکه‌ین ،به‌بیانوو...
پاساوی زروفی ئه‌قلیمی وسیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی وگۆشه‌گیری جوگرافیاو هه‌تادوای ،خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م لێدوان  وبۆچونانه‌ ڕاست بوایه‌، ده‌بوو هیچ ده وڵه‌تێ دروست نه‌بێ ، به‌ڵام ئه‌و دوڵه‌تانه‌ بۆیه‌ دروست بوون ،چونکه‌ خاکو نه‌ته‌وه‌و ئابوری جێگیرومێژوو کلتورو دابو نه‌رێتی جیاوازیان هه‌یه‌ ،ببێگومان گه‌لی کوردستانیش ،به‌هۆی ئه‌و جیاوازیانه‌وه‌یه‌ که‌مافی خۆیه‌تی داوای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بکات ،هه‌روه‌ها هیچ که‌موکوریه‌کمان له‌و فاکته‌رانه‌دا نیه‌ ،که‌ بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌رخۆ پێویستن ، ئه‌وه‌ی که‌ خالی لاوازوبۆشای سه‌ره‌کی بێ بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌ دوو خاڵدا ره‌چاو ده‌کرێ ....!!! یه‌که‌م نه‌بونی ڕێخراوێکی بوێرو پراکتیز ،که‌هه‌ڵگری ئیدیاو ستراتیژو دروشمی سه‌ربه‌خۆیی بێت ،که‌ هه‌موو چین وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا له‌ خۆ بگرێت ، دوه‌م کامڵنه‌بونی عه‌قڵ و هۆشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و زاڵبونی ئیدیای نێونه‌ته‌وه‌ی به‌سه‌ر کارنامه‌ی عه‌قڵی فه‌رهه‌نگی سیاسی و ڕۆشنیری کلاسیکی وکلتوری کوردیدا ،
هه‌ردوو خاڵه که‌ش ڕوبه‌ڕوی خودی خه‌ڵکی کوردوستان ده‌بێته‌وه‌ ، نه‌ك دوژمنانمان، ڕاسته‌ دوژمنه‌کانمان سه‌رسه‌ختو بێڕه‌وشت ونامرۆڤن ،به‌ڵام له‌ مێژوی مرۆڤایه‌تیدا هیچ فیرعه‌ون و داگیرکه‌رو دیکتاتۆرو زاڵمێك ، ئازادی و سه‌ربه‌خۆی نه‌به‌خشیوه‌،له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له‌ژێر ده‌سه‌لاتی ئه‌و ڕژێمه‌ نامرۆڤانه‌دا ،سه‌ده‌ها گه‌ل و وڵات ئازادی و سه‌ربه‌خۆیان به‌ده‌ست هێناوه‌،چونکه‌ خاوه‌نی ئیراده‌و هۆشیاری خواسته‌کانی خۆیان بون.
ئێستا کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ ، بیر له‌سه‌نگی مرۆڤایه‌تی خۆمان بکه‌ینه‌وه‌،کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ په‌ڵه‌ی شه‌رمه‌زاری به‌ناوچه‌وانی نه‌وه‌ی داهاتو له‌ نێو کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بسڕینه‌وه‌ ،ئێمه‌ ده‌بێ خۆمان به‌شه‌رمه‌زارببینین له‌ئاستی هاوسه‌رو مناڵه‌کانمادا که‌نه‌ماتوانیوه‌ ،وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆوئازادیان بۆدابین بکه‌ین،هه‌رچه‌نده‌ هه‌تا ململانێی مه‌رگ هه‌ندێکی که‌م هه‌وڵمان بۆداوه‌ ،نازانم مرۆڤی کورد چۆن ده‌توانێ ،ده‌نگی به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌که‌یدا به‌رز بکاته‌وه، که‌نه‌یتوانیبێ که‌رامه‌تی گه‌ل ونیشتمانه‌که‌ی بپارێزێ ،چۆن ده‌توانن ڕوبه‌ڕوی ئاینه‌‌کان و خواکه‌یان ببنه‌وه‌ ،کاتێ ئه‌وان وه‌ك مرۆڤێکی کۆیله‌ ده‌مرن ، ئێمه‌ی کورد چۆن به‌رو بومی خاکێك بخۆین که‌نه‌مانتوانیبێت ،له‌ده‌ست هه‌زاران جار سوتان وژه‌هراوی بون وشك بون بیپارێزین ، بێگومان ئێمه‌ تاوانبارین له‌ ئاستی ئه‌و زوڵمانه‌ی له پیرۆزییه‌کانی ئه‌م ‌نیشتمانه‌ ده‌کرێ ،پێمان سه‌یره ئێستاش هه‌ندێ وشه‌ی وه‌ك پیاوو جوامێرو قاره‌مان وشۆرشگێڕ له‌ فه‌رهه‌نگی هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی کوردا ماوه‌ ماوه‌ وبه‌کار دێت شوێنی نادروستدا ،چونکه‌ خاوه‌نی ئه‌م وشه‌ پیرۆزانه‌ زوربه‌یان شه‌هیدوکه‌مئه‌ندام بون ،‌‌سه‌رکرده‌کانیش بونه‌ته‌ مۆته‌که‌ی سه‌رشانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌و نیشتیمانه‌‌وسه‌رشۆڕی میژوه‌ دۆڕاوه‌کان ، به‌ تێپه‌ربون و ئه‌زمونی زیاتر له‌نیو سه‌ده‌ ،ده‌رکه‌وت که‌ شێوازو خه‌باتی دیبلۆماسی ئه‌م دوو حزبه‌ هیچ به‌روبومێکی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی نه‌بوه‌ ،به‌ڵکوزۆر جار بۆته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی پارچه‌یه‌ك له‌ جه‌سته‌ی ئه‌م نیشتمانه‌ وهێماو به‌ڵگه‌ بۆ دوژمنان .واته‌ به‌هۆی زاڵبونی عه‌قلی خێڵه‌کی و پاوه‌نخوازی حزبی، که‌ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵه‌که‌سانێکدا بوون که‌ به‌ سه‌رکردایه‌تی کورد ناوزه‌ند کراون ،واته‌ پۆلۆنکردن وپاوه‌نکردنی عه‌قڵی سیاسی کوردی ،له‌لایه‌ن چه‌ند دێوه‌ زمه‌یه‌کی خۆماڵیه‌وه‌ ، بۆته‌هۆی له‌ده‌ستدانی عورفی سیاسی ودیبلۆماسی نه‌ته‌وه‌ی ونیشتمانی . نه‌وه‌ له‌دوای نه‌وه‌ ئه‌م عه‌قڵه‌ سیاسیه‌ ساویلکه‌یه‌ په‌یره‌و کراوه‌و په‌یره‌و ده‌کرێ وشۆڕبۆته‌وه‌ بۆ ناو هه‌موو چین و توێژه‌کانی کوردی ،واته‌ بیر کردنه‌وه‌ی نه‌وه‌و لاواه‌کانیش ،سه‌رچاوه‌ له‌خێزان و بنه‌ماڵه‌که‌یان وه‌رئه‌گرن به‌و واتایه‌ی سیاسه‌تیش له‌ زوربه‌ی بنه‌ماڵه‌کاندا بۆته‌ ڕێژه‌ی نه‌گۆڕ،ئه‌مه‌ش دوباره‌ بونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان و‌دوباره‌بو‌نه‌وه‌ی مێژوه‌ دۆڕاوه‌کانه‌، شکۆمه‌ندی مرۆڤه‌کان له‌ بیرکردنه‌وه‌و گفتارو ڕه‌فتاری دروست دایه‌ ،نه‌ك له‌گیرفان وپێگه‌ی شه‌رمه‌زاری ،هه‌ربۆیه‌ له‌م کاتوساته‌دا نه‌وه‌ی نوێ پێویستی به‌بیر کردنه‌وه‌ی زانست ودروست هه‌یه‌ ،پێویستی به‌عه‌قڵی سیاسی و هه‌گبه‌ی دیبلۆماسی نوێ هه‌یه‌ ،پێویستی به‌ئیدیاو ستراتیژو کرداری نه‌ته‌وه‌و نیشتمانی نوێ هه‌یه‌ ،پێویستی به‌سه‌رنج وخوێندنه‌وه‌ی زیاتره‌ بۆ مێژوه‌ دۆڕاوه‌کان ،پێویستی به‌ یه‌کگرتنه‌ به‌بیرو هۆشو عه‌قڵێکی سپی به‌رانبه‌ر هه‌موو چین وتوێژو پێکهاته‌کانی کوردستان له‌چوارچێوه‌ی شۆڕشێکی سپیدا ، که‌ له‌گه‌ڵ داب ونه‌رێت و بنه‌ما یاساییه‌کانی ئێستای مرۆڤایه‌تیدا بگونجێ ، پێویستی به‌یاسای یه‌کسانی مافی مرۆڤه‌کانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی کوردستاندا ،تا پا ڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی دروست بکات ، پێویستی به‌سرینه‌وه‌ی سیاسه‌تی دیماگۆجی و گه‌وجاندنه‌ له‌نێوان تاك وچینه‌کاندا ، گه‌نجان ولاوان خۆیان خاوه‌نی بیرو هۆشو ماندوبون وخوێن به‌خشین وداهێنان بون و ده‌بن ، ده‌بێت هه‌ر خۆشیان خاوه‌نی به‌روبومی ئه‌و نیشتمانه‌ بن که‌ دروستی ده‌که‌ن . واته‌ ده‌بێ ئه‌وان به‌خشنده‌ بن ،نه‌ك به‌زه‌یی وبه‌خشنده‌ییان پێببه‌خشرێ ،به‌مانا ڕاسه‌قینه‌که‌ی ده‌بێ لاوان سه‌ربه‌ست بن له‌بیر کردنه‌وه‌و داهێناندا، ده‌بێ هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات واز له‌و فه‌لسه‌فه‌ کۆنه‌ بێنن ...که‌ده‌ڵێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمان نه‌بێ دوژمنمانه‌....یان جێگه‌و پێگه‌ی پێنادرێ، ئه‌وه‌ سیاسه‌تی چۆڵکردنی عه‌قڵی کورده‌..ئه‌نفالکردنی داهێنانه ، پێشێلکردنی یاساو رسکانی دیموکراسی و‌ هه‌ره‌سی بنه‌ماکانی مافه‌کانی تاکی خه‌ڵکه‌ داڕخانو تێکشکانی هزری نه‌ته‌وه‌ی ونیشتمانیه‌ ، نیو سه‌ده‌ به‌سه‌ بۆ خه‌ڵه‌تاندنودیماگۆجیه‌ت ، نیو سه‌ده‌ به‌سه‌ بۆ فه‌لسه‌فه‌‌ دۆڕاوه‌کان ،نیو سه‌ده‌ به‌سه بۆ ‌ شکستی سیاسی و دیبلۆماسی ،نیو سه‌ده‌ به‌سه‌ بۆ گیرفان پڕکردن وسوڵته‌ ، نیو سه‌ده‌و نیوسه‌ده‌و نیوسه‌ده‌.....به‌سه‌ بۆ هه‌موو بازرگانه‌ سیاسیه‌کان .

لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانین تیشکێك بخه‌ینه‌ سه‌ر هه‌ڵه‌ زه‌قو ڕه‌قه‌کانی سه‌رکردایه‌تی کورد له‌ ئێستاو ڕابردوی ئه‌م دوو حزبه‌دا ،
ته‌نها ده‌پرسین چ سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌م دوو حزبه‌ به‌ده‌ستی دوژمن کوژراوه‌ ..؟؟ئه‌مه‌ جگه‌ له‌خوێنی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌ که‌ له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی حزبیوکه‌سایه‌تیدا رژا ..؟ به‌درێژای نیو سه‌ده‌ سیاسه‌ت ودیبلۆماسی ئه‌م دووحزبه‌ چ لایه‌نگرو دۆستێکی سیاسی نێوده‌وڵه‌تیان بۆ کورد به‌ده‌ست هێناوه‌ ، ئه‌گه‌ر نوسینه‌کانی(بریمه‌ر)بخوێنیته‌وه‌ مرۆڤی کورد شه‌رمه‌زار ده‌بێت، ‌ده‌ڵێ کاتێ ووتیان سه‌رکردایه‌تی کورد دێت بۆ بینین ودانوسان من زۆر ترسم لێنیشتبوو ، ده‌ڵێت هه‌ر بیرم ده‌کرده‌وه‌ چۆن به‌ کۆنفیدراڵی ڕازیانبکه‌م ،چونکه‌ به‌ هه‌مووتێڕوانینێکی من ئه‌وان هه‌ر سه‌ربه‌خۆیان ده‌وێت . به‌لام بریمه‌ر ده‌ڵێ ئه‌وان جگه‌ له‌ چه‌ند پێگه‌یه‌کی حزبی وحکومی مادی ، هیچ بابه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانیان باس نه‌کرد.

خۆئه‌گه‌ر ئاوڕیکی زانستی سیاسی به‌ مێژوی که‌رکوك و ناوچه‌ داگیر کراوه‌کاندا بده‌ینه‌وه‌ ، ئه‌وسا به‌ته‌واوی بۆشایی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌م دوو حزبه‌و هه‌روه‌ها ئۆپۆزسۆنیشمان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که‌ جگه‌ له‌ووروژاندنی سۆزی خه‌لکی له‌ بواری ئابوری نایه‌کسانی و پێگه‌ی ئیداری وحزبی زیاتر هیچ ئیدۆلۆژییه‌ك وستراتیژو ئامانجێکی نه‌ته‌وه‌ی ونیشتمانی نیه‌ ،
ئه‌گه‌ر زانستی سیاسیو عه‌قلی نیشتمانی له‌ که‌رکوکو ناوچه‌ داگیر کراوه‌کان په‌یره‌و بکرایه‌ ، ده‌بوایه‌ سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌م خاڵانه‌ی ڕه‌چاو بکردایه‌ .
یه‌که‌م/ که‌رکوکو ناوچه‌داگیرکراوه‌کان ،له‌ژێر چاودێری وئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان بن ،هه‌تا جێبه‌جێکردنی بڕگه‌کانی ماده‌ی 58 یان 140، هه‌روه‌ها بوجه‌ی دیاری کراو که‌ده‌کاته‌ 07/0واته‌ له‌سه‌دا حه‌وتی داهاتی ئێراق بۆ ئه‌وناچه‌ داگیرکراوانه‌ دابین بکرایه‌ چونکه‌ به‌رکۆمه‌ڵی شاڵاوی نامرۆڤانه‌ که‌وتون ...بێگومان ئه‌وسا حکومه‌تی مه‌رکه‌زی ده‌که‌وته‌ په‌له‌قاژه‌ ،بۆ یه‌کلای کردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ولایه‌نی کوردی بێخه‌م ده‌بوو...کۆمه‌ڵێ بابه‌تی سیاسی تریشی نه‌ئه‌دۆڕاندو ده‌ستی له‌بنی هه‌مانه‌ دیواوده‌ر نه‌ده‌بوو .
دوه‌م / سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌بویه‌ ڕه‌چاوی بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری ناوچه‌ داگیر کراوه‌کان بکات ، ئه‌گه‌ر له‌پاره‌ی باشماخو برایم خه‌لیلیشه‌وه‌ بوایه‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ناوچه‌داگیر کراوه‌کان به‌شداری یاساین له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی وه‌رده‌گیرێ به‌ناوی بوجه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ .هه‌رچه‌نده‌ بوجه‌ی %17 که‌مه‌ بۆ کوردستان به‌لام سه‌رکردایه‌تی کورد وه‌ك له‌به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ سیاسیه‌کاندا دۆراو ناکامڵ بون ، له‌مافی یاسای ئابوریشدا سه‌رشۆڕو تێکشکاو بون .
سێهه‌م/ ره‌چاوی یه‌کسانی ما ف‌ وئه‌رکی پێکهاته‌کان بکرایه‌ ،نه‌ك منافه‌سه‌و ململانێی عه‌قلی پاوه‌نخوازی حیزبی.
ئێستاش به‌بروای ئێمه‌ کورد ده‌توانێ بڵێ ئه‌وه‌ چوار حکومه‌ت و هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر چوو له‌ئێراقی به‌ناو فیدراڵدا که‌چی هیچ بریارێکی سیاسی وماده‌یه‌کی ده‌ستوری بۆ کورد جێبه‌جێ نه‌کرا ، بۆیه‌ کورد مافی خۆیه‌تی ئه‌ویش حه‌وت ساڵ ئیداره‌ی شوێنه‌ داگیر کراوه‌کان له‌ئه‌ستۆ بگرێ هه‌تا ماده‌ ده‌ستوریه‌کان جێبه‌جێ ده‌کرێ .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە