خەڵكینا حەیفە چوار ساڵى تر لە تەمەنى خۆمان و منداڵەكانمان بە فیڕۆ بچێت , تاوانێكى گورەیە كە نەوەكان دوا خۆمان لێمان قبوڵ ناكەن ئەگەر چوار ساڵى تر مەسعود بارزانى بە سەرۆك ئەم هەرێمە بمێنێتەوە ئاخر مەسعود بارزانى تا ئێستا چى بۆمان كردووە تاكو چاوەڕوان بین شتى چاكترمان بۆ بكات .ئەو كە لە چوار ساڵى سەرۆكایەتیە...
لە ساڵى 1975 دا مەلا مستەفاى باوكى مەسعود بارزانى گەورەترین شۆڕشى لە مێژوى گەلى كوردستاندا لە پێناو مانەوەى سەرى خۆیدا لە ماوەى چەند كاتژمێرێكدا تاواندەوە و ئاش بەتاڵى بەو شۆڕشە كرد و هێواو ئاواتى گەلى كوردستانى خستە ژێر بوستاڵى دەگیركەرى بەعسەوە . پاش بیست و یەك ساڵ لەو كارەساتە كە بنەماڵەى بارزانى...