کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ئەوەى نەبنە ژێر دەبابەكانى تورك و عەرەبەوە دەنگ بدەنە بارزانى

Wednesday, 13/05/2009, 12:00


لە ساڵى 1975 دا مەلا مستەفاى باوكى مەسعود بارزانى گەورەترین شۆڕشى لە مێژوى گەلى كوردستاندا لە پێناو مانەوەى سەرى خۆیدا لە ماوەى چەند كاتژمێرێكدا تاواندەوە و ئاش بەتاڵى بەو شۆڕشە كرد و هێواو ئاواتى گەلى كوردستانى خستە ژێر بوستاڵى دەگیركەرى بەعسەوە . پاش بیست و یەك ساڵ لەو كارەساتە كە بنەماڵەى بارزانى بە سەر كوردیان هێنا لە 31ى ئابى ساڵى (1996) لە پێناو مانەوەیاندا لە سەر كورسى دەسەڵاتیان دیسان بنەماڵەى بارزانى خائین زادە دەستیان خستە نێو دەستى رژێمى بەعسى فاشى و توركیاى داگیركەرى كوردستان و دەبابەكانى سەدامى دیكتاتۆرو و ئەتاتۆركیان هێنایە نێو هەولێرى هۆلاكۆ بەزێن و شار و شارۆچكەكانى ترى كوردستانەوە و بەوەش ڕەشترین لاپەڕەى خیانەتیان لە مێژووى گەلى كورددا تۆمار كرد , لە پاش شەڕى براكوژیشەوە كە بنەماڵەى بارزانى و تاڵەبانى پێكەوە هەڵیان گیرساندبوو بۆ دەست گرتن بە سەر داهاتى برایم خەلیل و ناوچەكانى ترى كوردستان لە لایەكەوە و لە ناو بردنى نیارەكانى هەردووبنەماڵەى تاڵەبانى و بارزانى لە نێو خودى حیزبەكانى خۆیاندا لە لایەكى ترەوە لە پاش چەند خولێكى شەڕى كورد كوژیدا و لە ناوبردنى سەدان ڕۆلەى هەژارى ئەم گەلە گەیشتنە ئەو قەناعەتەى كە دوژمنانى گەلى كورد ڕێگا نادەن هیچ كام لەو دوو حیزبە بە تەواوى لە ناو بچێت چونكە هەریەكەیان بە شێوەیەك خزمەت بە دوژمنانى گەلەكەمان دەكات بۆیە هەردوولا ناچار كران بەوەى شێوازى گفتوگۆ بگرنە بەر بۆ گەیشتن بە مەرامە گڵاوەكانیان لە دزینى پارەو سامانى گەلى كوردستان و پەیمانى ستراتیجى هەردوو بنەماڵەیان ڕاگەیاند كە جگە لە هەردوو بنەماڵە تەنانەت ئەندامانى هەردوو مەكتەبى سیاسى پارتى و یەكێتى تەواوى بەندەكانى ئەو پەیمانە شومەى نێوانیان نازانن. ئێستاش كە ڕۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان لە (25/7/2009) دا دیارى كراوە بۆ زیاتر چەسپاندنى حوكمى دیكتاتۆرى بنەماڵەى بارزانى هەمان ڕۆژیان دەست نیشان كردووە بۆ هەڵًبژاردنى سەرۆكى هەرێم لە ڕێگاى دەنگدانى ڕاستەوخۆ بەوەش لە هەردوو حاڵەتدا ئەگەر دەنگ درا یاخود نەدرا بە مەسعود بارزانى ئەوە بێگومان كارەساتى زۆر گەورە بۆ سەر میللەتەكەمان بەڕێوەیە چونكە هەڵبژاردنەوەى بە سەرۆكى هەرێم درێژەدانە بە خیانەتەكانیان ودرێژەدانە بە دزى و گیرفان پركردنیان و ناردنى پارەى كوردستان بۆ سەر حیسابى ئەو بنەماڵەیە لە بانكەكانى ئەوروپاو ئەمریكا , و دەنگ نەدانى خەڵیش و هەڵنەبژاردنەوەى مەسعود بارزانى بۆ ئەو پۆستە كە بە حەرامى دەزانن بۆ هەر كەسێكى تر لەم كوردستانەدا ئەوكاتە دەبێت مللەتى كورد چاوەڕوانى خیانەتێكى زۆر گەورەتر لەوەى (31)ى ئابى 96 لەو بنەماڵەیە بكات , ڕستە بەناوبانگەكەى ئیدریس بارزانیش كە دەڵێت ((ئەگەر نەتوانین شۆرش بكەین دەتوانین شۆڕش تێك بدەین)) شاهیدى ڕاستى بۆچونەكەى منە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە