کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەبا گەرم تر میراودەلى لە ئامێز بگرین

Tuesday, 07/07/2009, 12:00


خەڵكینا حەیفە چوار ساڵى تر لە تەمەنى خۆمان و منداڵەكانمان بە فیڕۆ بچێت , تاوانێكى گورەیە كە نەوەكان دوا خۆمان لێمان قبوڵ ناكەن ئەگەر چوار ساڵى تر مەسعود بارزانى بە سەرۆك ئەم هەرێمە بمێنێتەوە ئاخر مەسعود بارزانى تا ئێستا چى بۆمان كردووە تاكو چاوەڕوان بین شتى چاكترمان بۆ بكات .ئەو كە لە چوار ساڵى سەرۆكایەتیە نا موبارەكەكەیدا نەیتوانى بۆ چەند كاتژمێرێكیش بێت و سەردانى سلێمانى و ناوچەى گەرمیان بكات ئەو كە ئامادە نەبوو لە هێنانەوەى تەرمى ئەنفالكراوەكانى گەرمیاندا بەشدار بێت ئیتر چى دڵێكمان پێ ى خۆش بێت بۆ ئیمزا لە سەر مانەوەى بكەین , خەڵكینا ئەمڕۆ هەلێكى زێڕین لە ئارادایە با لە دەستمان دەرنەچێت ئاخر ئەگەر نەزانین و تێ نەگەیشتنى ئەوانەى پێش خۆمان نەبوایە كە مەسعودى بەم ڕۆژە گەیاند ئەگینا مەسعود بارزانى شایەنى بەڕێوەبردنى ناحییەكیشى نەبوو نەك هەرێمێك , ڕاستە عەشیرەتى بارزانى و تەنانەت بنەماڵەى بارزانیش زۆریان تیا چووە بەدەستى ڕژێمى فاشى بەعس بەڵام ئەوە كەى ئەوە ئەگەیەنێت كە مەسعود بارزانى ماڵ و سامانى مللەتى كورد بە تاڵان بەرێت بۆ خۆى و بنەماڵەكەى , خۆ عەشیرەتى تریش هەیە كە سەددان و هەزاران كەسى لە ناو چووبێت , خەڵكى تریش زۆرن كە بە دەیان و سەدان كەسیان تیا چووە , بەڵام تاكو ئێستا خانویەكى گڵیشیان بۆ نەكراوە. ئەى خەڵًكى هەولێرى قەڵاو مەنارە ئەى هەولێرى هۆلاكۆ بەزێن بەسە بێ دەنگیتان لە ئاست حوكمى نا عادیلانى بارزانى و حیزبەكەى بۆ ناتانەوێ سەروەریەكى گەورەى تر بۆ مێژووتان تۆمار بكەن دەبا مێژو بە هۆلاكۆ بەزێن و مەسعود تەزێنتان بناسێنێت بە نەوەكانى دواى خۆتان , ئەى خەڵكى دەڤەرە نازدارەكەى بادینان كوڕە ئەنفالكراوەكانى گەرمیان چاوەڕوانتانن چاوەڕوانى هیمەتى ئێوەن دەیانەوێ دەستیان بخەنە نێو دەستى كوڕە ئەنفالەكانى ئێوەوە و بەرەو بەغدا بەڕێكەون بۆ ئەوەى لە سێدارەدانى سوڵتان هاشم و عەلى كیمیاویدا ئامادە بن كە ئەم دوو سەركردە ناپاكەى كورد بوونەتە ڕێگر لە بەردەم ئیعدامكردنیاندا , دەسا ئێوەش دەنگتان بخەنە پاڵ دەنگى گەرمیان و سلێمانى و دەنگ مەدەنە مەسعود بارزانى. ئەمڕۆ هەلێكى زێڕین بۆمان دروست بووە بۆ ئەوەى مەسعود بارزانى و هەموو دزەكانى تر ڕسوا بكەین . وەرن با هەموومان كەسێكى ڕۆشنبیرو تێگەیشتوو هەڵبژێرین . وەرن با هەموومان دەنگ بدەین بە ((كەمال میراودەلى)) و بیكەینە سەرۆكى هەرێمەكەمان . د. كەمال میراودەلى كەسێكى ڕۆشنبیرەو لە ئازارەكانمان زوو تێدەگات , د. كەمال میراودەلى نە دەزگاى تۆقێنەرى پاراستن و نەمیلیشیاى هەیە , بۆیە ئەگەر گریمان پەیمانەكانى خۆى بە جێ نەهێنا ئەوكاتە لابردنى زۆر ئاسانترە لە لابردنى مەسعود بارزانى خاوەن میلیشاو دەزگاى بەدناوى پاراستن بەڵام من زۆر دڵنیام كە كاك كمال میراودەلى خاوەن بەڵێنەكانى خۆیەتى و سەرۆكایەتى هەرێمیش لە بەرژەوەندى گەلەكەیدا بە كار دێنێت نەك بۆ خۆى بنەماڵەكەى میراودەلى دەیەوێت و دەتوانێت گۆڕانكارى لە سیستەمى دواكەوتوى شێوازى ئێستاى ئەو سەرۆكایەتیە بكات و بەرەو پێشیشى ببات . هیچ پاساواوێك نیە بۆ دەنگدان بە مەسعود بارزانى ئەو مەسعودەى كە تەنانەت بۆ میلیشیاكەى خۆیشى وەفاى نیە و بە دوو سێ مانگ جارێك مووچەیان ئەداتێ بەڵام لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا یەك ملیارو دوو سەدوو پەنجا هەزار یۆرۆى بۆ خۆى و بنەماڵەكەى لە بانكەكانى سویسرادا بە ناوى كوردێكى كوردستانى سوریا ئەخەوێنێت , بۆ ئایەندەیەكى گەش و ڕوون بۆ خۆمان و منداڵەكانمان , بۆ نەوەیەكى ئازاد و ووڵاتێكى پێشكەوتوو دەنگ بدەنە د . كمال میراودەلى و ئەم مەسعودە بێ كەڵكە تڕۆ بكەن ئەوەش بزانن كە چەندە میراودەلى پێویستى بە دەنگى ئێمە هەبێت ئێمە دە ئەوەندە پێویستیمان بە سەركردەیەكى رۆشنبیرى وەك میراودەلى هەیە كە لەم زەلكاوە ڕۆژە ڕەشە ڕزگارمان بكات .
ئەوەى ماوەتەوە بیڵێم كە كاك كەمال میراودەلى نە خزمى منە و نە لە عەشیرەتى منەو نە خاوەن پارەو سامانە تاوەكو بۆ دەست كەوتێكى مادى ریكلامى بۆ بكەم بەڵام یەك شتى گرنگ كە من و میراودەلى و سەددان هەزار كەسى تر لەم ووڵاتەدا كۆ دەكاتەوە ئەویش خۆشەویستیمانە بۆ نیشتمانەكەمان , ڕێزگرتنمانە لە سەروەرى یاساو عەدالەتى كۆمەڵایەتى و داواكاریمان بە دەست تێنەوەردانى حیزب لە ئیش وكارى حكومەتدا
ئیتر با بەس بێت یاساى قەرەقۆش *** با بەس بێت مللەت بكرێت فەرامۆش
با مللەت هەموو وەك یەك سەیركرێ *** ئەوەى واى ناوێت دەك خودا بیگرێ
تەمووز 2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە