وەڵڵا بــۆیەکێتی عەیبە ..!
Wednesday, 29/08/2012, 12:00
گومان لەوەدانی یە ،کەهیچ وڵاتێکی دەرەوە بۆیەکێتی بەئەندازەی بەریتانیا ڕێکخستنەکانی نەبۆتە مەیدانــی قوڵبونەوەی نــاکــۆکی وململانێکان ئەویـش بــەهۆی ئەوەی کەشــانـازی خوشـکی دادەهێرۆی لێ نیشتەجێ یە وقبوڵ ناکات کەسێک بەرپرسـی کۆمیتەکە بێت کە ئامادەنەبێت جانتا هەڵگرێ وخزمەتکاری سـیاسـیان بێت ! هەربۆیەشە گرنگی پێ دەدەن وناتوانن دەست بەرداری بن چونکە شانازباش دەزانێت ئەگەرئەوکۆمیتەیەی لەدەست دەرچێ ، ناوی لەکولەکەی تەری یەکێتیدا نامێنێ ...! ئەوە کۆمیتەیە وای لێدەکات هەر بەرپرسێکی حکومی وحزبی سەردانی بەریتانیا بکات دەبێت لەترسی هێرۆ سەردانی
ئەویش بکات ئەویش لەکەناڵی هێرۆساتدا خۆی دەبینێتەوە ...!
هەرکۆمیتەیە وای لێ دەکات بۆکاروباری بزنزی بەکاری بێنێ وسـیاسـەتی ئاوێزانـی
بازرگانی بکات و بۆ بۆنەوئاهەنگە نەتەوەیی وحزبی یەکاندا پارەی خەیاڵیان پێ دەست
کەوێت ! لەهەر بۆنەیەک لەجیات خەڵکی یەکێتی کەدەستی ناکەوێت ، کۆمەڵێک خێزانی
ئێرانی وتورانی بانگێش دەکات وخواردن وخواردنەوەیان بەبەلاش لەسەر پارەی خەڵک
دوایش وەسڵێکی تێچوونی چەند دەفتەری دەنووسن ودەیدەن بەکەناڵی هێرۆسات بڵاوی
بکاتەوە .. ئاخـر توخوا هەڵبژاردنیک کەتێیدا بەرپرسی کۆمیتەی تازەی هەڵبژێردراو
بەبەرچاوی هەمووئەندام کۆنفرانسەکان شەق تڕێن بکرێت وشانــازو هاوار جــانتاش
بەپەلەقورتێ بۆی دەرچن ولەلایەن خەڵکی یەکێتی یەوە هەزارویەک قسەی سووکیان
ئاراستە بکرێت ، ئەوە چ عزەت نەفسێکە ئەوە قبوڵ بکات ؟! دوای ئەوهەموو فەزاحەتە
هــێرۆ ســــــــــاتەوە بڵاوی بکاتەوە هەڵبژاردنەکانی یەکێتی لە بەریتانیا بەسەرکەوتوو
یی کۆتای پێ هات ، بەخوا باراشێکی خاوێنە مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی ..!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست