بۆ / ئاگادارى ئەندازیارانى كشتوكاڵ
Wednesday, 13/11/2013, 12:00
گـروپـــى داكـۆكیـــــكار لـەئـەنـدازیـارانـى كشـتــوكـاڵ
لەرێگەى كەناڵەكانى ڕاگەیاندنەوە
ماوەى دوو ساڵ تێدەپەرێت بەسەر هەندێك داخوازى و داواكارى ئەندازیارانى كشتوكاڵ كە ئاراستەى لایەنە پەیوەندى دارەكانى حكومەتى هەرێمى كوردستانمان كرد بەڵام بەداخەوە بێ باكانە پشت لەو داواكاریانە كرا وە سەندیكاى ئەندازیارانى كشتوكاڵ كە لە (19 و 20 / 10 / 2011) هەڵبژێردرا كەتاكە ڕێكخراوى ئەندازیارانى كشتوكاڵە هیچ پشتگیرى لێ نەكردین كە دڵنیاین سەرجەم ئەندازیارانى كشتوكاڵى پەشیمانن لەوەى كە دەنگیان بەم ڕێكخراو و ستافە تازە دا ، بەتایبەت نەقیبى سەندیكا و لقى سلێمانى هەرچى نەقیبی سەندیكایە ئەوا مامۆستاى زانكۆیە و زۆر بێ كێشەیە و دیارە نایەوێت لەگەڵ كێشەو داواكارى ئەندازیارانى كشتوكاڵ ئاشنا بێت ئەم نەقیبە لەو ڕۆژەوەى ئەم پۆستەى وەرگرتووە یەك ئەندازیارى كشتوكاڵى ئاگاى لێ نەبووە لە هیچ ڕێگایەكەوە ناوى ئەندازیارى كشتوكاڵى بهێنێت وە لەوانەشە هەرناوى ئەندازیارى كشتوكاڵى نەبیستێت بۆیە پێى شەرمە بەرگریان لێبكات 0
هەرچى ستافى لقى سلێمانیشە بە لێپرسراوەكەیشیانەوە خۆیان هیچ كێشەیان نیە لە بەرێوەبەرایەتى سامانى ئاژەڵن لە بەرێوەبەرایەتى گشتى كشتوكاڵى سلێمانى كە پێش ئەوان و دواى ئەوانیش دەرماڵە و امتیازى باشیان هەبووە و گرفتیان نیە لەو ڕووەوە وە نوێنەرى پارێزگاى سلێمانى لە دەستەى سەندیكا ئەوە هەر مەپرسە كە بێ بەش نیە لەو امتیازە وە جگە لەوە لە كۆمسیۆنى هەڵبژاردنەكان دەوام دەكەن و ئاگایان لە داواى ئەندازیارانى كشتوكاڵى نیە 0
دیارە ئەم داواكاریانەى ئەندازیارانى كشتوكاڵى داواى زۆرینەى ئەندازیارانى كشتوكاڵن وە واژۆى زیاتر لە (850) ئەندازیارى كشتوكاڵیمان هاوپێچ كردبوو بۆیە لە كۆتاییدا داوا لە حكومەتى هەرێمى كوردستان و وەزارەتى ناوخۆ دەكەین كە ئەم سەندیكایە هەڵبوەشێتەوە ، چونكە نەیتوانیوە لەئاست داخوازیەكانى ئەندازیارانى كشتوكاڵیدابێت بەتایبەت نەقیبى سەندیكا و لقى سلێمانى چونكە وەك ئاگادارین ئەم كێشەیە زیاتر لە سنورى گەرمیان و بەتایبەت بەرێوەبەرایەتى گشتى كشتوكاڵى سلێمانى هەیە بەبیانوى ئەوەى كە لەوسنورە ئەندازیارى كشتوكاڵى ژمارەیان زۆرە كە ئەمەش بیانوو نیە چونكە مامۆستاو كارمەندى تەندروستى و چینەكانى تر ژمارەیان هەزاران ئەوەندەى ئێمەیە بۆیە داواكارین چى تر داواكانمان پشت گوێ نەخرێت و بەراستى وامان لێ هاتووە كە بێزاربین لە پیشەكەى خۆمان بە پێچەوانەوە ئەگەر داواكاریەكانمان جێ بەجێ نەكەن ئەوا مانگرتنى گشتى ڕادەگەیەنین 0
لـــــەگـــــەڵ ڕێــــــــــزدا 000
گـروپـــى داكـۆكیـــــكار لـەئـەنـدازیـارانـى كشـتــوكـاڵ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست