بۆ بەرێز کاک هاواری مەحمدی

Monday, 21/06/2010, 12:00


یاخوا دەستەکانەت نە هێشێت کاکە هاواری مەحمەدی، نووسراوەکەم سەبارەت بە وتووێژی مەلاعەبدوڵڵا نیزیک بە بیست جار خوێندەوە، زوور کێفەم سازبوو من بەش بە حاڵی خۆم لەگەڵ هیچ سازمان و حیزبێک نیم هەرچەند لە پێشدا هەواداری یەکێک لە سازمانەکان بووم، بۆیە پێم خۆشە بێ لایەن قسەبکەم و بێ ئنیسافیش قەبووڵ نەکەم.
من مەلاعەبدوڵڵام دووجار لە نیزیکەوە دیوە، بڕاستی ئەوەندە خوێن تاڵ بوو کە قسەکانیشم لە بەر چاوە کەوتەن. بەتایبەت ووتووێژی ئەو دوایییەی هەموو ئەوە دێمەنەجوانەی ئەوەێ وەبیرم هێنامەوە.
لە جێگەیەکدا مەلا عەبدوڵڵا دەڵێ هەموو چالاکییەکانی پژاک بە ئەندازەی سێ مانگی ئیمە نابن، پێشم سەێرە وادەڵی، ئەگەر مەبەستی گۆرەگۆرەی سەر رادیو بێت، ئەوە شتێکە و ڕاستییەکانیش شتێکی دیکەن.
ئەوەی کە لە سەر رادیۆی دەنگی کوردستان دەگوترا لە گەڵ رێزم بۆیان بەشێکی هەر تەبلیغات بوو، و دوور لە واقەعییەت، حەتا عەمەلییاتی سازمانەکانی دیکەشیان بەنێوی خۆیان دەنوسی، بۆ نمونە عەمەلییاتی شەڕی نستان، سازمانی خەبات هێزی جمهۆری ئیسلامی تێک شکاند، بەڵام رادیۆی حیزب عەمەلییاتەکەی بە زۆر گەرەکردنەوە بەنێوی عەمەلییاتی هێزی موعینی خوێندەوە.
لەجێگەیەکی دیکە مەلاعەبدوڵڵا دەڵێ پێشمەگەکانی پژاک بۆ حەوێنەوە دێنەوە قەندیل، بەڵام وادیارە خەراپ حاڵی بووە، بەداخەوە جێگای پێشمەگەکانی پژاک بۆ حەسانەوە سەرداری ئەعدامە. خۆ لە هیچ کەس شاراوە نیە و بەچاوی خۆمان دیتمان کە ئاخرین گروپی پێشمەگەکانی پژاک حەوێنەوەیان لەسەر داری ئەعدام بوو، کە جگە لە یەکێکیان هەر چواریان پژاک بوون.
و یەکێکیش یان ژن بوو پێـم سەیرە ئەو خوێن شیرینە ئاوا بە ئینسافەوە لە سەر جانبازانی رێگەی ئازادی دەدوێت، وەڵڵاهی سەێرە.
، رێکەوتی ١٨ مانگی جوونی ٢٠١٠

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە