ئەرێ لە ڕاگەیاندنى پارتى چ باسە؟!
Wednesday, 19/05/2010, 12:00
پاش تیرۆركردن و شەهید كردنى ڕۆژنامەنوس و خوێندكار(سەردەشت عوسمان) مێدیاو ڕاگەیاندنەكانى سەر بە پارتى وەك هەمیشە كەوتنە پەلەقاژەكردن و هێرشكردن و سوكایەتى كردن بە كەسایەتى و قەڵەمە ڕۆشنبیرو وشیاركەرەوەكانى ناو كۆمەلأ.
بە جۆرێك ئەم هەڵمەتەیان نەك تەنیا جێگەى گومان نیە بەڵكو سەلمێنەرو وەڵامدەرەوەى ئەو پرسەن كە ئایا
كێ هەوڵى بە سیاسى كردن یان بەكارهێنانى كەیسى شەهید (سەردەشت)وەك مەرامێكى سیاسى دەدات...؟؟؟؟؟
هەڵمەتێكی بەمجۆرە كە لەلایەن دەزگاكانی ڕاگەیاندنى پارتیەوە دەدرێت هەڵگرى چەندین پرسیارو گومانى تەماویەكەدەیانەوێ تەمێك بخەنە پێش چاوى ڕاى گشتى و ڕاى گشتى بە جۆرێك چەواشە بكەن كە لێكۆڵینەوەكان لەهەمبەر تیرۆر
كردنى شەهید(سەردەشت)بە ئاڕاستەیەكى تردا بەرن كەواتە من دەپرسم ئایا لەبەرژەوەندى كێیە بزوتنەوەى
جەماوەرى بە ئاڕاستەى سیاسى ئاڕاستە بكرێت؟
ئەگەر تاكە لایەن هەولأ بدات تیرۆركردنى (سەردەشت)بە ئاڕاستەیكى دیكەدا ببات ئەوا ئێوەن چونكە ....!!..!!
پێتان وایە خەڵكى كوردستان ئەوەندە نەفامانە بیر دەكەنەوە؟؟یان پێتان وایە بزوتنەوەى جەماوەرى هێندە نا وشیارن وەك هەموو كاتێك چاوەڕێى سیناریۆ گڵاوەكانتان دەكەن؟یان ڕووڕەش و شەرمەزارن لەبەرمبەر كردارە
نامرۆڤانەو وەحشى گەرایى حزبەكەتان؟
بە بۆچونى من دەركەوتنى جۆرە كەسانێك بەناوى نوسەرو ڕۆژنامە نووس لەو میدیانەوەو وە نوسینى هەندێك بابەت لە ڕۆژنامەو گۆڤارەكانى ئەو حیزبە نەك تەنیا جێگەى
سەرسوڕمان نیە بەڵكو مایەى سەرشۆڕى و شەرمەزارى و ڕیسوایى ئەو كەناڵەو خودى ئەو حیزبەشە بە جۆرێك كە نەك ئاگایان لە ئیرادەو بیرو باوەڕى خەڵك نییە بەڵكو بەها ئەخلاقیاتە ئینسانى و ڕۆژنامەوانیەكەشیان لەدەست داوەو كاتێك دێن سوكایەتى بە ئەم و ئەو دەكەن و وەێف و پیاهەڵدان بۆ خەباتێكى قێزەون و 64سالأ تیرۆرى حیزبێك و سەركردەیەكى خائین و جاش وخۆفرۆشێكى خالأخاڵاوى موێڵم بۆ دەكەن من بەهیچ شێوەیەك ڕێگە بەخۆم نادەم لەژێر ناوى ڕۆژنامەنوس بێم سوكایەتى بەخۆم بكەم و كارە قێزەونەكانى ئەو حیزبەش گولأ پۆش بكەم و ڕێز لە ئیتیكى ڕۆژنامەوانى نەگرم و بێم سوكایەتى بە(بزوتنەوەى گۆڕان و كاك نەوشیروان و كاكە ڕێبین هەردى وكاك ئاسۆس هەردى و.........................)بكەم كە بە هەزاران ئەوەندەى كارە تۆقێنرەكانى حیزبەكەتان و سەركردە جاش و خۆفرۆشەكانتان كارى باشیان وە دەرسیان بەم میللەتە داوە دڵنیاش بن كە ئەوان زۆر لەوە گەورەترن كە وەڵامی ئێوەى خۆفرۆش بدەنەوە چونكە بۆیان دەركەوت كە كێن و چین و سەنگ و قورسایتان چەندە..
دەبێت باش ئەوە بزانن كە بەم هەڵوێستانەى ئێوە ئەوان لاى ئێمە خۆشەویستر دەبن وە ئێوەش ڕوو ڕەش و ڕسوا تر دەكرێن وە دڵنیاش بن بەم هەڵوێستەتان دەرتان خست كێ تیرۆكەرى (سەردەشت)ە وە چ پلانێكتان داڕشتوە بۆ دروستكردنى سیناریۆیەكى گڵاو وە شاردنەوەى تیرۆركەرانی شەهید (سەردەشت) من دەپرسم ئایا ناردنى نامە لەلایەن 17 ڕۆژنامە نووسى بیانى مەرامێكى سیاسیە یان نیشانەى دیكتاتۆرى و پێشیًلكرنێكى زەقى مافى مرۆڤ و ئازادى ڕادەربڕینە لە هەرێمى كوردستان كوردستانێك كە درۆ وتەنی ئاواتی ئەم حیزب و سەركردانە بوە كە قەڵەم ئازاد بێت و وەك شەمشەمە كوێرە لە ژوورە تاریكەكاندا بڕیارلەسەر لە سێدارەدانى ووشەو تیرۆركردنى قەڵەم و شكاندنى دەست و ئەنفالكردن و زیندە بەچاڵكردنی بیرى ئازاد نەدرێت!!
من دەپرسم ئایا ئامانجى ئێوەو حیزب و سەركردە گڵاو و جاش و خۆفرۆشەكەتان ئەوە نیە بەم كردارەتان شەڕێكى دیكەى خوێناوى ناوخۆ بەرپا بكەن و كارە گڵاوەكانتان بشارنەوە؟ ؟!!
یان دەپرسم بە چ شێوەیەك لە ڕوتان دێت باس لەوە بكەن كە بزوتنەوەى جەماوەرى بێئاگان لە بابەتەكەو لە ڕاگەیاندنەكانتانەوە باس لەوە دەكەن كە چۆن تەرمى جوانەمەرگ بەم بازگانەى موێلأ دا تێدەپەڕێنرێت و پاشان فڕێ دەدرێت؟؟
منیش وەڵامتان دەدەمەوە ئەوە كێیە خوا غەزەبى لێ دەگرێت كە سەیارەیەكى تابلۆ حكومى و ئامر لیوایەكى تیرۆرست بە جلى سەربازیەوە لە بازگەكاندا ڕادەگرێت كە تەرمى جوانەمەرگى پێە؟؟؟!!
یان كێ جگە لەم خەڵكە دەتوانێت بڵێ كە سەرۆك و كوڕەكانى و حیزبەكەى تیرۆركارن ؟؟؟
لەكۆتایدا ڕووڕەشى و سەرشۆڕى بۆ دەزگاى تیرۆرستیى پاراستن و بەرپرسەكانى بۆ ڕاگەیاندنى چەواشەكارى و شاردنەوەى ڕاستى سەر بە پارتى بۆ پارتى و سەركردەكانى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست