کاکە دەربازی کوڕی کۆسرەت پۆزمان بەسەردا لێمەدە!
Friday, 04/10/2013, 12:00
لە کۆمەڵیک سایت و مێدیاکاندا بڵاو کرایەوە کە 12 پەرلەمانتار دەستبەرداری تەواوی ئیمتیازەکانیان دەبن و موچەی زۆر و خانەنشینی وەرناگرن. دەربازی کوری کۆسرەت رەسوڵ یەکێکە لەو پەرلەمانتارانە، کە ئامادەیە موچەی پەرلەمانتاریەکەی ببەخشی بۆ سنوقی چارهسهركرنی نهخۆشی شێرپهنجه. ئەم قسەییەی دەرباز پێویستی بە هەڵوێست لەسەرکردن و پرسیارکردنە. ئایا ئەگەر دەرباز یەک دینار لە مووچەکەی وەرنەگرێت ئیتر چۆن دەژی؟ ئەمە پرسیارێکی ئاسان و وەلامەکەشی هەر ئاسانە، چونکە ئەو پیویستی بەوە نییە پارە وەربگرێت، شوکر لە سایەی سەری باوکێوە ئەوەندەیان پارە و سەروەت و سامانی ئەو میللەتە دەزیوە، بەشی حەوت پشتاوپشتیان دەکات، خۆ ئەو بۆ کاندیدکردنەکەشی زیاتر لە دەیان ملیۆن دۆلاری تێچوو کە کۆسرەت رەسوڵی باوکی دەنگی بۆ دەکڕی. دەرباز پێش ئەوەی ئەمە وەکو هەڵویست بەو خەڵکە بفرۆشێتەوە با بفەرموێت راستگۆیانە باسی داهاتی راستەقینەی خۆی بکات، کە چۆن و لە کوێ پەیدای کردووە؟ یان بۆچی باسی بڕی ئەو پارەیە ناکات کە لە هەڵمەتی هەڵبژاردن بەکاریهێنا و لە کوێی هێنا؟ا.
لەسەر ئەمە قسە زۆر هەیە، بەڵام دەزانم ئەمانە هیچ کەڵکیان نییە، چونکە نووسین نرخی نەماوە، ئەوەی نرخی هەیە بۆ شکاندنی قەپۆزی کوڕی بەرپرسەکان، تەنها راپەڕینە بەڵام لە بار و زروفێکی وادا کە وانە لە ئەزمونی ١٧ی شوبات وەربگیرێت، دەنا دڵنیابن، دوای دەرباز کوڕەکەی دەرباز و کوڕ و کورەزای ئەم مەسئول و سەرکردانە هەموو خۆیان داناوە حوکمان بکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست