کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەباتى جەماوەرى دارە ئەفسونيەكەيە!

Wednesday, 12/08/2015, 18:38


...بەسيە چيتر ئەم ژيانە! كەى ئەمە ژيانى ئينسانە ؟!
ئەمڕۆ خەڵكى كوردستان لە سەخترين وناخۆشترين بارودۆخدا دەژى كەبەدرێژایى 24 ساڵى ڕابووردوو ئەمە حاڵ و گوزەرانى خەڵك بووە و ساڵ لەدواى ساڵ خراپتر دەبێت ئەمڕۆ ئيتر نەهامەتيەكان وبارۆدۆخى خراپى گوزەران وژيانى خەڵكى گەيشتۆتە لووتكە بەڕاستى ئيتر خەڵكى كوردستان تاقەت وتەحەمولى ئاوا بارۆدۆخێكى نەماوە وئيتر قبووڵ ناكات 24 ساڵە تەحەمولى كردووە وناتوانێت ئيتر 24ساڵى تر ئەم بارودۆخە وا بگوزەرێنێت دەسەڵاتداران خۆ خەڵكى كوردستان دارو بەردنيە بەڵكو مرۆظە. 
بۆڕزگاربوونى خەڵكى كوردستان لەم بارودۆخە دژوارەى  تێى كەوتوە بۆ ڕزگاربوون لە و مەينەتبارى و بێ مافى وناعەدالەتى وبێ خزمەتگوزارى وناخۆشگوزەرانى و دواكەوتنى مووچە و گەندەڵى وقەيرانەكان وهتد تەنيا ڕێگە چارە تەنيا ئەڵتەرناتيفى خەڵكى كوردستان  پەنابردنە بەر خەباتى جەماوەرى فراوانى سەرتاسەرى گشتگيرىی وپەنابردنە بەر خۆپيشاندان وناڕەزايەتى شارستانيانە و مەدەنيانەى بەردەوامى ڕۆژانە لە شوێنەكانى ژيانيان وكاريان  ڕووبەڕووى دەسەڵات  وئۆپۆزيسێۆن  تاببنە هێزو فشارێكى گەورەو جدى بۆ سەر دەسەڵات  لە پێناو گەيشتن بە ماف وداواكاريە مرۆييەكانيان  وبەهرەمەندبوون  لەسەروەت وسامانى ئەم هەرێمە وبەهرەمەندبوون لە ژيانێكى خۆشگوزەرانە ومرۆييانە پڕخزمەتگوزارى  بۆ ئە ومەبەستەش خەڵكى كوردستان پێويستەيەك ڕيزو يەكگرتووڕێكخراوبێت وپێويستەلە شارو شارۆچكەو ئۆردوگاو دێهات و كوچەو گەڕەكەكان نوێنەرى ڕاستەقينەو سەربەخۆى خۆيان هەڵبژێرن من پێم وايە نەدەسەڵات نەئۆپۆزيسيۆن نە سەرۆك ونەسەركردەى كاريزما..نەحكومەت نە هەڵبژاردن وپەرلەمان وكانديدەكان  نەليستە براوە ودۆڕاوەكان هيچيان ڕزگاركەرى خەڵكى كوردستان نين  لەم ژيانە مەينەتبارە ئەوەتەنيا خەڵكى كوردستانە كە خۆى ڕزگاركەرى خۆيەتى ئەويش لە ڕێ ى خەباتى جەماوەريەوەئەوەئيرادەى خەڵكى كوردستانە كەدەبێت ببێتە كاريزما. 
لە چەند ساڵى ڕابووردودا هەم دەسەڵات هەم ئۆپۆزيسيۆن  لە رَێگەى  دەسەڵات و حكومەت و هەڵبژاردن و پەرلە مانەوە  بەعەمەلى  سەلمانديان كەئەوان هيچيان نوێنەرى ڕاستەقينەى خەڵكى كوردستان نين بەڵكو ئەوان نوێنەرى  بەرژەوەنديە سياسيەكانى خۆيانن ونوێنەرى حيزبەكانيانن وسەلمانديان كە شەڕى ئەوان شەڕنيە لەپێناو بەرژەوەنديەكانى خەڵكى كوردستاندا بەڵكو شەڕى ئەوان شەرى دەسەڵات و كورسى و پۆست وململانێى حيزبيە زيندووترين بەڵگە ئەم شەڕە پۆستەى ئێستايانە لە سەر پۆستى سەرۆكايەتى وحكومەت وپەرلەماكانى كوردستان  ئەوان   شەڕى پۆستى  سيادى و پۆستى ئەمنى و شەڕى ئەم وەزارەت و ئە و وەزارەت   وئەم سەرۆكى وئەوجێگيرى دەكەن شەڕى ئەم پارێزگارو ئەو قايمقام و ئەو مدير ناحيەو ئەو بەڕێوەبەرى گشتى دەكەن  تەنيااشتێ كەشەڕيان لە سەر نەكردووە وشەڕى لەسەر ناكەن و ناوى ناهێنن خەڵكى كوردستانە  كەپێش هەڵبژاردنەكان سەرى زمان وبنى زمانى ئەمانە هەرباسى خەڵكە و نوێنەرايەتى خەڵكە وبۆفريودانى خەڵكى  چەندين وادەو بەڵێنى باق و بريق وگەورە وگران بەخەڵكلى دەدەن تادەنگيان دەدەنێ بەڵام دواى هەڵبژاردن  پشت لە خەڵكە دەكەن و ئەو خەڵكە ناناسن  ودەبنەوە نوێنەرى حيزبەكانيان ودەكەونە شەڕە پۆست و وەزارەت و كورسى وبووجە وهتد ئەوەتا   خەڵكى كوردستان لەسەخترين ودژوارترين بارودۆخدايە كەچى ئەمانەلە وبارەيەوە بێ دەنگ وبێ هەڵويستن و هەرخەريكى شەڕە پۆستن.
هەربۆيە دەبێت خەڵكى كوردستان  هوشياربێت و24 ساڵى ڕلبووردوو وەك ئەزمونێكى  لە بەرچاوبگرێت  كە دەبێت ئە وپرسيارە جديە لە خۆى بكات باشە من 24 ساڵە بەردەوام دەنگ دەدەم  بۆچى تائيستا بچوكترين ئاڵوگۆڕلەژيانمدا دروست نەبوە وبەهرەمەند نيم لە خزمەتگوزارى و خۆشگوزەرانى وسەروەت و سمامانى ئەم هەرێمە ومافە مرۆييەكانم پێشێل دەكرێ؟!  ئاخر هەڵبژاردن هيچ نيە تەنيا ئەوە نەبێت كە تۆ هەرچوارساڵ جارێك  كۆمەڵێك خەڵكى حيزبى دەكەيتە حاكم و نوێنەر بەسەرخۆتتدا كە هيچيان لە واقيعدا نوێنەرى تۆنين  وهيچ ئاڵوگۆڕێك لە ژيانى  واقعى تۆدا ناكەن  بۆ خۆيان لەسايەى دەسەڵات وپۆست وداهات وسەروەت وسامانى ئەم هەرێمەوە بوونەتە سەرمايەدارونووقمى  خۆشگوزەرانى ونيعمەت بوون هەربۆيە ئەوانە ڕزگاركەرى تۆ نين ودارى ئەفسونيان پێ نيە خەڵكى ڕزگاركەن لەم مەينەتباريە هەربۆيە دەبێت  خەڵكى كوردستان ئەوڕاستيە بزانێت كە بەتەنيا خۆى ڕزگاركەرى خۆيەتى  وئەودارە ئەفسونيە ئەوەتا بەخۆيەتى ئەويش خەباتى جەماوەريە بەڵێ دارە ئەفسونيەكەئيرادەى خەڵكى كوردستان خۆيەتى وخەبات وناڕەزايەتى  جەماوەريە  نەك ئەم كانديد وئەو كانديدي فڵانە حيزب و ليستى براوە نەك  ئەم سەركردە و بەرپرسى ئەم حيزب و ئە وحيزب  نەك خۆش باوەڕى  بەدەسەڵات و ئۆپۆزيسيۆن و گرێدانى هيواكان وخەونەكان بەپرۆژەو ئيرادە وبڕيارى ئەوانەوە كەئەمانە هەمووپرۆژەو دەستپێشكەريى وسازانەكانيان هەميشە لەپێناو بەرژەوەنديە حيزبى وسياسيەكانى خۆياندا نەك خەڵكى ئەمانەخەڵك پە راوێز دەخەن و مساوەمەدەكەن وسەوداو مامەڵە دەكەن بە ماف وچارەنوس و بەرژەوەنديەكانى خەڵكى كوردستانەوە لە پێناو هەرچى دەسەسەڵات زياترى خۆيان دا هەربۆيە من پێم وايە  سپاردنى خەون و مافەكان وداواكاريەكانى خەڵكى كوردستان بە دەسە ڵات وئۆپۆزيسيۆن  جۆرێكە لە خۆكوژى و خەون كوژى و درێژەدانە بە مانەوەى نەهامەتيەكان و مەينەتيەكان و بێ مافيەكان وستەمەكان هاوكات درێژە دان بە تەمەنى دەسەڵاتى دژە خەڵكى وحيزبى. لەكوردستان. 
 ديارە كێشەكانى خەڵكى كوردستان بەوە چارەسەر نابێت كە كامە حيزب يان كامە ليست يان كامە كانديد يان كامە بەرپرس و سەركردە  كامە پۆست و وەزارارەت وەربگرێت  يان پۆستى سەرۆكى هەرێم كێ وەرى دەگرێ يان كێ وەرى ناگرێ يان فەراغى ياسايي دروست دەبێ يان نابێ يان سازان دەكرێ يان ناكرێ كەسازان خۆى بەماناى سازانى بەرژەوەندى حيزبەكانە نەك خەڵكى يان دەستور هەمواربكرێتەوە يان نەكرێتەوەوه هتد ئەمانە كێشەى خەڵك نين  بەڵكوكێشەى حيزبەكانە كێشەى  خەڵك ڕزگاربوونە لە م ژيانە مەينەتباريە كێشەى خەڵك  ژيانێكى خۆشگوزەرانى وپڕحزمەتگوزارى يەكێشەى خەڵك نەبوونى ژيانێكى مرۆييانەيە..كێشەى خەڵك پێشكەشكردنى خزمەتگوزارى سەرەتاييە.كێشەى خەڵك نەبوونى ئازادى ويەكسانى يە .كێشەى خەڵك پێشێلكردنى  مافەكانى مرۆظە.وگەڕانەوەى ڕێزو بەهاو حورمەت وئيرادەيە بۆ هاوڵاتى بوون.كێشەى خەڵك دامەزراندن وبێ كارى وهەژارى ونەدارى و بێ خانەو لانەيى وستەم وچەوسانەوەيە ..كێشەى خەڵك  بەهرەمەند نەبوونيەتى لەسەروەت وسامان وداهاتى ئەم هەرێمە وكێشەى خەڵك نەبوونى سيستەم ودەستورێكى سيكولارە هتد چارەرەسەرى هەمووئەم كێشانە بەدارە ئەفسونيەكە دەكرێ ئەويش خەباتى جەماوەريە...بەسيە چيتر ئەم ژيانە ئەمە كەى ژينى ئينسانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە