کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یادى هەڵەبجە یادێكى داگیركراو

Tuesday, 13/03/2012, 12:00


ئا شكرایە لاى هە موان كە كارە ساتى هەڵە بجە وەك جینۆسایدێك كارە ساتێكى گەورەى جیهانیە هە ربە تەنها هە ڵە بجە یەكان و كورد خاوەنى هە لە بجە نین بە ڵكو هەموو میللە تان و خەڵكى ئازادى خوازومرۆڤ دۆستى جیهان خاوەنى هەڵەبجەن چوون هەڵەبجە زامێكى گە ورەى جیهانیەو ئازارێكى گەورەى ئینسانیە وەك هۆلۆكۆست وەك هێرۆشیما و ناكازاكى وهتد
بە داخە تا ئێستا ئێمە چ وەك هە ڵەبجە یەكان چ وەك كورد چ وەك دە سەڵاتى كوردى كارى جدیمان بۆ ئەوە نە كردوە كە بە فەرمى ئەم كارە ساتە وەك جینۆساید بە جیهانى بكەین بە داخەوە لە دواى ڕا پەڕینە وە بوە تە نەریتێك كە ساڵانە حیزب و حكومەت ئەم یادە دەكاتەوە بەمانابەكى تر ئە م یادەى داگیركردوە وەك چۆن زۆربەى كایەكانى ترى بۆ خۆى داگیركردوە و قۆرخ كردوە ئەم یادە جینۆسایدەشى ئاوا بۆ خۆى قۆرخ و داگیر كردوە ئە مەش نە ك لە ڕووى دڵسۆزى و ئینساندۆستیانەوە بۆ یادە كە و بۆ هە ڵە بجە یە كان ونەك لە پێنا و بە گەورەیى زیندو ڕاگرتنى یادەكەدا نە خیر ئە مكارە یان لە پێنا و بەرژەوەندە سیاسى و ئیقلیمى و جیهانیەكانیاندایە نە خێر شینى ئەوان بۆ هە ڵە بجە نیە بە ڵكو بۆ هەلیسەیە بە داخەوە حیزب و حكومەت ئەم یادەى خنكاندوە ئە م یادەى كوشتوە و ئە م یادەى بچوككردۆتەوە لە چەند ووتارو دروشمێكى سواوهە زار بارەدا ئە م یادەى ئاخنیوەتە چە ند لافیتە یەكى ڕەشى چڵكن ئەم یادەى زیندانى كردوە لە مۆنۆێنتێكدا من پێم وایە هە ڵە بجە پێویستى بە مۆنۆمێنت نیە چونكە هەڵە بجە بۆ خۆى مۆنۆمێنتێكى گەورەیەراِستە دواجار هەڵەبجە دەبێت مۆنۆمێنتێكى هەبێت بەڵام مۆنۆمێنتێك بە مەفهومى دە سە ڵات وحیزب نا بە ماناى دەخیلە گەورە كەى دە سەڵات نا بە مانى شانۆسیاسە كەى حیزب نا بۆ نمایشى بەرژەوە ندو دیبلۆماسى وڕژانى فرمێسكى تیمساحى وسینەمایى بە ماناى فەرمانگە حكومیە كە نا بە ڵكو مۆنۆمێنتێك كە بە ماناى ووشە مۆنۆمێنت بێت ومۆنۆمێنتێك كە هى خەڵك بێت مۆنۆمێنتێك بۆڕێزلێنان لە قوربانیان وزینددڕاگرتنى كارە ساتەكە بى مۆنۆمێنتێك كە خەڵكى شارە كە خاوەنى بێت نەك حیزب و حكومەت من پێم وایە شەرمەزاریە بۆ دە سەڵات و حكومەتى كوردى كە دواى 21ساڵ لە تەمەنى حوكمڕانى لە كوردوستاندا نە ینوانیوە تا ئێستا لە هە ڵە بجە دا هۆڵێكى شیاو یا تە لارێكى هونەرى شیاو بۆ ئەم یادە گەورە دروست بكا كە چى توانیویەتى دە یان وسەدان بارە گاى حیزبى و سەربازگە لە ناوچەكەدا دروست بكا لە پێناو بە رژەوەندیە سیاسیەكانى خۆى و لە پێناو سەركوتكردنى خە ڵكى دا بە ڵێ شە رمەزاریە بۆ دە سە ڵات و حیزبە كانى كە لە هۆڵێكى جە مە لۆندا كە ناوى لێناوە هۆڵى پرسە كەلە گە ڵ ڕێزم دا هەر لە خە یمەى پرسەى سە رە كۆڵان و جادەكان دە چێت بە ڵێ دێت یادى ئە م كارە ساتە گەورە یە لە و هۆڵى پرسەیەدا دەكاتەوە ئە م یادە هێندە بچووك دەكاتەوە ئە م هۆڵە شى تەنیا بۆ ئەوە دروست كردووە كە میوانە سەركردەو بەرپرسە حیزبى و حكومیەكان باران تە ڕیان نەكات و خۆریان بەرنە كەوێت و تێكە ڵ بە خەڵك نەبن بە ڵێ یە كەم ڕۆژ ڤیستیڤاڵەكە لە م هۆڵەدا دەكاتەوە وەك ڕیكلامێك دواتر كە میوانەحیزبى و حكومى و بەرپرس و سەركردەكان دەڕۆنەوە بۆ ڕۆژى دوەم یادەكە دەبەنە هۆڵى ئەحمەد مختار كە هۆڵى كۆبوونەوەى دایكان و باوكانى قوتابخانەى ناوبراوە ەهێندەى تر ئە م یادە بچووك دەكە نەوەو بێڕێزى دەكەن بەم یادە لە هە مووى سەیرتر ئەوەیە هە موو بە رپرسە حیزبى و حكومى و ئیدارى شارەكە هە ریە كەم ڕۆژ لە بەر خاترى میوانە حیزبى وحكومیە كانى سەروترى خۆیان ئامادەى ڤیستیڤاڵى یادەكە دەبن ڕۆژى دووەم بۆ د ەرمان یە ك بەر پرسى ئیدارى و حیزبى شارە كە لە هۆڵى یادەكەدا نابینیت بە داخەوە ئەم بەرپرسە ئیدارى و حكومى و حیزبیانەى شارەكە زە ڕەیەك ڕێز بۆ ئەو ئە دیب وهونەرمەندانە دانانێن كە لە ڕۆژى دوەمدا بە رهەم و چالاكى پێشكەش دەكەن لە هە مووى سەیرتر ئە و بەرپرسە ئیدارى و حكومى و حیزبیانە شار كول فى كل خۆیانن لە لیژنە ى باڵاى ڤیستیڤالداسەرۆكى لیژنەو زۆربەى ئەندامان هەرخۆیانن وقۆرخیان كردوە بۆ خۆیان و داگیران كردوە لە هەمووى كۆمیدى تر ئەوە یە كەئە مانە دەبنە لیژنەى فەحس و بەرهەم و چالاكیەكان دەبێت پێشتر بە فولتەرى ئەماندا تێپەڕێت ئەمان ئۆكەى دەكەن بۆ پەسەند بوونى یا نە بوونى بەرهە مەكان ئە مە لە كاتێكدایە كە ئە مانە دوورو نزیك سەروكاریان نیە لە تەك كا یە ى ئە دەبى و هونە رى و ڕوناكبیرى و بە مەش ئە دیبان و هونەرمەندان وڕوناكبیرانى شارە كەیان پەراوێز خستوە من نازانم لە گەل ڕێزمدا چ پێویست دەكات قایمقام وسەرۆكى شارە وانى و بە ڕێوە بەرى مۆنۆمێنت و فڵان بەرپرسى حیزبى سە رپەرشتى لیژنەى ڤیستیڤاڵبن و ئە ندامى ئە ولیژنە یە بن ئە وە كارى ئە وان نیە بە ڵكوو كارى ئەدیبان و هونە رمەندان و ڕوناكبیرانى شارە كە و شارە كانى ترى كوردوستانە من پێم وا یە ئە مە بێڕێزیە بە هونەرمەندان و ڕوناكبیران وبچوككردنەوەیانەو كوشتنى تواناكانیانە خۆى لە ڕاستیدا ئیشى ئەوان ئەوە یە كە لە ڕووى مادى و مە عنەوى و ئە منیەوە هاوكارى هونەرمەندان و ڕوناكبیران بكەن بۆ سازدانى ڤیستیڤاڵ ودە سوەرنەدەنە كاروبارى هونەرمەندان وڕوناكبیرانەوە هە روەك چۆن هونە رمەندان و ڕوناكبیران هە رگیز دە ستیان وە رنەداوەتە كاروبارى ئە وانە وە بە داخەوە ئە م حاڵە تەى لە هە ڵەبجەدا هە یە لە هیچ جێگە یەكى ترى جیهاندا بەدى نا كەیت 21 ساڵە حیزب و حكومەت ئەم یادەى داگیر كردوە وئەوە ماوەى چە ند سالێكە لە ڕێگەو ى وەزارەتى شە هیدانەوە هێندەى تر ئە م یادەى داگیر كردوە و قۆرخ كردوە ئەوەوندەى تر توانا ئە دەبى و هونەرى و ڕوناكبیریەكانى شارە كەى كوشتوە كە بە ڕاستى كۆمە ڵێ تواناى ئە دەبی و هونە رى و ڕوناكبیرى باش و دیار ى ئە م شارە رهەن بە داخەوە ئیهمال و پەراوێژدەكرێن ونا هێڵن تواناكانیان لە و یادە دا نمایش بكە ن و بیگە یەننە هە موو لایەك كە ئە مەش مافێكى خۆیانە بە ڵێ ساڵانە لە دەرەوەى شارە كە وە چەندین هونەرمەند و ئە دیب دێنن وهاوكاریەكى مادى خە یاڵیان دەكەن و بە رهەمەكانیان دە خەنە یەكەم ڕۆژى ڤیستیڤاڵەوە و دونیایەك ڕاگە یاندن و ڕیكلامیان بۆ دەكەن و ڕاستەو خۆ لە شاشەى تە لە فیزیۆنەوە ڤیستیڤاڵەكە پە خش دەكەن وتواناكانى ئەدیبان و هونەرمەندانى دەرەوەى شارە كە بە هەموو لایەك دە گەیەنن وهەرچى توانیەكانى ئەدیبان و هونەرمەندانى شارە كەشە دەكوژن و دەیخەنە ڕۆژى دوەمەوە و كە ڕۆژى دوە م لە هە موو شتێ دە چێ لە ڤیستیڤاڵ نەبێت خاڵى لە كامێراكانى ڕاگە یاندن خاڵى لە ڕیكلام و نە گواستنەوە ى چالاكیەكان ڕاستە وخۆ ئە مانە هەمووى بە ماناى بچوككردنەوە و كوشتنى توانا هونەرى وئەدەبیەەكانى شارەكەدێن من لە گەڵ ئەوەدام لە هەموو شارو شارۆچكەكانى كوردستان و هەمووجیهانیشەوە هونەرمەندان وئەدیبان بێن بەرهەم لە ڤیستیڤاڵدا پێشكەش بكە ن وهاوكاریان بكرێت وڕیكلامیان بۆ بكرێت بە ڵام هاوكات لە گەڵ ئە مانەشدا پێویستە تواناكانى ئەدیبان و هونەرمەندان و ڕوناكبیرانى شارە كەش لە بەر چاو بگیرێت و پەراوێز نە خرێت ولە بارەیەوە جیاوازى نەكرێت قسەى من لە سەر ئەمەیە نە ك ناوچە گەرێتى كە من بۆ خۆم تا سەر ئیسك دژى ناوچەوگەرێتیم من كە سێكم ئینسانیانەو نێونەتەویەیانە بیر دەكەمەوە بەڕاستى ئە م یادە یادى حیزب و حكومەت نیە ئەم یادە یادى خەڵكە ونابێت حیزب و حكومەت یادى بكاتەوە دە بێت دە ستى حیزب و حكومەت كۆتا كرێت لە م یادە دە بێت ئەم یادە ئازادكرێت و لە دەست حیزب و حكومەت بسەنرێتەوە و بدرێتەوە دەستەست خەڵك و ئەدیب و هونەرمەند وڕوناكبیرانى هەڵەبجە و كوردستان چى تر نابێ ئە م یادە مۆركى حیزبى و حكومى پێوە دیاربێت ونابێت دە سەڵات داگیرى بكات لە ڕاستیدا ئە م دە سە ڵاتە لە دۆسیە ى هە ڵەبجە دا تاوانبارە دە بێت دادگاى بكرێت نەك یادى هەڵەبجە بكاتەوە ئە وەى پێویستە بگوترێت لێرە دا كە ئێمە هەڵەبجە یەكان هە موومان شاهیدى ئە وڕاستیەین كە لە كارە ساتى كیمیابارانە كەدا تەنانەت تا قە یەك دانە پێشمەرگەى هەرددوو حیزبى دەسەڵاتدار نادۆزیتەوە كە برینداریش بوو بێت نەك بوبێتە قوربانى ئەوەى لە هەڵەبجەدا تیاچوو خەڵكى مەدەنى شارە كە بوو خەڵكى هە ژارو زە حمەت كێشى شارە كە بوومناڵى خەڵكى ڕەش و ڕووت بوو نەك پێشمەرگە و بەرپرسان و سەركردەى حیزبە كان و مناڵەكانیان ئیتر بە چ هە قێ ئە و یادە دەكەنە یادى خۆیان و داگیرى دەكەن لە كۆتایدا بە دە سەڵات و حكومەت دەڵێم ئە و یادە یادى ئێمە یە هى ئێوە نیە واز لە و یادە بێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە