دە سەڵات وئازادى شەش ئە مپێرى
Tuesday, 29/03/2011, 12:00
ئاى ئازادى چەندە تاوان دەكرێت بە ناوتەوە (رۆمان رولان)
خە ڵكى كوردستان لە بەهارى ساڵى 1991دا ڕاپەڕینى ئەنجام دا لە پێنا و ڕزگاركردنى كوردستان و لەپێناوئازادیدا بوو ئە وە بوو ئەو ڕاپەڕینەى خەڵكى كوردستان كۆتایى بەدەسەڵاتى 35 ساڵەى تۆتالیتاریانەى ڕژێمى بەعسى ڕووخاو هێناو ئەو ڕژێمە ى لە كوردستان وەدەرناو وكوردستانى ڕزگار كردو ئازادى وەدەست هێنا ئەمەش دەسكەوتێكى گەورەى خەبات و ڕاپەڕین و قوربانیدانى خەڵكى كوردستان بووكە ئەو دەمە ئەو دەسەڵاتەى ئێستا حوكمى كوردستان دەكات هیچ هیواو ئومێدێكى نەمابوو بە شۆڕش و خەباتى جەماوەرى و خەڵكى كوردستان ولە دەرەوەى سنوورەكانى كوردستان بوون و كاتێ خەڵك ڕاپەڕینى كردو كوردستانى ڕزگاركردو ئازادى وەدەست هێنا ئەوان لە ئێران و شام و ئەوروپا بوون دەستیان لە هەموو شتێ شتبوو خەو نیان بە ئاشبەتاڵێكى ترەوە دەبینى بەڵام بەداخەوە ئەوان هاتنە سەر حازرو خۆیان كرد بە ئەندازیارو خاوەنى ڕاپەڕین و ئەم دەسكەوت و ئەزموونە گەورەیەى خەڵكیان داگیركردو كردیانە تاپۆو موڵكى خۆیان كە مێژوو شاهیدە كاتێ ئەوان هاتنەوە كوردستان شارەكانى كوردستان لەلایەن خەڵكى كوردستانەوە ئازاد كرابوون كەچى ئەمان هاتن خۆیان كردە پاڵەوانى ڕاپەڕین كە هەرگیز ئەوان پاڵەوانى ئەو ڕاپەڕینە نەبوون بەڵكوو خەڵكى كوردستان پاڵەوانى سەرەكى ئەو ڕَاپەڕینە بوون مێژووش گەواهى ئەم ڕاستیە دەدات بەڵێ لە دواى ڕاپەڕینەوە ئەم دەسەڵاتە بەردەوام بە بەرنامە ئیشى لە سەر ئەوە كردوە كە ئەو ئازادیە لە خەڵك بستێنێتەوە و بەرتەسك بكاتەوە كە خەڵكى كوردستان لە بە هارى ساڵى 1991دا بەدەستیان هێنا لە وڕوەوە ئەم دەسەڵاتە مێژوویەكى دزێوڕەشیان هەیە لە سەندنەوەى ئازادى و بەرتەسك كردنەوەى و قدەغە كردنى ئازادیەكان و پێشێلكرنى بە كورتى ئەم دەسەڵاتە ئەو ئازادیەى لە خەڵكى سەندەوە كە لە ڕاپەڕیندا بەخەبات و قوربانى دان وە دەستیان هێنا بوو هەر وەك بەلووعەى ئاو ووردە ووردە لێ ى گرتنەوە ئێستاش ئەو قەترە ئازادیە وئەو ئازادیە كە مە بەرتەسكەى كە لە كوردستاندا هەیە خێرو سەدەقەو دەسكەوت وپیاوەتى و جوامێرى دەسەڵات نیە كە بە خشیبێتى بە خەڵكى بەڵكوو ئەوە بەرى ڕەنج و خە بات و قوربانى دانى ئەو خەڵكە خۆیەتى ودەسكەوتى خەڵكە نەك دەسەڵات ئە گەر چى دەسەڵات زۆر جار لێرە و لەوێ و لە زۆربۆنە و یادو جێگە و شوێندا وەك دەسكەوت و پیاوەتى وخێرى خۆى زۆر بێشەرمانە بە منەتەوە دەیداتەوە بەڕووى خەڵكى كوردستاندا ودەڵێ لە كوردستاندا ئازادى هەیەو ئازادیمان دابین كردووە بۆ خەڵكى كە ئە مەش بۆ خۆى درۆیەكى ڕەشە ڕەش وەك ڕە شەكوژى ئینسانە كان لە ڕاستیدا ئەوە خە ڵكى شۆڕشگێڕى كوردستانن كە ئەو كە مە ئازادیە یان پچڕیوە بۆ خۆیان وبە خشیوە بە خۆیان بە داخەوە خەڵكى كوردستان ئازادیان ئازادكرد لە ستەمكار ترین ڕژێم كە ڕژێمى بە عسى ڕووخاو بوو كە چى ستەمكارێكى تر لە بەرگێكى كوردیدا دیسان ئازادى لێ سەندنەوە هە موو ستەمكارە كانى دونیا لە یەك شتدا هاوبەشن ئەویش قە دەغە كردنى ئازادیە وهەروەها لە یەك شتیشدا بەر ژەوەندیەكانیان دە كەوێتە بەر هە ڕە شە ئە ویش بوونى ئازادیە هە ربۆیە بە درێژایى مێژوو دە سەڵاتە ستەمكارە كان لە ئازادى و خەڵكى ئازادى خواز ترساون ئە وئازادیەى ئەمڕۆ دە سەڵات باسى دەكات گوایە بە خشیویانەتە خەڵكى كوردستان ئە وكەمە پاشماوە ئازادیەیە كە بیست ساڵە دە سەڵاتى كوردى ئیشى لە سەر سەندنەوەى كردوە لە خەڵكى ئە وكەمە ئازادیە كە ماوە لە نەفەسى بەرگرى و ململانێ و مل نەدان و خە باتى خەڵكى یەوە یە نەك بە خشینى دەسەڵات دە سەڵات ئەو قەترە ئازدادیەشى پێ زۆرە و لە و قەترە ئازادیەش دەترسێ من لێرە دا بە دەسەڵات دەڵێم ئە وئازادیەى ئێوە باسى لێوە دەكەن ئازادیەكە بە ئەمپێرە وەك كارە باكەتان كە دەیدە نە خەڵكى شە ش ئەمپێریە وئەگەر بیێت و ئازادى خە ڵك لە و شە ش ئەمپێریەى ئێوە تێپەڕكات ئەوا یەكسەر فیوزى حەو سەڵە و تەحەمولتان دەسوتێ و دە پچڕێ و بە تەقە و كوشتن و گرتن و توندووتیژى وەڵامى خەڵكى دە دەنەوە ئێمە ئازادیەكى فوول و كا رە بایەكى فوولمان دوێ نەك ئازادى و كارەباى شەش ئەمپێرى ئاى لە و ئازادیەتان چەندە كۆمیدیە ئێوە بە م هەڵوێستانەتان ستەم لە ئازادى دەكەن ئێوە بیست ساڵە سووكایەتى بێڕێزى بە ئازادى دەكەن بیست ساڵە تاوان بەرامبەر ئازادى ئەنجام دەدەن ئێوە بیست ساڵە ئازادیتان لە خەڵكى كوردستان گرتۆتەوە و سەندۆتەوە هە ربۆیە ئەمڕۆ خە ڵكى كوردستان لە بەهارى 2011دا وەك بە هارەكەى 1991بە شێوازو خەبات وڕاپەڕینێكى نوى َو جیاواز ها تۆتە سەرشەقام و ئازادیە زەوتكراوە كەیان وە ردەگرنەوە و لێتان دەسێنەوە نە ك هە رئەوە بەڵكو سەدان ما ف و داواكارى تریان هەیە تا دا بینیان نە كەن و بەدەستى نەهێنن شەقام چۆڵ ناكەن ئەو سەردەمەش گوزەشت بتوانن لە ڕێ ى توندوتیژى و گرتن وزیندان و كوشتن و هە ڕەشەوە نا ڕەزایەتى و خۆپیشاندانە كانى خەڵكى سەركوت و خامۆش كەن ئەمڕۆ لە جیهان و ناوچەكەدا شە پۆل و با هۆزێك هە روەك (تسۆنامى) هەڵى كردوە و دەستى پێكردووە وكوردستانیشى گرتۆتەوە هیچ ڕژێم و دە سەڵاتێكە تۆتتالیتارى و ستە مكارى لە دونیادا ناتوانێ بەر بە م باهۆزو شەپۆلە بگرێت و بە ربەستى بۆ دروست كات تە نها چارە هەر ئەوە یە تە سلیم بە ئیرادە ى خەڵك بێت ما ڵئاوایى لە دە سەڵاتى تۆتالیتاریانەى بكات نموونە زیندوە كانیش زۆرن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست