مووچە فرۆشى !!!!!!!!
Thursday, 15/05/2014, 12:00
لەكوردستان مانگ 30ى ڕۆژ نیە بەڵكو 60 ڕۆژە یان هەندێ جار دەگاتە 90 ڕۆژ یان زیاتر...
ماوەى چەند مانگێكە قەیرانى نەدانى مووچە بەرۆكى بە فەرمانبەران وخەڵكى كوردستان گرتووە دیارە نەدانى مووچەش پەیوەندى بەوململانێ وقەیرانە سیاسیانەوە هەیە لەنێوان حكومەتى عێراق و حكومەتى هەرێمى كوردستان كەتیایدا تەنیاو تەنیا خەڵكى كوردستان زەرەرمەندن وباجەكەى دەدەن نەك بەرپرس وسەركردەو حیزبەكانى دەسەڵاتدارى عێراق وكوردستان دیارە ئەو سەروەت و سامان وبووجەیەى هەیە لە كوردستان وعێراقدا قوتى خەڵكیە لەڕاستیدا موڵكى خەڵكى عێراق وكوردستانە نەك موڵكى حكومەتى ناوەند وهەرێم نەك موڵكى حیزبە دەسەڵاتدارەكانى هەرێم و ناوەند نەك موڵكى سەركردە حیزبیەكانى عێراق وكوردستان كە بەشێوەیەكى دیكتاتۆرانە و نادادپەروانە وناشەفافانە دەستیان بەسەردا گرتووە وكردویانەتە موڵكى حیزبى وشەخسى خۆیان ووەك خێروسەدەقە مووچەى فەرمانبەرانى لێدەدەن وخەڵكى عێراق وكوردستانى لێ بێ بەش دەكەن ونایخەنە خزمەت خەڵك و خۆشگوزەرانى خەڵكیەوە تەنانەت ئەوەتا لەپێناو ململانێ وبەرژەوەندیە حیزب و سیاسى وشەخسیەكانى خۆیاندا فەرمانبەرانى كوردستانیان كردۆتە قوربانى و بێ بەشیان دەكەن لە سەرەتایترین مافى خۆیان كە ئە ویش مووچە وەرگرتنە لە بەرابەر كارو ئەرك و ماندووبونیاندا كە بەڕاى من ئەمە پێشێلكردنى مافەكانى ئینسانە وناكرێ لە قەیران وململانێ سیاسى وحیزبیەكاندا خەڵك وفەرمانبەرانى كوردستان بكرێنە تەرەف و تێوە گلێنن وبكرێنە كارتى فشارو بە قوربانى بكرێن .
دواى ئەوە بۆچى خەڵكى كوردستان باجى سیاسەت و ململانێى ناتەندروست و هەڵەوئینكاریەكانى دەسەڵات وسەركردە حیزبیەكانى عێراق و كوردستان بدات بەداخەوە ئەم حاڵەتە تەنیا لە كوردستان وعێراقدا دەبینرێت و داهێنانێكى نوێ ى نائینسانیانەى دەسەڵاتدارانى عێراق وهەرێمە ئەم حاڵەتە لە بەربەریترین و دیكتاتۆرترین و تۆتالتارترین و هارترین دەسەڵاتدار و حكومەتى دونیادا نابینیتەوە .
هەربۆیە لێرەوە دەچمە ناو كرۆكى بابەتەكەمەوە دیارە نەدانى مووچە لە كاتى خۆیدا و دواكەوتنى مووچە لە كوردستاندا حاڵەتێكى نوێ ى خوڵقاندووە كە وەختە ببێتە دیاردە وئەگەر قەیرانى مووچە هەروا بەردەوام بێت ئەوا بە ناچارى وبە دڵنیایەوە دەبێتە دیاردەیە دیارە ئەو حاڵەتەش حاڵەتى (مووچە فرۆشتنە) كە لە زۆرێك لە شارو شارۆچكەكانى كوردستان بەهۆى دواكەوتنى مووچەى فەرمانبەرانەوە بەشێك لە فەرمانبەران لە پێناو دابینكردنى بژێوى خۆیان و خاو خێزانیاندا یان لە پێناو كرێ ى خانوى كرێ نشینیدا ولەپێناو دابینكردنى پێداویستیەكانى ژیانیاندا وهتد ناچاردەبن كە مووچەكانیان بفرۆشن بۆزیاتر ڕوونكردنەوە بۆ نموونە فەرمانبەرهەیە مووچەكەى (یەك ملیۆن) دینارە بەڵام هێشتا مووچەكەى وەرنەگرتووە ونازانێت چ وەخت وەرى دەگرێت بۆیە تاچار دەیفرۆشێت بە كەسێكى تر بە حەوت سەد یا بەهەشت سەد هەزار دینار یان مووچەكەى 600000 هەزار دینارە بەڵام دەیفرۆشێت بە 400000هەزاردینار وبەوشێوەیە وەك پەندە كە دەڵێت (چۆلەكەیەك لەمشتدابێت باشترە لە دەچۆلە كە لەسەر درەختێكدابێت) دیارە ئەم كارەش لە بێ هیوایى و لە دیارنەبوونى كاتى دیاریكراوى مووچەوە دەكات بەڕاستى ئەوپەڕى شەرمەزارى یە بۆ دەسەڵات وحكومەت كە كەفەرمانبەران وهاوڵاتیانى خۆى ناچاربكات بە فرۆشتنى مووچەكانیان بە نیوە قیمەت ومامەڵەى كڕین وفرۆشتن بە موچەكانیانەوە بكەن كەچى خۆشى لەسایەى ئەوسەروەت وسامانەى خەڵكیدا غەرقى نازونیعمەت بێت ئەگەر ئەم دەسەڵات و حكومەتە زەڕڕەیەك ویژدان و ئینسانیەت وئیحساسیان هەبوایە دەبوو دەستیان لە كار بكشانایەتەوە سەیرە بەم هەمووە سەروەت و سامان و نەوت وبوجە زەبەلاحەى ئەم كوردستانە ئەم دەسەڵاتە مووچەى فەرمانبەران نەدات و چاوەڕوانى دەستى حكومەتى ناوەند بێت ئەى ئەم هەمووە سەروەت و سامانە بۆكوێ دەڕواو بۆكێ دەبێت؟؟!! شەرمەزاریەبۆ دەسەڵات كە ڕۆژى پێدانى مووچەى فەرمانبەران لەكەناڵە ئاسمانیە تەلەفزیونیەكان و میدیاكاندا بە مانشێتى گەورە وەك(هەواڵى بە پەلە ومژدە بڵاوبكاتەوە..).شەرمەزاریە دەسەڵات بەو هەمووە سەروەت وسامان وبوجە زەبەلاحەى كوردستان لەشاشەى تەلەفیزبۆنەكانەوەپێشمەرگەیەك بگرێنێت بۆمووچەو سوێند بخوات كەدینارێكى پێ نیە!!!
دیارە پێدانى مووچە بە فەرمانبەران مافێكى هەرە سەرەتایى خۆیانە وئەركى حكومەتە... نە خێرە.. نەسەدەقەیە..نەمنەتە... نەجوامێرى یە..نەدەسكەوتە ونابێت ئیتر فەرمانبەرانى كوردستان بێدەنگ بن لە ئاست ئەم مافەى خۆیاندا ونابێت پەنابەرنە بەر مووچە فرشى و قەرزكردن وگریان وتەسلیم بوون بەم واقیعە دروسكراوەى دەسەڵاتدارانى عێراق و كوردستان دەبێت هەمووفەرمانبەرانى كوردستان بە یەك ڕیزى بەیەك دەنگى بەشێوەیەكى گشتگیرى دەست بدەنە خەباتى مانگرتن و ناڕەزایەتى شارستانیانە و مەدەنیانە ى بەردەوام ببنە هێزى فشار لە پێناو پێدانى مووچە لەكاتى خۆیدا و دوانەكەوتنى ولە پێناو دابینكردنى ژیانێكى خۆشگوزەرانە و شارستانیانە و ئینسانیانە لە سایەى ئە و هەمووە سەروەت و سامانە زەبەلاحەى كوردستان ئەگەر بەخت ونەگبەتى خەڵكى كوردستان وعێراق نەبوایە بەدەست ئەم دەسەڵاتدارانەوە ئەوا دەبوو خەڵكى كوردستان و عێراق وەك خەڵكى دوبەى و كەنداوخۆشگوزەرانانە بژبانایە لە سایەى ئە و هەمووە سەروەت و سامان و نەوتەى عێراق و كوردستان نەك بەم شێوە مەمرە مەژیەى ئێستاى خەڵكى كوردستان وعێراق بەداخەوە ئەو سەروەت و سامانە بۆ خۆشگوزەرانى و كەیف وشادى دەسەڵاتدارا ن و سەركردەكان و بەرپرسە حیزبیەكانە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست