کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هە ڵەبجە.. پە تە كەى ملى عەلى كیمیاوى ناوێت ....ئازادى ده‌وێت

Friday, 16/03/2012, 12:00


ئەم سالِیش حیزب و حكومەت وەك بیست ساڵى ڕابووردوویادى هە ڵە بجە كردەوە و ئەمساڵیش بارێ بەرپرس و بارێ بەڵێنى درۆ باریانكرد بۆهەڵەبجە 
ئەم ساڵیش دە سەڵات ڤیستیڤاڵێكى حیزبى باو سواو تەقلیدى هەروەك ساڵانى پێشووى سازدا بۆ هەڵەبجە و دیارى ئەمساڵى دە سەڵاتى كوردى لە ڤیستیڤاڵە حیزبیەكە یدا ئە وپەتە بوو كە عەلى كیمیایى پێ لەسێدارە درا لە رێوڕەسمێكدا تەسلیم بە یەكەى ئیدارى شاركرا.
 من پێم وایە ئە مە گە مەیەكى ترە دەسەڵات خۆى پێدە خە ڵەتێنێت نەك خەڵكى هە ڵەبجە دەسەڵات دە یەوێت لە ڕێگە ى ئەم دیاریەوە كە خۆى بە شتێكى زۆر گەورەو گرنگى دەزانێ كە لە ڕاستیدا ئە و پە تە لاى هە ڵە بجە یەكان هیچ ئە هەمیەتێكى نیە تەنها لاى دە سەلاتە ئە هەمیەتى هە یە ئەویش بۆ داپۆشینى كە موكوڕیەكان وخۆدزینەوە لە داواكاریەكان و سەرقاڵكردنى خەڵكى هەڵەبجە بە شتێكى ترەوە كە هیچ خزمەتێك بەشارە كەو خە ڵكە كەى ناكات ئە م پە تە پەتى یاریەكى ترە دەسەڵات لە سەرى یارى دەكات بۆ فریودانى خەڵكى هەڵەبجەو هەوڵێكى مناڵانەو نەزۆكانەیە لە پێناو ختوكەدانى عاتیفە و مەشاعیروحە ماسى خەڵكى هە ڵەبجەدابە ڵام دە سەڵات خۆى باش ئەو ڕاستیە دەزانێ كە خەڵكى هەڵەبجە زۆر ووشیارترن لەوە كە بە پەتێكى چڵكنى ملى جە لادێك بخەڵتین وفریووبدرێن وباش ئەوەش دەزانێ كە ئەم گەمەیەشى شكست دێنێ َو بە بن دەست دەگا چوو نكە خە ڵكى هەڵەبجە بیست ویەك ساڵە دەست و پەنجەى لە گەڵ درۆو گەمەو فێڵ و فریوو بێ بە ڵێنى وسیناریۆكانى دە سەڵادا نە رم كردوە و دەستەكەى دە سەڵات كە شفە لایان
وەك هە ڵەبجە ییەك بە دە سە ڵات دەڵێم خەڵكى هە ڵە بجە هیچ پێویستیان بە و پەتەى ملى عە لى كیمیایى نیە و هیچ كاتێ داواى ئەو پە تەشیان لە دە سەڵات نەكردوە تا بە دیارى بۆ یان بهێنێت ووەك دەسكوتێكى گەورە پێیان بفرۆشێت ئەى دە سەڵات خەڵكى هەڵەبجە پێویستیان بەئازادیە وئازادیان دەوێ یەكسانیان دەوێ خزمەتگوزاریان دەوى َعە دالەتى كۆمەڵایەتیان دەوێ ژینێكى شیاوى ئینسانیان دەوێ ئاوەدانیان دەوێ نەمانى گەندەڵى و نە مانى سەركوتیان دەوى َوهتد بە ڵێ خە ڵكى هە ڵەبجە پێویستیان بە م شتانەیەو ئەم شتانە یان دەوێ و چەندین ساڵە لەوپێناوەدا چەندین خۆپیشان و ناڕەزاییان دەربڕیوە وئەو داواكاریانەیان داوەبەگوێ و بەڕووى دەسەڵاتدا بە ڵام دەسە ڵات بەفیشەك وەڵامى داواكاریەكانیانى داوە تەوە داواكاریەكانیانى پشت گوێ خستوە هە ربۆیە ئەو پەتەى عەلى كیمیاوى ئەم شتانە بۆ خەڵكى هە ڵەبجە دابین ناكات و ئازارو موعاناتەكانى خەڵكى ئەم شارە كەم ناكاتەوە وتووڕەى خەڵكى ئەم شارە لە دەسەڵات هێوور ناكاتەوە سەیرە بەرپرسانى دەسەڵات كاتێ لە هۆڵى یادكردنەوكدا لە ڤیستیڤاڵەكەدا قسەى باقە و بریق و زلیان دەكردو خۆیان وەك فریشتەى ئاشتى و ئازادى و دیموكراسى نیشان دەدا كە چى لە هەمان كات و ساتدا لە دەرەوەى ئەم هۆڵەدا لە شەقام و كۆڵانە كاندا هێزە سەركوتگەرەكانیان بەردابویە خەڵكى ئەم شارەو گەنجانى ئەم شارە هەرلە وساتە دا بە شێوەیەكى دڕندانە بەربوونە گیانى گەنجێكى ناڕازى شار وەك ئەوەى گەورەترین تیرۆرستى جیهانیان گرتبى بە ڵێ ئەوكاتەى بەرپرسانى دام و دەزگاكاتى شار پە تەكەى ملى عە لى كیمیایان وەر دەگرت لە ڕێورەسمێكدا هە رئالەو كاتەدا لە دەرەوەى ئەو هۆڵەدا هاوڵاتیەكى ناڕازى ئەم شارە كە جامى توڕەى وناڕەزایى پڕپڕبوودژبەدەسەڵات كە وتە شكاندنى كێلى شەهیدەكانى كەس و كارە كەى خۆى ئەگەر كەسێك تەوتو نەگەیشتبێتە تینى و گیانى چۆن دەست دەبات بۆ شكاندنى كێلى ئازیزانى خۆى من پیئَم وایە دەسەڵات بەرپرسە لە ڕوودانى ئەم حاڵەتەو ئەو مرۆڤەى ناچاركردوە بە شكاندنى كێلى گۆڕى ئازیزانى خۆى ئاشكرایە دە سەڵاتى كوردى بیست ویەك ساڵ كار لە سەر بچوككردنەوەى دۆسیەى هە ڵەبجە دەكات ولە بەغدا دەمێكە ئەو دۆسیە یەى دۆڕاندوە كەچى ئێستا دە یە وێت بە پەتەكەى ملى عەلى كیمیایى بێتەوە مایە بە ڕاستى ئە مە مایەى پێكە نین و گاڵتە جاڕیە دواى ئەوە خەڵكى هە ڵەبجە نایەوێت شارەكەى بە و پەتە پیسە پیسبێ وئە وانەشى ئەو پەتەیان وەرگرت لە و ڕێوڕەسمەدا ئە وانە كە سیان نوێنەرى سەربەخۆو ڕاستە قینەو هەڵبژێردراوى خەڵكى هە ڵەبجەنین وخەڵكى هە ڵەبجە متمانەى بە وانە نە بەخشیوە بە ڵكو ئەوانە لە ڕێ ى حیزبە كانیانەوە هە ڵبژێراون و بە زۆر سەپێنراون بە سەر خەڵكى هەڵەبجە داو كراونەتە دەم ڕاست و نوێنەرى هەڵەبجە بۆ یە ئە وشەرعیەتە یان نیە لە جیاتى خە ڵكى هە ڵەبجە بیربكە نەوە و بڕیاربدەن چونكە ئەوانە نوێنەرى حیزبە كانیانن نەك نوێنەرى خە ڵكى كە واتە ئەو پەتەتان لە كوێ هێناوە بیبەنەوە بۆ هەمان شوێن چونكە كێشەى خە لِكى هە ڵەبجە ئەو پەتە چڵكنە نیە و كێشەو داواكارى و مافەكانى خە ڵكى هە ڵەبجە زۆر زۆرگەورە وگرنگترن لە وپە تە چڵكنە من پێم وایە ئەم پە تە چڵكنە لە دوومانا زیاتر هیچ مانایەكى ترى نیە یەكەم بەماناى بچووككردنە وەو كورتكردنەوەى كارە ساتى هەڵەبجە دێت لە پەتێكى چڵكندا و دووەم بە ماناى گاڵتە كردن و سوكایەتى كردن دێت بە مەشاعیرى خەڵكى هە ڵەبجە وقوربانیەكانى هەربۆیە داواكارین لێتان ئەوپەتە ببەنەوە بۆ شوێنى خۆى ئێوە پەتى چى دێنن بە دیارى بۆ هەڵەبجە لە كاتێكدا ئێوە مافى خۆپیشاندانتان لە خەڵكى ئەم شارە سەندۆتەوە ودە تانەوێ پەت لە دەم و دەست و قاچى خە ڵكى ناڕازى هەڵەبجە ببەستن نەیەڵن بێنە سەرشەقام و داواى مافە ئینسانیەكانى خۆیان بكەن داواى ئاو كارە باو خزمەتگوزارى تر بكەن بۆ شارە كەیان ئێوە گە رزە ڕەیەك هەست وشعورتان هەبوایە لە و ڕۆژى یادە ى هەڵەبجەدا پەلامارى گەنجانى ناڕازى و خەڵكى ئەم شارە نە دەداوشارتان نە دەكردە سەربازگە یەكى گەورە بۆ سەركوتكردنى خە ڵكەكەى وگەر زە ڕڕەیەك هە ست و شعورتان هەبوایە فیستیڤاڵتان بۆ ئەو یادە ساز نە دەدا چونكە ئێوە خۆتان بەشێكن لە تاوانى هەڵەبجە ولە دۆسیەى هە ڵەبجە دا ئێوەش تاوانبارن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە