گەندەلیەكانى لقى 24 ى سەفین خەونى (د.سعید رسول حسین) كاندیدى لیستى هاوپەیمانى لە سنورەكەیان دەكەنە بلقى ســــــــــــــەر ئاو
Friday, 19/02/2010, 12:00
لقى 24ى سەفین كاندیدێكیان هەیە لە لیستى كوردستانى بۆ پەرلەمانى عێراق بە ژمارە (9) بەلام بەدبەختى ئەم كاندیدە لەوەدایە كە بەرپرسى لق و هەڤالانى پروپاگندەى بۆ دەكەن كە بگاتە پەرلەمان بەلام بەهۆى ئەم گەندەلیانەى كە لقى 24ى سەفین دەیكات لە تاپۆكردنى خانووى قایمقامى بۆ مسئولى لق(بلند شێخ وەسانى) و دروست كردنى خانووى تەجاوزى بەرپرسى ناوچەى شەقلاوە (ئاكۆ ماوەرانى) لەبڕى ئەوەى كە خەمێك لە كرێچى یەكانى شەقلاوە بخۆن كەوتوونەتە خانوو تاپۆكرن و تەجاوز بۆ خۆیان وخزم و كەسە نزیكەكانى خۆیان بۆیە خەلكى شەقلاوە چاوەرووانى رۆژى 7/3/2010 دەكەن بۆ تۆلە كردنەوە لەو گەندەلانە دەنگى خۆیان بدەن بە كاندیدێكى ترو لیستێكى تر چونكە ئێستا لە شەقلاوە دروشمێك هەیە كە بەم شێوەیەیە دەیلێن
(ئەگەر شێخ وەسانى یان ماوەرانى دەنگ بدە بەلیستى كوردستانى) دیارە ئەمەش لە ئەنجامى خزم خزمێنە محسوبیەت منێوبیەت سەر چاوەى گرتووە بۆیە وەك شەقلاوەیەكى هەست بە بەرپرسیاریەتى كردن پێمباش بوو ئەم چەن ووشەیە بنوسم و سەركردایەتى پارتى ئاگادار بكەمەوە كە ئەگەر ئەم وەزعە بەم شێوەیە بڕوات هەموو پارتى لەم سنورە لەم دوو گوندە كەم دەكرێتەوە هەلبەت ئەوە ماناى ئەوە نى یە كە خەلكى ئەم دوو گوندە هیچیان نەكردوو هەمیشە لانكەى شۆرش و بەخودان بوون بەلام ئەمە ئەوە ناگەینێت كە بەم دوو بەرپرسە ئەم دوو گوندەش لەبە چاو بكەوێت وە ئەمە هۆشیاركردنەوەى دكتۆر سعیدیشە كە بە تەمانى نیسك لە ئیمانى خۆى نەگەرێت لەگەل رێزم بۆ خەلكى گوندەكان چونكە هەر ئەوان بوون بە سەر و بە مال لە خزمەتى پێشمەرگە دابوون .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست