سه‌رۆك شه‌رم له‌خۆت ناكه‌ی!
Saturday, 14/03/2015, 12:00
سه‌رۆك، كه ئه‌م نووسینه ده‌كه‌م ده‌رباره‌ی تۆ و ده‌مه‌وێ وه‌ك نامه‌یه‌ك پێت بگات، ئه‌گه‌ر كه‌مێك گوێڕایه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كه‌شت بیت خه‌راپ نییه! كاتژمێژ له 3:30 خوله‌كی شه‌و لای داوه و به‌رواری 14_3_2015 و شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه‌یه، سه‌رۆك ده‌ترسم زۆر ده‌ترسم و ترسم هه‌یه! سبه‌ی شه‌و له‌م كاتانه‌دا چه‌ته‌كانت هه‌ڵكبوتنه سه‌رماڵه‌كه‌مان و به‌نیوه‌ی شه‌و خه‌ڵتانی خوێنم بكه‌ن، به‌ڵام دڵنیابه هه‌رگیز له مردنی خۆم نه‌ترساوم چونكه ده‌زانم ئێوه باكتان به مردن و كوشتنی ڕۆڵه‌كانتان نییه/ چونكه دڵنیام ئێوه هه‌رگیز ئه‌و هێز و بوێرییه‌تان نییه مرۆڤه باشه‌كان ڕاسته‌وخۆ و به‌بوێری شه‌هید بكه‌ن ببووره سه‌رۆك هه‌رگیز ئه‌و بوێرییه‌م له ئێوه به‌دی نه‌كردووه، به‌ڵكو به كارێكی ترسنۆكانه شه‌هیدمان ده‌كه‌ن و ده‌نگه ئازا و بوێره‌كان به‌م جۆره بێده‌نگ و كڕ ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه چه‌لاو خۆر و مشه‌خۆر و ملهوڕه‌كانی خۆتان ده‌بێت..
وه‌ك گوتم: هه‌رگیز، له مردنی خۆم ناترسم، به‌ڵام ترسم هه‌یه دایكه نازدار و بیر به‌ده‌ست خه‌می زه‌مانه‌وه دڵ پڕ برین و ئێش و ئازاری سه‌ختی زه‌مانه، له شیرین خه‌و به فیشه‌كێك كه مێشكی من ده‌پێكێ به‌ده‌ستی چه‌ته‌كانت، له‌خه‌و ڕاپه‌ڕێ و ببینێ كه چۆن كوڕه‌كه‌ی له‌نێو خوێنی خۆی ده‌گه‌وزێ، ئاخر تۆ ده‌زانی جه‌رگ سوتان یه‌عنی چی!؟ سه‌رۆك..
یاخود باوكه به‌دبه‌خت و كۆنه پێشمه‌رگه‌كه‌م، كه ده‌بێ به‌یانی سه‌عات شه‌ش هه‌ڵبستێ و بچێته كاری تاكسی چونكه له‌به‌ر پشت ئێشه‌كه‌ی كه خه‌و خۆراكی نه‌ماوه‌و، ناتوانێ هیچ كارێكی تر بكات، چونكه ده‌بێ نانی به‌یانیمان بۆ په‌یدا بكا له نیوه خه‌ودا كه خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێ به‌یانی (10000) دینار بۆ منداڵه‌كانی بێنێته‌وه ماڵه‌وه له‌خه‌وی بكه‌ن و به شڵپه‌ی پۆستاڵی پێی ڕێگره‌كانت و پانكردنه‌وه‌ی سه‌رم، به ئاگابێته‌وه. كه ڕۆژانه زۆر پێم ده‌ڵێ: كوڕم تۆش واز له‌و به‌زمه بێنه به‌ده‌ردی سه‌رده‌شتت ده‌به‌ن، ئاخر كوڕم ئه‌وانه نازانن نیشتمان و نه‌ته‌وه چییه! جا چ تۆ.
دوایی ده‌بێ وه‌ك سه‌رده‌شت لاشه‌كه‌ت له شارێكی یان له شوێنێكی دووره‌ده‌ست بهێنینه‌وه و پێمان ده‌ڵێن: كوڕه‌كه‌ت ده‌ستی له‌گه‌ڵ تیرۆر هه‌بوو!
ده‌بینی سه‌رۆك بۆچی شه‌رم له‌خۆت ناكه‌یته‌وه و ده‌ست له پۆسته‌كه‌ت هه‌ڵناگری هه‌تا كه‌ی ده‌ته‌وێ ڕوو ڕه‌شی خۆتمان بۆ ده‌ربخه‌ی!؟
ده‌ترسم سه‌رۆك، ده‌ترسم و ترسم هه‌یه!
ده‌ترسم ئه‌و برایه‌ی كه ساڵێك له خۆم بچووك تره و ئه‌و نه‌بێ ده‌بێ له برسان ده‌ست له ئه‌م و ئه‌و پان بكه‌مه‌وه، ده‌ترسم ئه‌ویش به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه براكه‌ی تیرۆرست بووه، بیخه‌نه زیندانه‌وه یان له كاره‌كه‌ی دووری بخه‌نه‌وه شه‌رم ناكه‌ی سه‌رۆك ڕۆڵه‌كانت ئه‌وه‌نده ترسیان له سه‌رۆكی خۆیان هه‌بێت شه‌رم ناكه‌ی!؟
ترسم هه‌یه سه‌رۆك ئه‌و برایه‌م هۆن هۆن به‌بێده‌نگی بداته قوڵپه‌ی گریان و بڵێ برا بۆ كوێ هێشتا زوو بوو! برا نه‌ده‌بووایه ئاوا زوو جێمانبێڵی پێویستمان پێته وه‌ره‌وه ده‌ست به‌سه‌رمان بێنه و بڵێ برای خۆم هه‌مووشتێ باش ده‌بێ. سه‌برت هه‌بێ دنیا هه‌ر وا نمێنێ...
ترسم هه‌یه سه‌رۆك، ترسم هه‌یه و زۆر ده‌ترسم
برا بچووكه‌كه‌م كه ڕۆژانه ناچێته یاری تۆپ تۆپێنیش ئه‌گه‌ر من ماچ نه‌كات ناچێته ده‌ره‌وه گوناحت ده‌گات به چه‌ته‌كانت بڵێ به ڕێگره‌كانت بڵێ به چه‌لاوخۆره‌كانت بڵێ گوناحیان ده‌گات ئه‌و لێوه بچوك و ناسكه بێ ماچ مه‌كه‌ن، واز له ده‌نگه ئازاد و ئازاكان بهێنن، گوناحیان ده‌گا، ئاخر ئه‌و هێشتان مانای مردن نازانێ دایكم پێ ی بڵێ: براكه‌ی بۆ كوێ چووه! ئاخر سه‌رۆك ئه‌ی كێ دڵی ئه‌و ئه‌و منداڵه بچوكه خۆش بكات و یاری پله‌ی سته‌یشنی له‌گه‌ڵ بكات كێ بتوانێ پێكه‌نین بخاته سه‌ر لێوه ناسك و هێشتا كه‌م خه‌نده دیده‌كه‌ی، كه دڵنیام گه‌وره ببێ ئه‌ویش ده‌تاناسێ و لێتان خۆش نابێ...
سه‌رۆك ترسم هه‌یه زۆر ده‌ترسم!
له‌و نیوه شه‌وه دوو خوشكه 16 به‌هاری و 14 به‌هارییه‌كه‌م له خه‌وی خۆشی ناو جێگه ڕاپه‌ڕێنن و ببینن براكه‌یان له خه‌وی هه‌تا هه‌تایی دا ئه‌وانی تاقانه به‌جێهێشت به‌ده‌ستی داب و نه‌ریتی سه‌قه‌ت و جه‌ندرمه و ڕێگری وه‌ك ئێوه، سه‌رۆك نامه‌وێ ئه‌وان ڕاده‌ستی ئێوه بكه‌م تكات لێ ده‌كه‌م به چه‌ته‌كانت بڵێ با نه‌مكوژن چونكه به‌ڵێنم به‌م دووانه‌یان داوه كه ده‌بێ خه‌ونه‌كانیان به‌دی بێنم و بیانبه‌مه په‌یمانگا و كۆلێژ و به‌دڵی خۆیان چیان ده‌وێ بۆیان بكه‌م ئه‌و غه‌دره مه‌كه سه‌رۆك ئاخر خودا‌ش لێت خۆش نابێت، ئه‌من نا ئه‌وان گوناحن ده‌یانه‌وێ كاكه‌یان ببینن و ڕۆژانه له‌گه‌ڵیان بچێته ده‌ره‌وه و وه‌ك كچه‌كانی ئێوه وڵاتانی دنیا ببینن كه دڵنیاشم له سایه‌ی سیاسه‌تی ئێوه هه‌رگیز نایبینن. ئاخر گوناحتان ده‌گا ئه‌گه‌ر بمكوژن! چونكه زۆر دڵنیام خوشكه 16 به‌هارییه‌كه‌م كه هێشتا ته‌واو خه‌ونی خۆشی نه‌دیووه و له‌خه‌ویش ڕانه‌چه‌له‌كیووه به‌هۆی خه‌ونی خۆشه‌وه تووشی كه‌ئابه‌ی بێ خه‌وی بكه‌ن به‌هۆی فیشه‌كه شێته‌تان، گوناحتان ده‌گا زۆر دڵنیام هه‌موو ڕۆژ كاتێك ده‌یه‌وێ بچێته قوتابخانه‌كه‌ی ڕێك دێته سه‌ر گۆڕه‌كه‌م و هۆن هۆن ده‌داته قوڵپه‌ی گریان و ده‌ڵێ: كاكه جارێ زوو بوو بۆچی به‌ڵێنه‌كه‌ت نابه‌یته سه‌ر ئه‌ی به‌ڵێنت پێم نه‌دا كه به خه‌ونه‌كانم ئاشنام بكه‌ی، كاكه پێم نه‌وتی واز له‌مانه بێنه ئه‌وانه پیس و دڕنده‌ن سه‌رۆك ئا له‌م كاته‌دا ده‌بێ ئه‌من چ وه‌ڵامێك بۆ ئه‌م كچه هه‌بێت چ وه‌ڵامێكم بۆ په‌پووله‌ی خوشكم هه‌بێت!؟
سه‌رۆك ترسم هه‌یه زۆر ده‌ترسم!
چیتر ماڵه‌وه نه‌بینم به‌یانی زوو خوشكه تازه له دایك بووه‌كه‌م ببینم و ماچی بكه‌م یاری له‌گه‌ڵ بكه‌م و گوێم له گریانی ناوه‌خت و پێكه‌نینه‌كانی بێت سه‌رۆك لێگه‌ڕێ با پێكه‌نینه‌كانی و ددانه ورده‌كانی ئه‌م كۆرپه تازه له‌دایك بووه ببینم و به‌حه‌سره‌ته‌وه نه‌مرم، ئاخر سه‌رۆك ئه‌گه‌ر تۆ و چه‌ته‌كانت من بكوژن! ئه‌ی دایكم ڕۆژانه چی به‌و منداڵه بڵێ چۆن بڵێ ئه‌ها سه‌یركه كاكه‌ت هاته‌وه.
سه‌رۆك ئه‌گه‌ر تۆ من بكوژی ئه‌ی ڕۆژانه دایكم به‌كێ بڵێ ئاده‌ی كوڕم وه‌ره ئه‌م چێشته خه‌ریكه سارد ده‌بێته‌وه واز له‌و كتابانه بێنه تووشی به‌ڵایه‌كت ده‌كه‌ن، ئه‌ی باوكم به‌كێ بڵێ كوڕی خۆم ئه‌وه‌نده سه‌یری ئه‌م هه‌واڵه سیاسیانه مه‌كه بۆچی ئه‌وه‌نده حه‌زت له سیاسه‌ته!؟
سه‌رۆك ئه‌م گوناحه مه‌كه....
ــــــــــــــــــ
سه‌رۆك ئه‌گه‌ر هاتن بمكوژن تكایه به‌بێ ده‌نگی و به‌هێمنی بمكوژن، با دایكم و باوكم و ئه‌وان به ئاگا نه‌یه‌نه‌وه، با به‌یانی ببینن كه چۆن خه‌ڵتانی خوێنتان كردیمه.
نووسیار: ئارسه‌ر ئاری
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست