لەسەر پێشنیارى مەسعوودى تەزویرچى، لقى هەولێرى سەندیكاى ڕۆژنامەنووسانى حزبى لە چوار چرا كۆنفراسێكى هەزیلانەو گاڵتەجاڕیانەیان بەست!!

Thursday, 10/09/2009, 12:00


 ڕێپۆرتاژ/هۆتێل چوارچرا
لە سەرەتادا دەبێ ئەو پرسیارانە لە خۆمان و ئەندامانى سەندیكاو بەرپرسانى كەناڵەحزبیەكانى پارتى و یەكێتى و لقى هەولێرى سەندیكاى ڕۆژنامەنووسانى حزبى و ڕۆژنامە نووسە ئەهلى و ئازاد و سەربەخۆكان بكەین، لەم قۆناغەدا كۆنفراس بۆ؟ بە پێشنیازى كێ و بە چ ئامانج و مەرامێك بیرۆكەى ئەم كۆنفراسە هاتەگۆڕێ؟!یا كێن ئەوانەى سەركردایەتى ئەو كۆنفراسەیان لە ئەستۆگرتووە؟ !
بێشك سازدان و ڕێكخستنى هەر گۆنگرەو كۆنفراس و سمینارێك بۆ هەر بوارو دیاردەیەك، پێش هر هەنگاوێك دەبێ دیراسەى ئەو بوارە لەماوەى ڕابوردوكرابێ و، كەسانى شارەزاو ئەكادیمى و پیشەوەرى رەسەنى ئەو بوارەو ئەندامانى بۆ هەمان مەبەست ئاگاداركرابنەوەو، ڕاپۆرتى لایەنەكانى لە چالاكى و ئەرك و هەوڵەكانى سەركردایەتى ئەو بوارە ئامادەسازى بۆكرابێ و، هەڵسەنگاندنى گشت كایەكانى ئەو بوارە بخرێنەڕوو، لەگەڵ زۆر بابەتى دیكەى بە هەند وەرگیراو...!!
لە هەمووى پڕ ماهیەتر تریش ، گەر ئەو بوارە كایەو بوارى ڕۆژنامەگەرى و كارى میدیاى بێت، لەسەر ئاستى هەرێمى كوردستان و، بە پۆڵێن كردنەوەو خوێندنەوەى ئەو لایەنانەى كە دەكەونە بازنەى پۆڵێنكردنەوەكە، لەوانە:
میدیاى ئەهلیى و ئازادو سەربەخۆ
میدیاى حزبى
میدیاى حكومى كە ئەویش هەر حزب بەڕێوەى بردووە!
تا ئێرە دروست بۆ ئامادەسازى كۆنفراس شیاوە. وەلێ ئەوەى ڕۆژى سێشەمە 8/9/2009 بە ناوى كۆنفراسى لقى هەولێرى سەندیكاى رۆژنامەنووسانى كوردستانەوە لە هۆتێل چوار چرا سازكرابوو، پێچەوانەى پەیڕەوى ناوخۆى سەندیكاى ڕۆژنامەنووسان بوو، چونكە تەنها سەرانى ئۆرگانە ئیعلامیەكانى پارتى و یەكێتى بوون و، وەك گەلەكۆمەكیەك دژ بە كۆمپانیاى ووشەو ڕۆژنامە ئەهلى ئازاد و سەربەخۆكان !!
پێشنیازى ئەو كۆنفراسەش لە دواى كۆبونەوەى كۆمیتەى ناوەندى پارتى یەوە هات، بە پێى سەرچاوەكان مەسعوود ى تەزویرچى زۆر نیگەرانى خۆى نیشانداوە بەرامبەر بە میدیاكان ، كە بە ڕایى بارزانى میدیا ئەهلى و سەربەخۆكان بە كۆمپانیاى ووشەو هاوڵاتى و ئاوێنەو لفین شوڵیان لێهەڵكێشاوەو، هێلى سووریان بەزاندووە!
هەر ڕۆژێ دوایى كۆبوەنەوەكە مەسعود ئاگادارى ئیعلامى حزبەكەى و یەكێتى كردۆتەوەو مادام ئێوە لە ئاست وەڵامدانەوەى ئەو كەناڵ و ڕۆژنامەنووسانەتان نیە، لە كۆنفراسێكدا بە كۆمەڵە بڕیارو ڕاسپاردەیەك لەلایەك سنور بۆ میدیاى ئەهلى دابنێن لەلایەكیش داواى هەموار كردنى یاسایى ڕۆژنامەنووسانى كوردستان بكەن و ، ژمارەیەك لەمپەرو مادەى ڕێگر دابنێن تا ئازادیەكان تەسك بكەنەوەو مادەى سزایى گەورەتر داوا بكەن؟!!
جارێك مەسعوود دەبوو لە ڕۆژى 25 تەمووزەوە چەند كۆنفراسێك بۆ ئەو تەزویرو گاڵتەجاڕیانە سازبكردایە كە بۆ ماوەى 4 ساڵ بە تەزویر فەرمانڕەواى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان ئەكا!!
دەبوو ئێستا لە جیاتى كۆتووبەند كردنى هەر چوارپەلى ئازادى و دیموكراسى و ماڤى ڕادەربرشین ، بەرپرسانى حزبەكەى كە سزا بدایەو تڕۆى بكردنایە كە، درۆیان لەگەڵدا كردوەو پێش هەڵبژاردنەكان دەیان و سەدان ڕاپۆرتى چەواشەكارانەیان بۆ بەرزكردۆتەوەكە، گوایە كۆڕانخوازەكان تەنها 3 كورسى دێنن...
دەبوو لە جیاتى كۆنفراس ، كۆبونەوەى فراوانى ئیعلامیەكانى حزبەكەى و بنەماڵەكەى سازبكردایە، كە چۆن شكستیان بەرامبەر میدیاى ئەهلى و ئازاد و سەربەخۆ هێناوە..
دەبوو مەسعووى تەزویرچى، لەڕووى نەهاتایە باسى لە زمانى زبرو تەشهیرو ناوزڕاندن بكردایە، چونكە پێش هەموو میدیاكان خودى مەسعوود بوو، لەكاتى بانگێشەى هەڵبژاردنەكاندا، هەڕەشەى لە ڕۆژنامەنووسان كرد، كە فەرهاد عەونى كۆنە بەعسى و ئازاد جوندیانى و سەرۆ قادرو كارمەندەكانى ئیعلامى حزبەكەى و یەكێتى و چەند لایەنێكى تریشیان بانگێشت كردبوو، وەلێ ڕۆژنامەنووسانى هاوڵاتى و ئاوێنەو لفین و ئازادو سەبەخۆكان ئامادەنەبوون، مەسعوود بۆ پڕۆپاگەندە بەكاریان بهێنێت!
دەبوو لە جیاتى هەڕەشەكردن و چاوسوركردنەوەو نانبرشین و تیرۆركردن ، بە خویادا بچێتەوە، یا بە سەرانى ئیعلامى كەناڵەكانى حزبەكەیدا بچوایەتەوە، كە چۆن بە ئاشكراو بێًسڵیمینەوە كەوتوونەتە بەكارهێنانمى زمانى زبرو تەشهیرو سوكایەتى بە كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان لایەنەكانى وەك گۆران و چاكسازى و خزمەتگوزارى... تەنها بۆ ئەوەى دزى و گەندەڵى و خۆ دەوڵەمەندكردن و ئەو فێلاو خانوو مەزرەعانەى كە لەسایەى میزانیەى دزراوى كەناڵەكانیان و پڕۆژەكانیان بە دەستیان هێناوە!!
دەبوو كۆنفراسێكى بۆ پێشێل كردنى ئازادیەكان بەگشتى و ماڤەكانى مرۆڤ و پاراستنى بنەماكانى دیموكراسەت سازبكردایە، دەبوو كۆنفراسێكى بۆ یادى شەخیدى قەڵەم سۆرانى مامە حەمە سازبكردایەو، داواى ئەوەى بكردایە ، كە دواى زیاتر لە ساڵێك دەزگا ئەمنیەكانى كەركوك(پارتى و یەكێتى) ئاكامى لێكۆڵینەوەكەیان لە ژێر هەورى تەماویدا هێشتۆتەوە، چونكە دەزگاى پاراستنى تیرۆرى كردووە..
گەلۆ.....دیارە مسعوودى سەرۆكى تەزویرچیانى هەرێمى كوردستان، ئاگادار نەبوو چۆن سەرۆو كارمەندەكانى بە ئاشكرا هێرشیان دەكردە سەر كەسایەتى كاك نەوشیروان و گۆرانخوازانى كوردستان لیستى چاكشازى و خزمەتگوزارى، كە لە ماوەى 2 مانگدا رۆژنامەى هەولێر 2 خاوەن ئیمتیازى گۆڕى ....چونكە تەمویلى ڕۆژنامەى هەولێر لەلایەن نەوزاد هادى پارێزگارەوە دابینكرابوو، كالتێ هێرش و زمانى زبر بەكار هات ناوى ئاریان فەرەج دانرا، بۆ چەواشەكارى ئەمە شكڵ وێناى نەعامە ئاسابوو!
هەر ئیعلامیەكانى پارتى و یەكێتى بوون، و قەڵەكانى شەڕى ناوخۆ بوون، كە زمانى زبرو تەشهیرو ناوزڕاندنیان هێنایە ئاراوە، تا پیاوەكان و ڕاگەیاندنكارەكانى پارتى و بنەماڵەى بارزانى نمونەى وەك سەرۆ قادرو هاوشێوەكانى هەبن، ئەوا زمانى زبرو چەكوش بەردەوام دەبێ، دڵنیابن ماڵتان لە شووشەیەو، چاوەڕوانى گوڵیش مەكەن..
تێبینى:
لە چەند ڕۆژى داهاتوو هەواڵێكى گرنگتان پێڕادەگەیەنین، كە بەرپرسى كەناڵێكى ئاسمانى پارتى چۆن بە چەك چۆتە سەر ڕێكخراوێكى ژنان لە هەولێر؟!.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە