پشتگوێخستنی کێشە گەورەکان
Sunday, 07/09/2014, 12:00
لە راپەڕینی ساڵی 1991 لە رزگارکردنی کەرکوک ، پێشمەرگەکان چووبوونە ناو ماڵێکی بەعسیەوە، وتبوویان: پلەی حزبیت چیە؟. کابرای عارەب لەوەڵامدا وتی: (عچو فرقە) پێشمەرگەیەک پێی دەڵێ: تۆمان ناوێت ! ئێمە رفیق حزبی دەگرین! لە کاتێکدا پلەی عچو فرقە لە حزبی بەعس زۆر گەورەترە لە رەفیق حزبی.
ئیستاش هەمان شت خەڵکی هەرێم دژ بە بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین خۆپێشاندان دەکەن، مافی خۆیانە. بەڵام لە دوای ئەوهەموو بەڵگەیەی خانەنیشینی نایاساییە نە خۆپێشاندان وە نە کەمپین دروستنەکرا! وەکو ئەوەی خانەنیشینی نایاسایی شتێکی بچووکتربێت. لە هەموو وڵاتانی جیهان نرخی بەنزین بەرزونزمی بەسەردەێ. بەڵام خانەنیشینی نایاسایی و دامەرزاندنی نایاسایی بەم جۆرەی هەرێمی کوردستان، هەم بێوێنەیە هەروەها گەورەترین گەندەڵی و ئابرووچوونە . رەنگە لە هەموو جیهان شتی وا نەبێت. هەروەها لە هیچ شوێنێکی دونیاش نییە ئەندام پەرەلەمان کە نوێنەرو بەرگریکەری خەڵكە. بەرگیری لە گەندەڵی بکات وەک ئەوەی فراکسێۆنێ سەوز هەڕەشە لە عەلی حمە سالح ئەندام پەرلەمانی گۆڕان دەکات. هەڕەشەی ئەوە دەدەن گەر وازلەبڵاوکردنەوەی بەڵگەکان نەهێنێ، ئەوانیش بەڵگەی خانەنیشینی نایاسایی گۆڕان بڵاودەکەینەوە!!!!!!
تەنها لە وەزارەتی پێشمەرگە زیاتر لە 100 هەزار خانەنیشینی نایاسایی هەیە. بێجگە لە دەیەها هەزاری تری بە شێوەیەکی نایاسایی دامەرزاون. هەندێکیان هەر دەوام ناکەن یان زۆر کەم دەوام دەکەن. حاڵی وەزارەتەکانی تر لە وەزارەتی پێشمەرگە باشتر نییە. ئەم گەندەڵی وئابرووچوونە بووەتە مایەی قەیرانێکی ئابووری وکۆمەڵایەتی زۆر گەورە بۆ حکومەتی کوردستان. چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە مانگانە دەیەها ملێۆن دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ خزێنەی هەرێم. دەتوانرێ زۆربەی کێشەکانی پێچارەسەر بکرێ، لەوانەش کەمکردنەوەی نرخی بنزین.
5/9/2014
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست