گه‌مه‌که‌ی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر
Monday, 12/07/2010, 12:00
ئه‌وکاته‌ی روونکرنه‌وه‌که‌ی شادمان ده‌رگه‌ڵیم خوێنده‌وه پێموابوو که ره‌نگه ئه‌و به‌هێرشکردنه سه‌ر حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن به‌هه‌له‌داچووبێت و کوردگوته‌نی له پیته‌ی ده‌رچووبێت، به‌ڵام که روونکردنه‌وه‌که‌ی هه‌ولێری به‌دوادا هات یه‌کڕاست ده‌رکه‌وت که‌وت که ئه‌مه زیاتر هه‌ڵده‌گرێ و ناکرێ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر نه‌کرێت. بۆ خوێنه‌ری ئاسایش رونه که هه‌موو ئه‌و بێڕێزیه‌ی به شادمان کرا له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو که بۆچی رۆژنامه نووسێکی پارتی له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی نوسیویه‌تی به‌ڵکو له جنێونامه‌که‌ی حه‌مه سه‌عیده‌وه ده‌رکه‌وت که ئه‌و لایه‌نه‌ی له ژێر گوشار و له رۆژنامه‌ی هه‌ولێر په‌خش کرا مه‌به‌ستی بوو بۆ لێدان و سوکایتی به به‌ختیار عه‌لی بنوسی جنێونامه له ده‌زگای پاراستن نه‌تۆرێت.
جنێونوس که هه‌ر رۆژێک دوای جنێونامه‌که‌ی که رۆژنامه‌ی هه‌ولێری به درۆنامه‌و به‌رێوه‌به‌رح نوسینیشی به درۆزن وه‌سپ کردبوو ه‌گه‌رچی 7 جار وشه‌ی درۆی بۆ رۆژنامه نوسێک ده‌ربڕیوه به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێکی سه‌رۆکی هه‌رێمیشداکه له نه‌قیبی سه‌ندیکای کردوه کۆی رۆژنامه نوسانیشی به درۆنوس و نانه‌که‌یان به هی درۆ ناوزه‌د کردوه.
بۆ من دوو شت جێی سه‌رنجه، گرنگترینی وه‌سپ کردنی رۆژنامه نوس به درۆزن که ناکرێت هه‌ر وا به ئاسانی به‌سه‌ر رۆژنامه نوساندا تێپه‌ڕێژ، و دووه‌میش ده‌رکه‌وتنی ئه‌و لایه‌نه‌ی که حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن کاری بۆ ده‌کات ئه‌ویش پاراستنه. ئاخر جنێونامه نوسێک که واده‌زانێت رۆژنامه‌ی هه‌ولێر درۆنامه‌یه ئه‌رێ پرسیاری له خۆی کردوه که مادام خۆشی هه‌ر رۆژێک دواتر هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر به‌ختیار عه‌لی ده‌ست پێکرده‌وه که‌واته ئه‌ویش درۆزنێکه‌و به‌س؟
ماویه‌تی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست