کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌هه‌ولێر هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر كادیرێكی‌ یه‌كێتی

Thursday, 19/11/2009, 12:00


له‌شاری‌ هه‌ولێر هێرش كرایه‌ سه‌ر كادیرێكی‌ مه‌كته‌بی‌ په‌یوه‌ندییه‌ كوردستانییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌‌و بریندار كرا.
، ئاوێنه‌: ره‌عد ئه‌سعه‌د محه‌مه‌د ئاغا ناسراو به‌ بروسك مێَرگه‌سوری‌ كه‌ كادیرێكی‌ مه‌كته‌بی‌ په‌یوه‌ندییه‌ كوردستانیه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستانه‌ به‌پله‌ی‌ ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ند، له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی‌ ئاوێنه‌ رایگه‌یاند رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ بۆ هه‌ندێك ئیشوكاری‌ شه‌هیدان له‌گه‌ڵ‌ هاوڕێیه‌كیدا سه‌ردانی‌ شاری‌ هه‌ولێریان كردووه‌، به‌ڵام ئه‌و رۆژه‌ كاره‌كانیان ته‌واو نه‌بووه‌‌و بۆ رۆژی‌ دواتریش خه‌ریكی‌ مامه‌ڵه‌كان بوون، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ دوێنێ‌ لای‌ نیوه‌ڕۆكه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ هاوڕێكه‌ی‌ دوای‌ ته‌واوبوونی‌ ئیشه‌كانیان چوون بۆ پاركێكی‌ نزیك قه‌ڵای‌ هه‌ولێر بۆئه‌وه‌ی‌ به‌ئوتومبیله‌كه‌یان بگه‌ڕێنه‌وه‌، به‌ڵام له‌دواوه‌وه‌ بانگیان كردووه‌ "تۆ بروسك مێرگه‌سوریت" له‌گه‌ڵ‌ ئاوڕدانه‌وه‌یدا به‌نزیكه‌ی‌ شه‌ش كه‌س به‌ده‌مانچه‌ له‌خۆی‌‌و هاوڕێكه‌یان داوه‌، هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵیشیان داوه‌ به‌رگری‌ له‌خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام بێسوود بووه‌‌و دواتر كه‌سه‌كان هه‌ڵهاتون.
مێرگه‌سوری‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ دوای‌ رووداوه‌كه‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی‌ به‌به‌رپرسی‌ مه‌كته‌به‌كه‌یانه‌وه‌ كردۆته‌وه‌‌و ئه‌ویش پێیوتووه‌ كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سلێمانی‌.
ناوبراو وتی‌ "ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هێرشیان كرده‌ سه‌رم وا دیار بوو پێشتر راهێندرا بوون، چونكه‌ له‌كه‌سی‌ ئاسایی‌ نه‌ده‌چوون، من گومانم له‌هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك نییه‌ له‌ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و كاره‌، چونكه‌ كێشه‌م له‌گه‌ڵ‌ كه‌س نییه‌، بۆیه‌ نازانم ئه‌و كه‌سانه‌ش كێن كه‌ ئه‌و كاره‌یان كردووه‌".
بروسك مێرگه‌سوری‌ داوا له‌لایه‌نی‌ ده‌سه‌ڵاتدار كرد كه‌ به‌گرنگییه‌وه‌ له‌رووداوه‌كه‌ بڕوانن‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ تێدا بكه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە