کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاری هەرسین گەر حزب و سەرۆكت ناناسی بىۆ لە سەیدكاكەی سەركردەی خۆتانەوە بیان ناسە!!

Wednesday, 29/02/2012, 12:00




لە یادی ئەنفال ئاری هەرسین وەك كەس نەیان ناسێت وتارێكی خوێندەوە لە بەشێكی وتارەكەی دا گووتی هەر كوردێك دەستی لە ئەنفال هەبێت مافی زیانی نیەو نابێت پلەو پایەی نە لە حزب و نە لە حكوومەت هەبێت !! كاك ئاری ئەوە حزبەكەی تۆیە پلەو پایەی پێ داون ئەوە سەرۆكی حزبەكەی تۆیە پشت و پەنایانە دەڵێی بیرت نیە لەناو پەرلەمانی كوردستان لە رۆزی ئەنفال لە ساڵی 2008 سەیدكاكە لە ووتارەكەی گووتی بە مسعوود بارزانیم گووت نە دەكرا پارە بدەیتە ماڵی ئەنوەر بەگی بێتواتە و بیان نێریتە دەرەوە بەڵام لە پێش چاوی منداڵە شەهید و پێشمەرگە قەسر و خانوو بۆ خۆیان و جاشەكانیان درووست نەكەیت و بیانكەیتە بەرپرسی پێشمەرگ كە هێشتان یەك خانووت بۆ ماڵە شەهید و پێشمەرگە درووست نەكردووە وە چەندین قسەی تریش لە كۆتایی قسەكەشی گووتی لەسەر ئەمە مەسعود بارزانی نەیهێشت لە كۆنگرە دەرچم وە شایەنی باسە سەیدكاكە لە زۆر چاوپێكوتنی رۆزنامەوانی و تەلەفزیۆنی باسی زۆر ئەنفالچی و كورد كورزُی كردووە كە لەناو حزبەكەی تۆ پلەیان هەیە و سەرۆكەكەشت پشت و پەنایانە هیوادارم گەر ئەم جارە سەردانت كرد پرسیاری لێ بكەیت بۆ راستی قسەكەی ئێمەو گلەیی ئێمەشی پێ بگەیەنە چونكە ئەو لە پەرلەمان گووتی گەر میللەت لە كارەساتە هەروا بێ دەنگ بێت لە سەدام حسێن خراپترمان لێ دێت بەڵام كە میللەت بێ دەنگی شكاند ئەو بێ دەنگ بوو



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە