راپرسییه‌ک له‌ سه‌ر ده‌نگدان..

Thursday, 04/06/2009, 12:00


گۆڤارى پرۆژه‌ به‌ پێى ڕاپرسیه‌ك :لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌ماندا پله‌ى یه‌كه‌م‌ و لیستى گۆڕان پله‌ى دووه‌م و لیستى كوردستان پله‌ى سێ یه‌م یان به‌ده‌ست هێناوه‌

به‌ پێى ڕاپرسیه‌ك كه‌ گۆڤارى پرۆژه‌ ئه‌نجامى داوه‌ و سایه‌تى یه‌كگرتوووێنه‌یه‌كى به‌رده‌ست كه‌وتووه‌ له‌ چه‌ندین شارو شارۆچكه‌ى كوردستان دا له‌وانه‌ (هه‌ولێر و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و چه‌م چه‌ماڵ و ڕنیه‌ و قه‌ڵادزێ و سه‌ید سادق و كه‌لار و و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستا) كه‌ تیایدا به‌ شێوه‌یه‌كى دیارى نه‌كراو 525 كه‌س به‌شداریان تێدا كردووه‌ .

له‌ ڕاپرسیه‌كه‌دا سێ پرسیار ئاڕاسته‌ى به‌شدار بوو كراوه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ :

1-ئایا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌یت .

2-ئایا ئومێدت به‌ په‌رله‌مانى ئاینده‌ هه‌یه‌ .

3-ده‌نگ به‌كام له‌م سێ لییسته‌ ده‌ده‌یت :

-لیستى كوردستانى (یه‌كێتى و پارتى)

-لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى0چوار حیزبه‌كه‌).

-لیستى گۆڕان (نه‌وشیروان موسته‌فا).

-لیسته‌كانى دیكه‌ .

-هیچ كام له‌ لیسته‌كان.

ئه‌نجامى ڕاپرسیه‌كه‌ به‌م جۆره‌ بووه‌ :

-سه‌باره‌ت به‌ پرسیارى یه‌كه‌م له‌ 72,23 % به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن و 11,8 به‌شدارى ناكه‌ن و 15,97 خۆیان یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه‌ .

له‌وه‌ڵامى پرسیارى دووه‌مدا له‌ 31,43%ئومێدیان به‌په‌رله‌مانى ئاینده‌ هه‌ی و 26,28% ئومێدیان پێى نیه‌ و 42,3 % تاڕاده‌یه‌ك ئومێدیان به‌ په‌رله‌مانى داهاتوو هه‌یه‌ .

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ده‌نگ به‌چ لیستێك ده‌ده‌یت له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌ماندا لیستى كوردستانى ته‌نها له‌ 17,36ى به‌ده‌ست هێناوه‌ و لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى له‌ 35,8 ى به‌ده‌ست هێناوه‌ و لیستى گۆڕان له‌ 24,76%ى به‌ده‌ست هێناوه‌ و لیسته‌كانى دیكه‌ش 11,61%یان به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ 10,28% یش هیچ لیستێكیان هه‌ڵنه‌بژاردووه‌ .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە