کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆپشاندانی وه‌زیرو ئه‌ندام په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌کان!!!

Monday, 28/02/2011, 12:00


له‌یه‌کێک له‌ماده‌کانی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی سالی 2011 دا که‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ئاماده‌ کراوه‌ و ڕۆژی27-2-2011 ته‌واو بوو و له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ په‌رله‌مان ده‌نێردرێت. تیایداهاتووه‌....‌
1- موچه‌و ده‌رماله‌و موچه‌ی خانه‌نشینی سه‌رجه‌م ئه‌و پله‌ وه‌زیفیانه‌ی له‌خواره‌وه‌ هاتون که‌م ده‌کرێنه‌وه‌و هاوتاده‌کرێن وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ (یاسای موچه‌ی گه‌وره‌ به‌رپرسانی ده‌وله‌ت)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقی فیدرالدا هاتوه‌. له‌وانه
(سه‌رۆکی هه‌رێم و جێگره‌که‌ی. سه‌رۆکی په‌رله‌مان و جێگره‌که‌ی، سه‌رۆکی حکوله‌ت و جێگره‌که‌ی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، وه‌زیره‌کان و هه‌مو ئه‌وانه‌ی به‌پله‌ وه‌زیرن، وه‌کیل وه‌زیر، راوێژکاره‌کان، به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌کان، هه‌مو پله‌ تایبه‌ته‌کان جگه‌ له‌و که‌مکردنه‌وه‌ی له‌ خالی (1)باسکرا،.
2- هه‌مو ئه‌و پلانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ ناویان هاتوه‌، رێژه‌ی10% ی تری موچه‌که‌یان که‌م ده‌کرێته‌وه.‌
واته‌ موچه‌ی ئه‌م پله‌ به‌رزانه‌ی هه‌رێمی کوردستان دوو جار که‌مده‌کرێته‌وه‌، جارێک وه‌ک عیراق، جارێکیش تایبه‌ت له‌ کوردستان.)
منیش ده‌ڵێم ناوه‌ڵڵا وه‌ره‌ مووچه‌ی ئه‌وانه‌ ببڕن که‌ هێشتا ته‌مه‌نی تقاعدیان نه‌هاتووه‌و تقاعدکراون، وه‌ک کادیرانی حزبی، کادیرانی ناو ئه‌نجومونی وه‌زیران، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان، وه‌زیره‌کانی هه‌موو کابینه‌کان، به‌ڕیوه‌به‌ره‌گشتیه‌کان، با پاره‌ی ئه‌وانه‌ ببڕێ ئه‌وکاته‌ ده‌ڵێم ئیشێکی باشه‌.
(ببراده‌رێکێش ووتی باشه‌ ئه‌كه‌ر ئه‌م هه‌موو مودیر عام و وه‌زیر و بریكار و به‌رله‌مانتاره‌ خانه‌شینكراو و خانه‌نه‌شینكراوانه‌ به‌هۆى ئه‌و بریاره‌وه‌ بڕژێنه‌سه‌ر جاده‌، خۆ ژماره‌یان به‌ قه‌د خه‌ڵکه‌ ره‌شورووته‌كه‌ ده‌بێت، ئه‌و كاته‌ چى روو ده‌دات؟؟)
به‌راستی مشکله‌یه‌، تێور بکه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانی متقاعد و وه‌زیری متقاعد و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر خۆپشاندان بکه‌ن، له‌به‌ر ده‌رکی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مانبگرن و پارتیش ئیجازه‌ی خۆپشاندانیان نه‌داتێ، حکومه‌ت به‌ردباران بکه‌ن و داوای چاکسازی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ن، حکومه‌ت ته‌قه‌یان لێبکات و به‌گێره‌شوێن و ئاژاوه‌ چی ناویان ببات و ڕاپێچی زیندانیان بکات، سه‌کویان هه‌بێت و سروودی نیشتمانی لێبده‌ن، ئه‌وانه‌ی که‌له‌سه‌ره‌وه‌ ناویان هاتووه‌ که‌حکومه‌ت مووچه‌یان که‌م بکاته‌وه‌، وه‌ک له‌پڕۆژه‌ یاساکه‌ هاتووه‌، ده‌سته‌ ده‌سته‌ بێن پشتگیری داخوازیه‌کانی لێپسراوه‌ متقاعده‌کان بکه‌ن، جومعه‌کانیش نوێژی جه‌ماعی بکه‌ن و مه‌لا به‌شری هه‌ولێری په‌رله‌مانتاریش، خۆتبه‌و فه‌توایان بۆ بدات، که‌ حکومه‌ت ناعادیله‌و داواکانی ئێوه‌ ڕه‌وایه‌، نابێ مووچه‌ی خانه‌نشینیتان ببڕێ؟
به‌راستی مشکله‌یه‌، ئێمه‌ چی بکه‌ین، بچین پشتگیری حکومه‌ت بکه‌ین و هوتاف و دروشم دژی ئه‌وان بڵێنه‌وه‌ بڵێین (نا بۆ گه‌نده‌ڵێ، پاره‌ی میلله‌ت ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ میلله‌ت) یانیش مافی ئازادی ڕاده‌ڕبڕین و خۆپشاندایان لێ زه‌وت بکه‌ین؟ ئه‌مانه‌ خه‌ڵکێکی زۆرن و وا به‌سانایش وازناهێنن، تا داواکاریه‌کانیان جێ به‌چێ نه‌کرێ، چونکه‌ به‌حوکمی (خبڕه‌ چاک له‌کلاوات و به‌ڵێنه‌کانی حکومه‌ت گه‌یشتوون و له‌ هونه‌ری درووو به‌ڵێنی سه‌ر ئاو، زۆر شاره‌زان!!) سه‌رۆکی حکومه‌ت دووجار به‌ڵێنی دا که‌ ئه‌م بڕیاره‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه‌، به‌ڵام یارمه‌تیمان بده‌ن پێویستمان به‌کاته‌... هه‌موو خۆپشانده‌رانی مته‌قاعد به‌یه‌ک ده‌نگ ووتیان (عه‌لێنا، خۆ ئێمه‌ش ئه‌و میله‌ته‌ داماوه‌ نین، 20 ساڵ ڕایان کێشا، هیچیان بۆ نه‌کرا. ئێمه‌ ئه‌وان نین) !!! به‌خوا زه‌حمه‌ته‌ ئه‌م به‌رده‌ نه‌ک به‌دکتۆر به‌رهه‌م هه‌ڵناگیرێ به‌ڵکو به‌مام جه‌لال و به‌کاک مسعودیش هه‌ڵناگیرێ. کوره‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بکه‌ن، خۆ که‌س به‌ده‌وری ئه‌و دوو حزبه‌ نامێنێ. کورینه‌ ئه‌مانه‌ مشتێکن له‌ خه‌روارێک، باشه‌ ئه‌گه‌ر چاکسازی ئه‌وانه‌شی گرته‌وه‌، که‌موڵک و ماڵی خه‌ڵکی و گشتیان ده‌ست به‌سه‌ر داگرتووه‌، ئه‌وه‌ی چه‌ندین پارچه‌ زه‌وی وه‌رگرتووه‌، ئه‌وه‌ی پاره‌ی له‌ پڕۆژه‌و ته‌نده‌ره‌کان دزیووه‌و،ئه‌وه‌ی به‌شه‌هاده‌ی ته‌زویر ته‌عین بووه‌، ئه‌وه‌ی پیاوی کوشتووه‌، ئه‌وه‌ی ته‌عدای له‌ژنان و جاسوس و پیاوی بێگانه‌ بووه‌و و ئه‌وه‌ی ده‌ستی دووژمنی هێناوه‌. ئه‌وه‌ی دوومه‌عاشی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ری پۆلیس و پێشمه‌رگه‌ی تۆزوبایه‌. ئه‌وه‌ی بن دیواره‌و موچه‌ی هه‌یه‌. ئه‌وه‌ی پاراستن و ده‌زگای زانیاریه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی،،،،، کوڕینه‌ له‌ژمار نایه‌ت. به‌خوا یه‌ک که‌س به‌ده‌وری ئه‌و دوو حزبه‌ نامێنێ. بۆ یه‌ زه‌حمه‌ته‌. پارتی حه‌قیه‌تی ئیجازه‌ی خۆپشاندان نه‌دات، ئه‌و ده‌زانێ گوزه‌ره‌که‌ به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات. لا حوله‌ ولا قوە ئیلا بیلا.... خوایه‌ ره‌حمێک به‌و دووحزبه‌ بکه‌، تا خه‌ڵکی سووک و په‌ڕوباڵی نه‌کردوون!!!
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە