بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌نێوان وه‌همی به نیشتمانی بوون و حه‌قیقه‌تی ناوچه‌گه‌ریدا... وه هه‌ڵه کوشنده‌کانی!!
Friday, 04/03/2011, 12:00
سه‌ره‌تا وه‌ک روونکردنه‌وه‌یه‌ک حه‌زده‌که‌م ئه‌وه بڵێم که ئه‌م نووسیووه ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵێکه بۆ ده‌ستنیشانکردنی که‌موکوریه‌کانی بزوونه‌وه‌ی گۆران، له ئامانج و به‌رنامه تاکتکیهکانی، که لێڵ یه‌ک و نا به‌رچاو ڕۆرینی و هه‌ندێک گومانی خستۆته سه‌ر ئامانجه ستراتیجیه‌کانی چ وه‌ک بزووتنه‌وه یا ج وه‌ک ئۆپوزیسیۆن له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا. . ئه‌وه‌نده نیه بۆ لێدانی و که‌م بایه‌خ کردن و دڵخۆشکردنی ده‌سه‌ڵات، به‌وه‌ی که راستی پروپاگه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر به‌و بزووتنه‌وه‌یه دووپاتبکه‌ینه‌وه. به‌ڵکوو هه‌وڵدانێکه بۆئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌وڵی پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌م کهمورتوریانهبدات و نه‌هێشتنی ئه‌و لێڵی و نا بهرچاوڕونیانهو ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه بدات. بۆئه‌وه‌ی گومان له‌لای هیچ تاکێکی ئه‌م کوردستانه هه‌ر له‌زاخۆوه تا خانه‌قین نه‌مێنێ، که ئامانجه ستراتیجیه‌کانی (ب،گ) هاوته‌ریب وهاوده‌نگ وههماههنگه له‌گه‌ڵ ئامه‌نجه‌کانی ئه‌وان. هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین، ئه‌وه‌ی خۆی به دیوکراسخوازو و ئازادیخواز ده‌زانێ، ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی فره‌حزبی وبوونی ده‌نگی جیاواز‌و رۆژنامه‌ی ئازادورێکخراوه مه‌ده‌نیه ئازاده‌کان بێت، به‌تایبه‌تی نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاسته‌قینه. بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێکی سیاسی وئابووری وکۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ندروست له گۆمه‌ڵگای کوردی بێته کایه‌وه‌و بخولقێ........ (دڵشاد مه‌جید) هه‌موومان ده‌زانین کهبزووتنهوهی گۆران چۆن دروست بوووه چۆن سه‌ریهه‌ڵدا، هه‌ر له ئیمزا کۆکردنه‌وه‌کانی ساڵی (2000) وه ده‌ست پێێ ده‌کات بۆ لابردن وکه‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مام جه‌لال تا گه‌یشته دوا هه‌نگاوی باڵ باڵێنی، باڵی ریفورمخوازو باڵی گشتی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به باڵه ریفورمخوازهکهی ناو (ی،ن،ک) ناسرابوون. نامه‌وێ دووباره ڕووداو کۆڕانکاریهکان و پرۆسه‌ی دروست بوونی گۆران بگێڕینه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێره مه‌به‌ستمه بیخه‌مه ڕوو، ئیشاره‌ت به‌فاکته‌رێک ده‌ده‌م که به‌خاڵێکی گرنگی ئه‌و گۆڕانگاریه‌کانی ناو (ی،ن،ک) ی ده‌زانم، ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی ناوچه‌گه‌رییه، که‌ئه‌ویش کێ سه‌رکردایه‌تی (ی،ن،ک) بکات، سلێمانیه‌کان، یا هه‌ولێریه‌کان(که خۆی له‌مام جه‌لال و کۆسره‌ت ده‌دۆزییه‌وه)، که‌رکوکیه‌کانیش به‌حکومی یه‌ک ئیداره‌یی له‌گه‌ڵ سلێمانی و نه‌بوونی سه‌رکرده‌ی کاریزما له‌ناویان، کێشه‌یه‌ک نه‌بوو بۆ هه‌ردوولا. بۆ سه‌لماندنی ئه‌و بۆچوونه‌م،کاتێک مام جه‌لال هه‌ڵسا به هێنانه‌وه‌ی دکتۆر به‌رهه‌م ساڵحی سلێمانی و کردنی به سه‌رۆک حکومه‌تی ئیداره‌ی سلێمانی له‌جیاتی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، ئه‌م پۆسته تایهگرتنهوهی هه‌ردوو ئیداره، به‌عومه‌ر فه‌تاحی سلێمانی ته‌واو بوو. ڕه‌نگه پرسیارێک بکرێت بڵێن باشه ئه‌م پێشینه‌یه چ په‌یوه‌ندیه‌کی بهبزوونهوهی گۆڕانی ئه‌مڕۆ ههیهولهوێوهش چ په‌یوه‌ندیه‌کی بهخۆپشاندانهکانی ئه‌مڕۆی ده‌ڤه‌ری سڵێمانی هه‌یه؟ له‌دوای ئاواره‌بوونی هه‌ولێریه یه‌کێتیه‌کان وچوونیان بۆ سلێمانی، به‌شێکی زۆری پۆست و ئیشوکاره‌کانی حزب به‌ده‌ست ههولیریهکان بوو، به‌شێکی زۆریان زه‌وی و ئیمتیازاتی باشیان له‌سلێمانی وه‌رگرت، ئه‌م کارانه‌ش به‌به‌رچاوی خه‌ڵکی سلێمانیه‌وه ده‌کرا، سلێمانیهکانیش ئه‌مانه‌یان به‌مافی خۆیان ده‌زانی و ده‌بوایه ئه‌و ئیمتیازاتانه بۆخه‌ڵکی شار بووایه، لهلاوهش ههولێریهکانێس به‌مافی خۆیانیان ده‌زانی، جونکه ژیان و ماڵ و کار‌و کاسبی خۆیان به‌هۆی یه‌کێتی بوونیان له‌ده‌ست دابوو. ئه‌مه له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی تر ئیداره‌که‌ی عومه‌ر فه‌تاح له‌سلێمانی و دواتر جێگریهکهی له‌سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی یه‌ک ئیداریه‌که‌ی هه‌ولێر،(ئهوتاڵه مووه بوو که پشتی حوشتره‌که‌ی یه‌کێتی شکاند). هه‌رچه‌نده یه‌کێتی هه‌ولیدا ئه‌مه‌ش به‌دانانی عیماد ئه‌حمه‌د، چاره‌سه‌ر بکات، به‌ڵام بێهودهبوو، تازه کارله‌کار ترازابوو. هه‌روه‌ک مه‌لا به‌ختیار له‌دانیشتنێکی تایبه‌ته‌دا، ئه‌و ڕاستیه‌ی دووپات کردبووه، ووتیووی (ئه‌گه‌ر عومه‌ر فه‌تاح، دوومانگی تر له پۆسته بمایانه، یه‌ک که‌سمان له‌سلێمانی پێوه نه‌ده‌ما!!). ئه‌مه‌ش بوو خه‌ڵکی سلێمانی به‌ته‌واوه‌تی بێ ئومێد کرد له‌یه‌کێتی، که پشکی سه‌ره‌کیان له ده‌سکه‌وت وسه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی هه‌بێت. له‌وێوه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی سلێمانی و یاخیبوونه‌که‌ی نه‌وشێروان یه‌کیان گرته‌وه، مه‌غدوریه‌تی خه‌ڵکی سلێمانی بووه هۆکاری گه‌شه‌سه‌ندن و گه‌وره‌بوونی گۆران و ئه‌و هه‌موو ده‌نگ هێنانهشی له‌سلێمانی،ئه‌و به‌هێزیه‌ی بزووتنه‌وه‌که له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له‌ناو سلێمانیه‌کان به‌ده‌ره‌جه‌یه‌ک، ئه‌وڕاستیه ده‌سه‌لمێنن. بۆیه وابه‌ئاسانی له‌ماوه‌یه‌کی زۆرکورتدا توانێ شه‌قامی سلێمانی بجولێنێ، هه‌روه‌ک ئه‌ندامێکی پایه‌به‌رزی هه‌ولێری له‌ئاستی (م،س) یه‌کێتی به‌خۆمی ووت (خه‌ڵکی گۆران له‌سلێمانی گهیشتووبووه ئه‌وڕاده‌یه‌ی به‌س مابوو شهڕواڵمان پێ دابکه‌نن، ئه‌وها ته‌نگه‌تاویان کردبووین!!).
من لێره ڕاده‌وه‌ستم، ده‌مه‌وێ بێمه سه‌رباسی هه‌ڵه کوشنده‌کانی گۆران که له 17/2/2011 ووه ده‌ست پێ ده‌کات. ئه‌م هه‌ڵه کوشندانهشی زه‌مینه‌و باکگڕاوندهکهی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رواری شه‌هیدکردن و تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان و ده‌رکردنی یاسای خۆپشاندان له3/11/2010 ، تادهرکردنی پڕۆژه (7) خاڵیه‌که‌ی 29/1/ 2011 بزووتنه‌وه‌که. له‌ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌و خستنه‌ڕووی هه‌ڵه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، دیسانه‌وه جارێکی تر زیاتر به‌رچاومان روونتر ده‌بێت بۆ تیگه‌یشتن له‌و ململانێ سه‌خته‌ی نێوان به‌کوردستانی بوون و ناوچه‌گه‌ری بوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
دوای ئه‌وه‌ی (ب،گ) نه‌یوانی هیچ له ڕێڕه‌وی گۆڕانکاتیهکان بگۆرێ، هه‌ر له تێنه‌په‌ڕاندنی یاسای خۆپشاندان ودادگایی کردن و ئاشکراکردنی بکوژانی ڕاسته‌قینه‌ی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان. بزووتنه‌وه‌که له‌ژێر فشارێکی زۆر بوو چ له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی، چ له‌لایه‌ن هه‌وادارو لایه‌نگرانی گۆڕان به‌تایبه‌تی، عهلامهتیكی ئیستفهامی گه‌وره‌شی له‌سه‌ر دروست بوو، گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی پرسیار له بوون ویا نه‌بوونی گۆران ده‌کرا، که‌ناتوانێ هیچ له هاوکێشه‌کان بگۆری!
لێره گۆڕان که‌وته به‌ر تاقیکرفنهوهیهکی حه‌قیقی که چی بکات، له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانی خۆی ده‌ستی به‌هه‌ڵمه‌تێکی زۆر توندکرد سه‌باره‌ت به‌نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری. دواتر ڕووداوه‌کانی تونس و میسر ویه‌مه‌ن هاته گۆڕئ، له‌وێوه گۆڕان هه‌ڵی زێڕینی بۆ هه‌ڵکه‌وت،
وادیاره گۆڕانکاریه‌کانی میسر، کاریگه‌ریه‌کی زۆری به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆران جێهێشتبێ، به‌تایبه‌تی به‌سه‌ر کاک نه‌وشێروانه‌وه. گومانی تیا نیه شۆرشه‌که‌ی میسر کاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو دنیاههبوو. به‌ڵام کاتیک ده‌ڵێم زۆر به سه‌ر کاک نه‌وشێروانه‌وه. لهوڕێووڕهسم و ناولێنانه‌ی خۆپشاندانه‌کانی ئه‌مڕۆی به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی (مه‌یدانی ئازادی سلێمانی)ده‌رده‌که‌وێت. کۆپیه‌کی زه‌قی ته‌جروبه‌که‌ی میسره!!
ئهوهبوودوای چوار ڕۆژ له خۆپشاندانه‌کانی میسر،(ب،گ) له 29/1 پڕۆژه‌یه‌کی (7) خاڵی پێشکه‌ش کرد (1)، پێنج خاڵیان هه‌مان داواکاریه‌کانی پڕۆژه‌که‌ی خۆی بوو که بۆ چاکسازی له‌ناو (ی،ن،ک) پێشکه‌شی کردبوون، دواتریش خرانه ناو به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن(2). ته‌نیا دووخاڵی زیادکرابوو، ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ت بوو، وادیاره ئه‌مه‌ش له‌ژێر کاریگه‌ری رووداوه‌کانی میسر بوو. تهعبیهکی زۆری شه‌قامیشی بۆ پڕۆژهیهکرد، لێره‌وه ده‌به‌نگی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌رکه‌وت، له‌جیاتی مامه‌ڵه‌یه‌کی ته‌ندروستانه له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژه‌یه بکات، که‌چی به‌شێوه‌یه‌کی ههستیریانه وه‌ڵامی ئهوپڕۆژهیهیان دایه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌به‌رژه‌وه‌ندی (ب،گ) شکایه‌وه. بووه هانده‌رێک که‌خه‌ڵک پڕۆژه‌که زیاتر بخوێنێته‌وه و به‌چاره‌سه‌ری سیحری کێشه‌کانیش بزانرێ. که‌چی له‌حه‌قیقه‌تدا داواکاریه‌کان شتی نوێ نه‌بوون. به‌ڵام کاریگه‌ری خێرایی به‌ره‌وپێشجوونی رووداوه‌کانی میسر، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یه‌ی له‌لای ده‌سه‌ڵات کردبووه (ئیزرائیل) هۆکاری بوون و نه‌بوونی!! لێره‌وه هه‌ڵه کوشنده‌کانی گۆڕان ده‌ستی پێ‌کرد!!
1- په‌له کردن له‌بڕیاری خۆپشاندان، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی شۆرشه‌که‌ی میسر سه‌رکه‌وت، ترسی ئه‌وه‌ی لای گۆڕان دروست کرد که نه‌شئه‌ی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه له‌لای خه‌ڵک نه‌مێنێ و ببێته هۆی ساردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک. ئه‌مه‌ش وای کرد ئه‌م خۆپشاندانه بێ به‌رنامه‌یی له‌ناوچه‌کانی تری کوردستان پێوه‌دیاربێ. ده‌بوایه گۆڕان به‌هاوکاری رێکخراوه‌کان و حزبه‌کانی تری ئۆپۆزیسیۆن، به‌رنامه‌یان هه‌بووایه لهههولێرو دهۆک. به‌ڵام وادیاره موراهه‌نه له‌سه‌ر عاتفه‌و مه‌زاجی خه‌ڵک کرابوو. هه‌روه‌ها ئومێدێکیشیان به ڕۆژی 25/2 ده‌کرد که‌ڕۆژی خۆپشاندانی سه‌رتاپای عێراق بوو، له‌وێوه‌ش له‌گه‌ڵ یاده‌کانی ڕاپه‌ڕین و نه‌ورۆز تێکه‌ڵ ده‌بوونه‌وه. ته‌وقیتی خۆپشاندانه به‌دیراسه کراوه، به‌ڵام نه‌خشه‌ی سه‌رتاسه‌ری خۆپشاندان بێ به‌رنامه‌بووه.
2- هه‌رچه‌نده گۆڕان خۆی له خۆپشاندانه‌کانی 17/2 شاری سلێمانی بێ به‌ری کرد. به‌ڵام ئهوخۆپشاندانه له‌و تهعبیهکردنهی شه‌قامی که له‌ماوه‌ی (20) ڕۆژی پێش خۆپشاندانه‌که بێبه‌ش نیه. گۆران دڵنیا بوو که شه‌قامی سلێمانی ئاماده‌یه. موراههنهکهشیان ئه‌وه‌بوو، کاتێک له‌سلێمانی خۆپشاندان بکرێ، ئهواخۆڕسکانه خۆپشاندان له‌شاره‌کانی تر ڕووده‌دات. کاتیک میسریه‌کان له 25/1 ده‌ستیان بهخۆپشاندانکرد، به‌گوێره‌ی ڕابه‌ره گه‌نجه‌کانی ئه‌و شۆرشه، وه‌ک (وائل غئێم و مسته‌فا نه‌جار ئه‌وانی تر)(3) گێڕایانه‌وه، ئه‌وان له‌گشت پارێزگا گه‌وره‌کانی میسر کۆمیته‌یان هه‌بوو، له‌یه‌ککاتدا خۆپشاندانهکانیان کرد. بۆ له‌مه لاسایی میسریه‌کان نه‌کراوه‌ته‌وه.
3- تێکهه‌ڵچون له‌گه‌ڵ باره‌گای لقی(4) ی پارتی، هه‌ڵه‌یه‌کی هه‌ره گه‌وره‌ی خۆپشاندانه‌که‌ی 17/2 ی سلێمان بوو. ئه‌مه به‌هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌ژمێردرێت، که‌پارتی ترسێکی حه‌قیقی لێبنیشێ، که ئه‌م جووله‌یه دژی ئه‌وه، بۆیه به‌هه‌موو شیوه‌یه‌ک ئاماده‌بوو که پڕشکی ئه‌و خۆپشاندانانه نه‌په‌ڕێته‌وه هه‌ولێر، گه‌وره‌ترین زه‌بروزه‌نگی به‌کارهێنا دژی خه‌ڵکی هه‌ولێر تا خۆپشاندان له‌هه‌ولیر به‌ڕێوه‌نه‌چێت، چونکه پارتی ئه‌مه‌ی به‌شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌زانی له‌به‌رامبه‌ر گره‌وه‌که‌ی گۆڕان. له وباوهڕدام ئه‌م ڕووداوه، شتێکی نه‌خوازراو و چاوه‌ڕوان نه‌کراویش بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان. ههبۆیهشه ئیدانه‌ی هه‌موو جۆره توندوتیژیه‌کی کرد، جا له‌هه‌ر چ لایه‌که‌وه بێت، هه‌روه‌ک له هه‌ڵوێستی سه‌ره‌تایان به‌رامبه‌ر به‌ڕووداوه‌کانی 17/2 خسته‌ڕوو. به‌ڵام پارتی بۆ دروستکردنی دوژمنێکی حه‌قیقی، به‌رامبه‌ر به‌خۆی، بۆئه‌وه‌ی پاساو بۆ هه‌موو کرده‌وه نایاسایی و ناشه‌رعیه‌کانی بدات، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی کرده ئامانج. بۆئه‌وه‌ی به‌خه‌ڵکی خۆی بڵێت ئه‌مه خه‌ڵک ئاسایی شاری سلێمانی نیه‌و، خۆپشاندانی خۆرسکی جه‌ماوه‌ری نیه، ئه‌مه هێزێکی سیاسیه واده‌کات، له‌ولاوه‌ش شه‌رعیه‌ت به‌خۆی بدات، کهتهقهکردنهکهی له‌خه‌ڵک نه‌بووه، به‌ڵکوو لههێزکێکی سیاسی نه‌یار بووه. شایی کردن و هه‌ڵپه‌رکێ کردنه‌که‌ی پارتیش له‌هه‌ولێر، وه‌ڵامی گۆڕان بوو، مه‌سیجێکی پارتی بوو بۆ گۆڕان. که به‌گۆڕانی ووت ئه‌و هێزه نیت به‌ربه‌ره‌کانی من بکه‌ی! بۆیه‌شه ئه‌گه‌ر له خۆپشاندانه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌ولێر، دروشمی (ههولێرههموو شوێنکی موقدهسه) ببینین. جێگای سهسورمان نیه، که‌پارتی به‌میتۆدی ناوچه‌گه‌ری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گۆران و خه‌لکی سلێمانی کرد.
4- بۆ باره‌گاکانی پارتی؟ لهوجادهیه تا ده‌گاته سه‌رپرده‌که‌ی سه‌رچنار، گشت باره‌گا سه‌ره‌کیه‌کانی یه‌کێتی، هه‌رله مه‌کته‌بی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کانه‌وه بگره تامهڵبهندو (م.س) و ماڵی کاک کۆسره‌ت و مه‌کته‌بی دارایی و ئیداره‌ی گشتی بهسهرهبوو. ڕه‌نگه سودفه‌و هه‌ڵکه‌وته‌ی باره‌گای لقی (4) هۆکاری ئه‌وه بێت، که‌یه‌که‌م باره‌گای حزبیه کاتێک له‌جاده‌ی مه‌وله‌وی بێیته شه‌قامی سالم. له‌وباوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر پارتی زۆر شارستانیانه وه‌ڵامی خۆپشانده‌رانی بدابوویه، ئیستفزازی خۆپشانده‌رانی نه‌کردبوایه به‌ردی لهخۆپشندهران نهگرتوبایه، هه‌روه‌ک له‌به‌ڵگه ڤیدۆیه‌کان ده‌رده‌که‌وێ، که تا ئه‌و کاته هیچ توندوتیژیه‌ک له‌ئارایه نه‌بوو، و تا ئه‌وکاته‌ش جامه‌کانی ئه‌و باره‌گایه ساغ و سهڵامهتبوون، ئه‌مه بووه هۆکاری ووروژاندنی جۆپشاندهران، و به‌ردبارانی لێکه‌وته‌وه. ره‌نگه خۆپشندران به‌هه‌مان شێوه ناڕه‌زاییه‌کانی خۆیان رووبه‌رووی باره‌کانی (ی،ن،ک) یش بکردبایه. ئه‌گه‌ر پارتی به‌وشێوه مامه‌ڵه‌ی نه‌کردبایه. هه‌روه‌ها بۆچوونێکی نالۆژکیشی تر هه‌یه ،(بۆیه‌ش نالۆژیکه چونکه به‌پێی به‌ڵگه ڤیدۆیه‌کان، خۆپشانده‌ران نیاز و نه‌خشه‌ی په‌ڵاماردانی باره‌گای لقی (4)یان نه‌بووه). ڕه‌نگه ڕێکهخری خۆپشاندانهکهو به‌شێک لهخۆپشاندهران مه‌به‌ستیان بووبێت مه‌سیجێک به‌پارتی بڵێن، که خه‌ڵکی سلێمانی، ئه‌و بێحورمه‌تیه‌ی ئه‌وێ ڕۆژێی پارتیان قبوڵ نیه، کاتێک له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، خۆپشاندان و کهمپێنانهکانی خه‌ڵکی ئه‌وشاره‌ی بهئاژاوهگێر ناوزه‌نگ کرد‌و شه‌هید سه‌رده‌شتیشی بهتیرۆریشت له‌قه‌ڵه‌م دا ، تاوانباره خهقیقیهکانی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شتیان نههاێنایه به‌ردادگا. به‌ڵام له‌هه‌ردوو حاڵه‌تدا، هیچ موبهرێک و پاساوێک نیه، که پارتی به‌چه‌ک وه‌ڵامی ئه‌و ناڕه‌زاییانه بداته‌وه. به‌ڵام به‌حوکمی عه‌قڵیه‌تی خێڵه‌کی پارتی و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی، ئه‌م ناڕه‌زاییانه‌ی خه‌ڵکی سڤیل و ئاسایی، بهئیهانهکردنی شه‌ره‌ف و هه‌یبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌زانن، خه‌ڵکی سڤیل ده‌بێت به‌پاڕانه‌وه‌و خۆ به‌بچوک زانین، داوای مهزولمیهتی خۆی بکات. کاتیکێش حزب به‌م عه‌قڵیه‌ته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کان و داخوازیه‌کانی خه‌ڵک بکات. بی شک وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆپشانده‌ران به گولله‌و ته‌قه‌کردن کارێکی حه‌تمی و ئاسایی ده‌بیت له‌لایه‌ن ئه‌و پارته‌وه.
5- مامه‌ڵه‌کردن به شوناسی ناوچه‌گه‌ری له‌به‌رامبه‌ر شوناسی حزبی، یا نه‌ته‌وه‌یی. وه‌ک ئه‌و بانگه‌وازه‌ی بۆ شێرکۆ بێکه‌س و چه‌ند نووسه‌رێک و تاخودی دکتور به‌رهه‌م بڵاوکرایه‌وه، ناچاریان کردن که بێن ئه‌مڕۆ هاوسۆزی و هاوخه‌می خۆیان بۆ شاره‌که دووپاتبکه‌نه‌وه. ئه‌م خیتابه هه‌موو چین و توێژه‌کانی سلێمانی ناچارکرد ده‌بێت حزوریان هه‌بێت له‌و خۆپیشاندانه. ئه‌م چه‌مکه وای له (ی،ن،ک) یش کرد پێش پارتی، دان بهرهوایهتی ئه‌و خۆپشاندانه بنێ، له‌و باوه‌ره‌دام ، ئه‌ندامانی پایه‌به‌رزی یه‌کێتیش ئاماده‌ن بچنه (مه‌یدانی ئازادی)، به‌ڵام له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک که‌تنێکیان پێبکه‌ن نه‌چوون. خه‌ته‌رناکی به‌کارهێنانی ئه‌و چه‌مکه، به‌لای من ڕه‌نگه ببێته مایه‌ی شهرێخێک له نێو‌و گۆمه‌ڵگای شاری سلێمانی، دابه‌شی سه‌ر دوو شوناسی بکات، سلێمانیه‌کی پێش 17/2، سلیمانیهکی دوای 17/2. له‌لایه‌کی تر کاتێ (فه‌رهاد پیرباڵی) هه‌ولێری ده‌چێت، تۆبه بکات و پشتگیری بۆ داواڕه‌واکانی خۆپشانده‌ران دووپات بکاته‌وه، هاوخه‌می خۆی بۆ شه‌هیده‌کان ده‌ربڕێ، (تۆبه‌که‌ی قبوڵ ناکه‌ن)، به‌رد بارانی ده‌که‌ن. بۆ ئیوه کێن و به‌چی مافێک و حه‌قێک، باش و خراب به‌سه‌ر خه‌ڵکا ده‌به‌خشنه‌وه. پرسیار لێره ئه‌وه‌یه! چاکسازی هاونیشتمانی و لێبورده‌یی و پاکردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان له گوناحه‌کانیان ئامانجی هه‌موو گۆڕانکاریه‌ک نیه! ئێمه داوای ئازادی و پاراستنی شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی خه‌ڵک ده‌که‌ین، بۆ ده‌بێت بهتۆڵهو حه‌قد مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاونیشتمان و هاوڵاتی و مرۆڤه‌کان بکه‌ین. کاتێک یه‌کێک بێت و بیه‌وێت خۆی له گوناحه‌کان پاکبکاته‌وه، و دان به‌هه‌ڵه‌ی خۆی دابنێ. تۆ ده‌ری ده‌که‌ی به‌رد بارانی ده‌که‌یت، برایان ئێوه سه‌ری زار‌و بنی زارتان (کاك به‌ختیار عه‌لیه) ده‌با وه‌کو(یه‌عقوب و فریشته‌که‌ی به‌ختیار عه‌لی که‌له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه گۆشه‌یه‌کی هه‌فتانه‌ی هه‌یه ، سه‌یری فه‌رهاد پیرباڵمان کردبایه)(4) وادیاره بابه‌ته‌کانی ناخۆننهوه بۆیه پێتان ده‌ڵێم شه‌رت خوێندنه‌وه نیه شه‌رت تێگه‌یشتنه له ماناکانی پشت خوێندنه‌وه‌که!! ئایا ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ، ده‌ڵێیت بڕۆ گوناحه‌کانی خۆت به‌خوێنی شه‌هیده‌کانی ئه‌وشاره پاک مه‌که‌ره‌وه، بڕۆ له‌هه‌ولێر پاکی بکه‌ره‌وه. بۆخوێنی شه‌هیدو برینداره‌کانتان نه‌بێته هه‌وێنی پاککردنه‌وه‌ی هه‌ولێریه‌کی تۆبه‌کار. پرسیار لێره ئه‌وه‌یه؟ بۆ هه‌ولێریه‌ک خوێنی ئه‌و شاره، زامی ئه‌و شاره، گریان و هاواری ئه‌و شاره به‌هی خۆی نه‌زانێ!! هه‌رچه‌نده ئهمهدیفاع کردن نیه له‌فه‌رهاد پیرباڵ تا پاکانه‌ی بۆبکه‌م، من زیاتر مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ده‌بێت لێبورده بین، بۆئه‌وه‌ی خشت به‌خشتی ئه‌م سیسته‌مه بۆگه‌نه ههڵبتهکێنین خه‌لکی نه‌فام و کورت بینهکانیان لێبکه‌ینه‌وه. بۆیه‌ش ده‌ڵێم دیفاع کردن نیه له فه‌رهاد پیرباڵ، چونکه به‌وه جوانتر ده‌بوو وه تۆبهکهیمان به‌ڕاست ده‌زانی، کاتێک که‌هاته‌وه هه‌وڵێر، بیووتبایه، (من له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داواکاریه‌کانی خۆپشاندهرانم، هیچ شتێک ناڵێم، تا خۆپشانداکان ده‌گه‌ن به‌سه‌رکه‌وتن، ئه‌وکاته برین و ناسۆره‌کانی خۆمتان پێ ده‌ڵێم) به‌ڵام به‌داخه‌وه، وه‌کو منداڵی زیز بوو به‌چاوی گریان، هاته‌وه پاکانه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌کرد تالێی خۆشبن! به‌ڵام پرسیار لێره ئه‌وه‌یه بۆ قبوڵتانه دکتۆر به‌هه‌م به‌ده‌م خه‌م وپه‌ژاره‌ی شاره‌که‌وه بێت، بۆ فه‌رهاد پیرباڵێکتان قبوڵ نیه؟ که‌هه‌ردووکیان بانگهێشتهیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم کردووه!!
6- دوای ئه‌وه‌ی 25/2 کاتێک خۆپشاندان له‌شاری هه‌ولێر نه‌کرا. ناڕاسته‌وخۆ ته‌له‌فیزیۆنی (ک،ک،ن) که‌وته ته‌سویق کردن و پیشاندان و خستنه‌ڕووی ئه‌و نووسراوو لافیته‌و چاوپێکه‌وتنانه‌ی خه‌ڵکی سلێمانی و ناوچه‌کانی تر، دژ به‌خه‌ڵکی هه‌ولێر وه‌ک (له‌سلیمانی ڕاپه‌ڕینه، له‌هه‌ولێر هه‌ڵپه‌ڕینه) (له‌سلێمانی شینه، له‌هه‌ولێر شایی و هه‌ڵپه‌ڕینه) وه‌ده‌یان نووسین و ووشه‌و قسه‌ی بریندارکار. جا نازانم ئه‌مه‌یان به‌ئاگاییه‌وه بووه یان به‌به‌بێ ئاگایی، به‌سه‌ریان تێپه‌ڕ یوه؟ گومانم هه‌یه، بۆ له‌کاتی خۆپشاندانه‌که‌ی ستۆکهۆڵم دیمه‌نی سووتاندی وێنه‌و جه‌مه‌دانی سوور (کۆت ده‌کات) و پیشانی نادات؟ حه‌تمه‌ن کارێکی باشی کردووه، من ده‌ستخۆشیان لێده‌که‌م، به‌ڵام ئاواش بۆ بریندار نه‌کردنی خه‌ڵکی هه‌ولێر ، ئه‌و چاوپێکه‌وتن ولافیتهو نووسراوانه‌ی (کۆت) کردبایه، به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات، هه‌وڵی هاوده‌نگی و یه‌کڕیزی خه‌ڵکی کوردستانی بدابوویایه. چونکه‌ئه‌م جۆره تعمیمکردنه له‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ولێر، له‌جیاتی ساڕ‌ێژ کردنی زامه‌کانی، برینه‌کانی قوڵیر ده‌کات. نا تێگه‌یشتنێکی ته‌ندروست له‌لای خه‌ڵکی هه‌ولێر دروست ده‌کات که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، خه‌ڵکی ئاسایی هه‌ولێر له‌خه‌ڵکی سه‌ر به پارتی و ده‌سه‌لات لێک جیاناکاته‌وه؟ من یه‌ک به‌خۆم سه‌دان هه‌ولێری هه‌ر له‌خزم و دۆست و براده‌ر ده‌ناسم، به‌سه‌دان قات له‌گۆران و له‌خه‌ڵکی سلێمانی زیاتر،له‌ده‌سه‌ڵات و حاکمیه‌تی (پ،د،ک) بۆ شاره‌که‌یان بێزاروداخ له‌دڵن. به‌ڵام یه‌ک هه‌ولێرم بهپارتیهکانیشهوه بۆ بێنه، ئه‌گه‌ر لێدان و چاوسورلێکردنهوهو وئیهانهی پارتی به‌ر نه‌که‌وتبێ. هه‌ر له‌ماڵی ئێمه (له‌کۆی پێنج برا، (3) مان لێگرا و ئیهانهکران، ئه‌گه‌ر دوو براده‌ری پارتی نه‌بوایه، برایه‌کمیان دانابوو له چیاتی ئه‌و 54 پارتیه‌ی یه‌کێتی له‌ڕانیه کوشتبوونیی، براکه‌م بکوژن، من یه‌ک به‌خۆم ماڵیشم لێتاڵنکراو تێشم هه‌ڵدرا، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و براده‌ره پارتیه نه‌بوونایه، ڕه‌نگه ئێستا له‌ئاکرێ شوێن بزر کرابوومایه) ئه‌مه چیروکی یه‌کێک له‌خێزانێکی هه‌ولێره، به‌هه‌زران چیرۆکی له‌وه‌ش چهرگڕبرترههیه. هه‌ر یه‌که بۆخۆی ڕۆمانێکه!! ئێمه (تێ ڤێیهکمان) ده‌وێ.........
7- له‌کوردستان خۆپشادان و به‌رده‌وامیدان بهخۆپشاندان ، پێویستی بهسهرکردایهتیکی خاوه‌ن به‌رنامه‌ی سیاسی هه‌یه، هه‌رگیز خۆپشاندانی خۆرسک به‌بێ بوونی هێزێکی سیاسی مه‌حاڵه دروست بێ. ئێره میسر نیه، ئیڕه کوردستانه، هه‌موو هێزه سیاسیه‌کان چه‌کدارو پۆلیس ئاسایشی و ده‌زگای هه‌واڵگری خۆیان هه‌یه. وه‌ک میسر به‌ره‌ی به‌رامبه‌ر دیارنیه که‌ته‌نیا حکومه‌ت بێت و هێزێکی نیشتمانی بێلایه‌ن وبه‌هێزی وه‌ک(سوپای میسر)یش نیه کهلهحاڵهتیکدا مهترسکی گه‌یشته سه‌ر ووڵات دوابڕیاری خۆی بدات!، لێره ههمووحزبهکان به‌شیوه‌یه‌ک لهشیوهکان تێکه‌ڵی ده‌سه‌ڵات بوونه، له‌م حاڵه‌ته‌ش دوست و دووژمنی خۆت ناناسی، مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه که خۆپشاندان و مانگرتنه کان ڕه‌هه‌ندو ده‌رهاویشته‌ی تری به‌دوابێت ئه‌وکاته، هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ترو قورسترمان ده‌هاته پێش. بۆ نموونه، خۆپشادان له‌هه‌ولێر ئه‌وه‌نده‌ی سوودو قازانج به (ی،ن،ک) ده‌گه‌یه‌نێ، کههاوشهریکی پارتیه، ڕه‌نگه ئه‌وه‌نده سوودو قازانجی بۆ خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیووی هه‌ولێرو ئیۆپۆزیسیۆنی نه‌بووایه، له‌وحاڵه‌ته گریمانی شه‌رێ ناوخۆیه‌کی تر به‌دوور نادهزانرا. ناکرێ بزووتنه‌وه‌ی گۆران وه‌ک هێزێکی سه‌ره‌کی ئۆپۆزیسیۆن و دووحزبه ئیسلامیه‌که‌ی تر ، خۆپشاندانه‌که به‌خه‌ڵک بکه‌ن و خۆیان لێ به‌دوور بگرن، دواتریش ئه‌وان بێن و خۆیانی لێبکه‌ن به ساحێب و به‌ناوی خوێن ڕژێندراوی به‌ناحه‌قی خه‌ڵک و داکۆکی کردن له‌گیراوه‌کان ، مساوه‌مه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بکه‌ن. هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی سلێمانی، گه‌نج و خه‌ڵکی سلێمانی شه‌هید و بریندادهکرێ، بزووتنه‌وه‌ی گۆران و حزبه‌کانی تر له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات مساوه‌مه ده‌که‌ن. بۆ ده‌بێت یه‌کێتی به ته‌فویزی پارتی له‌گه‌ڵ سه‌رانی گۆڕان گفتگۆ بکات؟ بزووتنه‌وه‌ی گۆران به‌چ مافێک و حه‌قێک دانوسان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ده‌کات؟ له‌کاتێکدا له یه‌که‌م رۆژی خۆپشاندانه‌که وه تائه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵ بێ خۆی به‌خاوه‌نی خۆپشاندانه‌که دانانێ و ده‌ڵێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری له خۆپشاندانه نه‌کردووه!! ئه‌ی باشه خێره دانووسان ده‌که‌ی؟ ئه‌م گومانانه، ده‌سته‌ی ئه‌نجوومه‌نی کاتی خۆپشاندانه‌که‌ی سلێمانیش ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، که‌چۆن قبوڵیانه (ب،گ) له‌جیاتی ئه‌وان دانووسان بکات؟ بۆ ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیکار ڕیگا به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌دات که ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر خوێن و ماندووبوون و خۆڕاگری ئه‌و خه‌ڵکه خۆپشانده‌ره پاز بدات بچی گفتوگۆ له‌گه‌ل گۆران بکات؟ بۆ ده‌سته‌ی سه‌په‌رشتیار داوا له ده‌سه‌ڵات ناکات بێت ڕاسته‌خۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وان گفتووگۆ بکات؟ بۆ داواله نه‌وشێروان و سه‌ڕانی گۆڕان ناکه‌ن بێن له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر باسی ئه‌و دانووسانه بکه‌ن، و به‌خه‌ڵکه‌که ڕابگه‌ینێ، ئه‌گه‌ر ئێوه ڕازی نین، ئێمه دانووسانهکانمان ته‌جمید ده‌که‌ین؟ یانیش بۆ ده‌سته‌ی سه‌رپه‌ریشتیکار داوا ناکه‌ن ئه‌ندامێکیان له‌و گفتووگۆو دانوسانانه به‌شدار بێت؟ ئه‌م بێ ده‌نگیه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌ریشتیکار له‌م گومان و پرسیارانه یه‌ک ڕاستیمان بۆ ده‌سه‌لمێنێ، که ئه‌م خۆپشاندانه به ده‌ست و ئاراسته‌ی (ب،گ)ه و، ده‌سته‌ی کاتی سهرپهریشتیکاری خۆپشاندانهکهش (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان) به‌سه‌رکردایه‌تی سیاسی خۆی ده‌زانێ. ئه‌مه کاڕێکی باشه، خراپ نیه، چونکه له کوردستان هێزێکی بێلایه‌ن و نیشتمانی(وه‌ک سوپای میسر) نیه، کهلهدواههنگاو زامنی ده‌سکه‌وته‌کان بێت و بره‌ویان پێ بدات. به‌ڵام ئه‌مه وهڵامنداوهیهک و سه‌لماندنی ڕاستیه‌که که خۆپشاندان له‌کوردستان ده‌بێت هێزی سیاسی بیکات و هیزی سیاسیش له‌پشتی بێت، نه‌وه‌ک جه‌ماوه‌ر خۆڕسکانه خۆپشاندان بکات. نابێت هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن خۆیان له‌و ئه‌رکه بدزنه‌وه. دواتریش که نه‌کرێت، خه‌ڵکی شارێکی زامداری وه‌ک هه‌ولێر به‌ترسنۆک و ناواعی و ناڕۆشهنبیر له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن. ئۆپۆزسیۆن به‌گشتی، بزووتنه‌وه‌ی گۆران به‌تایبه‌تی ده‌یه‌وێت کێماسی و بێ به‌رنامه‌یی خۆیان و ده‌ستی چه‌وری خۆیان، به‌پشتی خه‌ڵکی زوڵملێکراوی هه‌ولێر بسڕیته‌وه. هه‌مان سیناریۆی (ی،ن،ک) کاتێک، به‌بێ ئه‌وه‌ی هاوکێشه ئیقلیمی و ده‌ولیه‌کانی پێش (31/ئابی/1996) بخوێنه‌وه. له‌هه‌ولێر شار به‌ده‌رکرا، چاوه‌ڕێی ده‌کرد خه‌ڵکی هه‌ولێر ڕاپه‌رینی بۆ بکات و بگه‌ڕیته‌وه ناو هه‌ولێر. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش، هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌که‌م ده‌نکه شقارته‌ی پارتی، که باره‌گاکانی گۆڕانی سووتاند، سه‌رکرده‌و هه‌لسوڕاوانی گۆڕان هه‌ولێرو دهۆکانیان چۆڵ کرد، له‌ولاوه‌ش ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر گومی خوێنی خه‌ڵکی هه‌ولێر گه‌مه سیاسیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بره‌و پێ بدات!! بۆنموونه (سه‌په‌رشتیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له دهۆک شه‌وی 28/2 له‌ناو ته‌له‌فزیۆنی (ک،ک،ن) هێشتا ترسی ڕاوهدوونایی پارتی پێوه دیاربوو) که‌چی خه‌ڵکی هه‌ولێریشیان پێ ترسنۆک ونا واعیه!!
8- له‌هه‌موو دونیا، باره‌گای سه‌ره‌کی حزبه‌کان و ماڵی سه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزیسیۆن له پایته‌ختی سیاسیه. له‌له‌ناو په‌رله‌مانه. ئه‌مه له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی تر، ئه‌گه‌ر هۆکاری دانه‌نیشتنی سه‌رکردایه‌تی (ب،گ) له‌هه‌ولێر، له‌به‌رنه‌بوونی دڵنیاییه له‌سه‌ر گیانی خۆیان، به‌هۆی هه‌بوونی میلیشیای ده‌سه‌ڵاتدار، قابیلی قبوڵه. به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌و هۆشیارکردنه‌وه‌و سیمینار به‌ستن بۆ خه‌ڵکی(ناواعی ؟؟) هه‌ولێر، ئه‌مه ئه‌رکی سه‌رشان و سه‌ره‌کی ئۆپۆزسیۆن و سه‌رکردایه‌تی گۆرانه. هه‌رچه‌نده کاک نه‌وشێروان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی نووخبهوی هه‌ولێر دانیشتووه، به‌ڵام تائێستا کاک نه‌وشێروان گویێ بۆ ئازاره‌کانی جه‌ماوه‌ری حه‌قیقی ڕه‌ش وڕوتی باداوه، نه‌ورۆز، کوردستان، کوران، گه‌ڕه‌کی سورچیان، شۆرش، گێمه‌دێ، به‌هار، شاوێس، پیرزین...هتد ی هه‌ولێر شل نه‌کردووه که هێشتا تۆپ و ڕاجیمهکانی شه‌ڕی ناوخۆی پارتی و تۆپه‌کانی (31/8) ڕژێمی به‌عس بهماڵهکانیان و کۆڵانهکانیانیان ماوه،که شایه‌دی دڕنده‌یی پارتین!! دوو هه‌ڵبژاردن کرا، چه‌ندین ڕووداو هاتنه پێش، کاک نه‌وشێروان له‌سه‌ر گرده‌که نه‌جووڵا. وا خۆپشاندانه‌کانی شاری سلێمانی پێینایه(16) مین ڕۆژ. هه‌موو خه‌ڵکی سلێمانی چوون، به‌ڵام کاک نه‌وشێروان هه‌ر نه‌جووڵا؟! پێم سه‌یره له‌کاتێکدا ئه‌وه‌نده که‌وتۆته ژێر کاریگه‌ری شۆرشی میسر، که‌چی وه‌کو سه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزسیۆنی مسریش ره‌فتار ناکات !! خۆ ده‌توانی نموونه‌ی (محمد به‌رادعی) بوایت، کاتێ ده‌چوو له‌ناو چیمه‌نه‌که له‌گه‌ڵ گه‌نجه ڕاپهریوهکانی ئه‌وێ داده‌نیشت!! بۆ تۆ نابیته نموونه‌ی سه‌رکرده‌یه‌کی جیاواز له‌سه‌رکرده سیاسیه‌کانی ئێمه، بجیت له‌ناو جه‌ماوه‌ر دانیشی، وه‌ک که‌سێکی ئاسایی ڕه‌فتار بکه‌ی، باوه‌ربکه سه‌د جار وقات حه‌ماسه‌ت و دڵگه‌رمی و خۆشهوتی ئه‌وان بۆ ڕاستی ئامانجه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆران زیاد ده‌کات و ده‌بێته هانده‌رێک تاسه‌رکه‌وتن ئه‌و گۆڕه‌پانه چۆڵ نه‌که‌ن.
9- خه‌ڵک که‌باسی بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی ده‌کات و گه‌نده‌ڵستان ده‌بێت به‌سزای خۆیان بگه‌ن و له‌به‌رده‌می جه‌ماوه‌ر دادگایی بکرێن. ئه‌م تێزه ده‌بێت سه‌رکرده‌کانی گۆڕانیش بگرێته‌وه، که پێشترله ده‌سه‌ڵاتدا بوون، نابێ له‌و لێپرسینه‌وه‌یه بێ به‌ش بکرین و گۆران ببێته شه‌رابه‌که‌ی مه‌سیح بۆ پاکردنه‌وه‌ی گوناحه‌کانیان. یانیش به چه‌مکی (عفه اڵله‌و عه‌ما سه‌له‌ف) مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ین، دواتر هه‌ر که‌سێک بدرێته دادگا‌و، له‌جیاتی بچێته دادگا بێ ببێته گۆڕان! ئه‌مه نهقابیلی قبوڵه له‌لای خه‌ڵکی، وهلوڵای لایه‌نگیران و هه‌وادارانی گۆڕان .خۆ گۆڕان ئاینی مه‌سیح و ئیسلام نیه؟! له‌دووه‌م کۆبوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ (ی،ن،ک) که‌سی وای تیا‌بوو، له‌ژێر پێیه‌وه تا ئاخر تاڵه مووی سه‌ری گه‌نده‌ڵی لێ ده‌بارێ. که‌چی ئه‌مڕۆ به‌ناوی خه‌ڵکی ڕه‌ش وڕوتی کوردستان، داوای جاکسازی و نه‌هێشتن گه‌نده‌ڵی ده‌کات!!
10- دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات توانی باوکی شه‌هید زمناکۆ په‌شیمان بکاته‌وه ، له‌داواکردنی به‌سزاگه‌یاندنی بکوژانی کوره‌که‌ی، ئه‌ویش داوای چیترنهڕژانی خوێنی له خۆپشانده‌ران کرد. لێره‌وه کاره‌ساته‌که ڕووده‌دات، کاتیك (پیاوکوژ) خۆی ده‌خاته به‌رده‌ستی که‌سوکاری کوژراو هه‌روه‌ک (وه‌ستا عه‌لی گێڕایه‌وه- کاتێک ئه‌دهه‌م بارزانی ئامۆزای مه‌سعوود بارزانی ده‌چێته ماڵیان. ده‌مانچه‌که‌ی ده‌ردێنێ ده‌ڵێت- ها له‌جیاتی کوڕه‌ت بمکوژه)، ئه‌ویش لێی خۆش ده‌بێ. لێره‌وه ماهیه‌تی ئه‌وده‌سه‌ڵاته گهندهڵهمان بۆ ده‌رده‌که‌وێ، له‌جیاتی به‌ڵێندان به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران و بکوژان وسه‌روه‌ری یاسا، ده‌یه‌وێت به‌سوڵحی عه‌شایری و که‌لتووری بن ده‌وار، دادوه‌ری ومافی تاکه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به‌ده‌ستبێنێ. ڕه‌واج بۆ که‌لتورێک بکات که‌له‌مه‌ودوا دهسهڵاتداربۆی هه‌بێ هه‌رکه‌سێک بکوژێ و شوێن بزری بکات، به‌بێ ئه‌وه‌ی یاسا قسه‌ی خۆی هه‌بێ و یاساسه‌روه‌ر بێ، مه‌ترسی هه‌ره گه‌وره له‌وه‌دایه، که‌خودی سه‌رۆکی هه‌رێم، یاسا‌و سه‌روه‌ری یاسا پێشێل ده‌کات! هه‌روه‌ها کێشه‌ی (وه‌ستا عه‌لی- باوکی شه‌هید زمناکۆ) حهقیقهتێکیی زۆر گه‌وره‌ی بۆ ئاشکراکردین. که ئه‌و دوو هێزه چۆن چۆکیان دادا بۆ پیاوێکی کاسب وساکار. ماهیه‌تی ئهوسهرکردانهم بۆ ده‌رکه‌وت،که له‌ترسی له‌ده‌سدانی ده‌سه‌ڵات، ده‌ستی پیاوێکی ساکاری ئه‌م ووڵاته ماچ ده‌که‌ن، ئه‌ی ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر دووژمنه گه‌وره‌گانی وه‌ک تورک و فارس وعه‌ره‌ب چی بکه‌ن!! هه‌روه‌ک (وه‌ستا عه‌لی ووتی- مسعودبارزانی ووتیه‌تی ده‌ستت ماچ ده‌که‌م بچووکیت ده‌که‌م!) . ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی ڕووژنامهنووسان و نووسه‌ران، پێش ئه‌وه‌ی لۆمه‌ی وه‌ستا عه‌لی کاشی چیمان کردبایه، بهاتبانه کارمان له‌سه‌ر ئه‌و شێوازی مامه‌ڵه‌کردنه‌ی ده‌سه‌ڵاتمان کردبایه. به‌ڕاستی ئێمه سه‌رکه‌وتوو ده‌بووین و ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌وانیشمان به‌دژی خۆیان ته‌واوده‌بوو. که‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چه‌ند ترسنۆکه، چهندبچووکه، چه‌ند فێڵبازه...چه‌ند.چه‌ند....
به‌ڵام لێره پرسیار ئه‌وه‌یه چی بکه‌ین یا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چی بکات، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بزووتنه‌وه‌ک یا رێکخراوێکی سه‌رتاسه‌ری کوردستانی (مه‌به‌ستم کوردستانی عێڕاقه)؟
(1) له‌سه‌ر ئاستی خهباتهجهماوهریهکهی (گۆڕه‌پانی ئازادی) به‌رای من گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوه کۆنه‌که‌ی،(به‌رده‌رکی سه‌را) ، زۆر مانا به‌خش و خۆماڵێ تر ده‌بێت، چونکه ده‌توانی تێک هه‌ڵکێشێ له‌نێوان ڕاپه‌رینی (6ی حوزه‌یرانی) به‌رده‌رکی سه‌راو ئه‌م خۆپشاندانه بکه‌یت، که ده‌بێته مایه‌ی زیندوویه‌تی مێژووی ئه‌م شاره. ئه‌مه‌له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی ده‌بێت ئه‌م خۆپشاندانه جه‌ماوه‌ریه به‌رده‌وامی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م به‌رده‌وامی بوونه، پێویستی به‌ژیان بهبهرداکردنه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆپشانده‌ران مهلهل نه‌یانگرێت و بێزار نه‌بن. بۆیه ئه‌گه‌ر جگه له‌ووتاری سیاسی و حه‌ماسی، با چالاکی تهرفیهیشی تیا هه‌بێت،(ئاهه‌نگی گۆرانی، شانۆ، پیشانگا بۆ گه‌نجان، شیعر خوێندنه‌وه بۆ گه‌نجان،پیشاندانی فیلم و ڕووداوه‌کانی 17/2 به سینما سکرین، ئاهه‌نگی بووک گواستنه‌وه‌ی گه‌نجان. هتد) ڕه‌نگه ببێته مایه‌ی که‌شفکردنی توانای ده‌یان گه‌نجی به‌هره‌مه‌ندی ئه‌م شاره. هه‌روه‌ها ئه‌م خۆپشاندانه ده‌بێت شایه‌دیشی هه‌بێت، کارێکی زۆر به‌جێیه، ئه‌گه‌ر داوا لهقونسوڵخانهکان، یا په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپی، یاپهرلهمانتارانی عێڕاقی، یا خه‌لکانی وه‌ک سیستانی بکرێت، ووتار یا ئاماده‌بوونیان هه‌بێت. هه‌روه‌ها داوا له‌ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و ڕۆژنامه‌نووسانی بیانی و ووڵاتانی عه‌ره‌بی و ده‌وروبه‌ر بکرێ، بێن ئه‌م حه‌قیقه‌تانه به‌جیهان و هاوڵاتیانی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن. نوێنه‌ری خه‌ڵکی شار‌و شارۆچکه‌کانی تری هه‌م کوردستانه‌که‌ی خۆمان، هه‌م کورده‌کانی پارچه‌کانی تری کوردستانی تیا ئاماده‌بێ.
بۆ به‌کوردستانی بوونی ئه‌م خۆپشاندانهش، با له‌نێوو داخوازیه‌کانی خۆپشانده‌ران، داوای کردنه‌وه‌ی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین بکرێت، داوای ڕێگه‌دان به خۆپشاندانی ئاشیانه لهههولێرو دهۆک بکرێت، داوای سزادانی ئه‌وکه‌سانه‌ی هه‌ره‌شه‌یان له خه‌ڵکی هه‌ولێر کردووه، له‌ڕێگای ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به‌ته‌له‌فۆن، داوای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ر دووکۆمپانیای ئاسیاسێڵ و کوره‌ک هه‌بێت، هه‌ر له مراقبهکردنی گفتوگۆ تهلهفۆنیهکاهوه، بۆ ئاشکراکردنی خاوه‌نی ئه‌و ژماره ته‌له‌فۆنانه‌ی که هه‌ڕه‌شه‌یان له خه‌ڵک کردووه. داوای دیارکردنی چاره‌نووسی شوێن بزر بووانی شه‌ڕی ناوخۆ بکرێ. هتد... ئه‌مه له‌سه‌ر ئاستی بزاڤه جه‌ماوه‌ریه‌که.
(2) له‌سه‌ر ئاستی سیاسیش، ده‌بێت هه‌وڵ بدرێ. هۆکاره‌کانی (احتکاک) له‌گه‌ڵ (پ،د،ک) که‌م بکرێنه‌وه، چونکه له هه‌ردوو ته‌جروبه‌ی شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت عوسمان و رووداوه‌کانی 17/2، بۆمان ده‌رکه‌وت پارتی له گرژوو ئاڵۆزیا ده‌توانێت باشتر، به‌رنامه‌کانی خۆی بۆ سه‌رکوت کردن و پێشێل کردنی یاسا جێ به‌جێ بکات. بۆیه پێش هه‌ر هه‌وڵێک بۆ چاکسازی و هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت، ده‌بێت داوای ئاسایی کردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌ی نه‌ك پێش 17/2 به‌ڵکو پێش ده‌رکردنی یاسای خۆپشاندان بکه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆن له‌مه‌ودوا کار‌و چالاکیه‌کانی به‌لای که‌می بگه‌ڕێنێته‌وه هه‌ولێر. به‌گه‌ێره‌ی دواهه‌واڵ سه‌رۆکی هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت داوه، به‌ڵام زه‌مه‌نه‌که‌ی دیاری نه‌کردووه، ده‌بێت پێش هه‌ڵبژاردن هه‌روه‌ک گۆڕان داوای ده‌کات حکومه‌تیكی بێ لایه‌نی ته‌کنۆکرات درووست بێ، به‌ڕای من ئه‌مه‌ش کافی نیه، ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیش بکریته‌وه، چونکه ئه‌ویش به ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌و بارودۆخه داده‌نرێت. هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌و مه‌رحه‌له ئینتقالیه، لێژنه‌یه‌ک یا ده‌سته‌کی (ئه‌عیانی) بێلایه‌ن هه‌بێت، لهحاکمان و پیاوانی ئایینی و که‌سانی دڵسۆزوی ئیشتمان په‌روه‌ر که سڵ نه‌که‌نه‌وه له‌هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک و گوشارێک، بۆ چاودێری کردنی ئه‌و قوناغه تا هه‌ڵبژاردن، بۆئه‌وه‌ی هه‌رکاتێک لایه‌نێک خروقات یا ساردی له جێبه‌جێکردنی داخوازیه‌کان بکات، ئه‌و ده‌سته‌یه، به‌خه‌ڵک وجه‌ماوه‌ری ڕابگه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها هێزی پێشمه‌رگه‌و باره‌گاکانی سه‌ر ئاستی (لق و مه‌ڵبه‌ندو، باره‌گا حزبیه‌کانی تری ههمووحزبهکان) بچنه ده‌ره‌وه‌ی شار. ده‌بێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن توندوتۆڵ‌تر بکات، هه‌ماهه‌نگی وهاوکاریان تۆکمه‌تر بکه‌ن، به‌بێ ئاگاداری یه‌کتر بڕیاردانی تاک لایه‌نه‌و په‌شیمان بوونه‌وه نه‌نوێنن. له‌پال ئه‌وه‌ش بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌که به‌رده‌وام بێت، هه‌رکاتێکیش ده‌سه‌ڵات ساردی و که‌لله ڕه‌قی وداوای ساژزکردنی کرد، جه‌ماوه‌ر بکه‌نه حه‌که‌م. بۆئه‌وه‌ی له‌هه‌ردوو به‌ره‌وه گوشاریان له‌سه‌ربێت.
له‌کۆتایدا ده‌مه‌وێت به‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌کاک نه‌وشێروان بڵێم : هیوادارم ئه‌و گومان و پرسیار‌و که‌موکوریانه. له‌سه‌ر گۆران بڕه‌وێنینه‌وه و هه‌موولایه‌کمان هه‌وڵبده‌ین بۆ به‌دیهێنانی و خولقاندنی مۆدێلکی نوێی حزبایه‌تی و سیاسه‌تکردنێکی ته‌ندروست ، بۆئه‌وه‌ی به‌ئامانجه گه‌وره‌کانی ئه‌م میلله‌ته داماو زولملێکراوه بگه‌ین. ئه‌گه‌ر نا با وامان لێنه‌یه‌ت بڵێین (خۆزگه‌مان به‌کفن دز)!!! چونکه به‌ڕاستی دۆخه‌که مه‌ترسیداره، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات توانی له‌م کێشه‌یه ده‌رچێ و هه‌ره‌س به‌و خۆپشاندانانه بهێنێت، ده‌که‌وینه به‌ر هه‌لومه‌رجێکی مه‌ترسیدار. له‌سه‌ر گشت ئاسته‌کان زه‌ره‌رمه‌ندو مایه پووچ ده‌بین. به‌تایبه‌تی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی شهرخێک له‌ناو سلێمانی دروست ده‌کات هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا، ئه‌وا شهرێخێکی گه‌وره‌ش له‌نێوان هه‌ولێرو سلێمانی دروست ده‌کات وڕووده‌دات، ئه‌مه‌ش جارێکی تر روح و گیان به‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه ده‌داته‌وه.
--------------------------------- ته‌واو -------------------------------- ته‌واو ---------------------
(1)به‌یاننامه (7) خاڵیه‌که‌ی 29/1/2011 بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
http://www.sbeiy.com/ku/SEB_Raprsy.aspx?SubjectID=127
(2)به‌یاننامه‌ی بۆزووتنهوهی گۆڕان بۆ چاک سازی له‌هه‌رێمی کوردستان له 16/8/2010.
http://gorran.net/Detail.aspx?id=239&LinkID=7
(3) چاوپێکه‌وتنه‌کانی (وائل غنێمی میسری)
http://www.youtube.com/watch?v=Hs4cNo_OuAs&NR=1
(4) ووتاره‌که‌ی به‌ختیار عه‌لی
http://www.awene.com/DirejeyGoshe.aspx?Jimare=849
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست