کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

رزگار سابیر: عومه‌ر و به‌ڵێ

له‌وپه‌ڕی بڕوابوونمه‌وه‌ به‌ئازادیی تاكه‌كان له‌هه‌ر پرسێكداو بڕیاردان له‌ئه‌نجامدانی مافێكی دیموكراسیی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌ نه‌ك هه‌ر به‌مافێكی تاكه‌ كه‌سی داده‌نێم به‌ڵكو ده‌بێت ڕێز له‌و مافه‌ش بگیرێت كه‌ هه‌ر كه‌سێك ئازاده‌ ده‌نگی خۆی چۆن و به‌كێ و به‌چ لایه‌نێك و به‌چ پرسێكی ده‌به‌خشێت، ئه‌وا (به‌ڵێ)كه‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لیش بۆ ڕیفراندۆمه‌ تاكڕه‌وییه‌كه‌ی بارزانی هه‌ر ده‌خه‌مه‌ ئه‌م چوارچێوه‌ ئازادییه‌وه‌و به‌مافێكی خۆشی ده‌زانم چونكه‌ ئه‌و به‌شێك له‌جه‌سته‌ی خۆی بۆ ڕزگاركردنی ئه‌م نیشتیمانه‌و...

رزگار سابیر: كێ ئیرهابی فكر كراوه‌؟

ده‌مێكه كۆنه‌په‌رست و بیر چه‌قبه‌ستو و داخ له‌دڵ و عه‌قڵ ژه‌نگاوییه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك و به‌ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی ناپاكی خۆیان دژایه‌تی بیری ئازادیخوازی سلێمانی و ڕۆڵه‌كانی ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چه‌په‌ڵه‌ش په‌نا ده‌به‌نه‌ لای دوژمنانی كوردو رژێمه‌ دڕنده‌و خوێنمژه‌كانی كوردو كوردستان و له‌پێناو...

رزگار سابیر: منیش پرۆژه‌م هه‌یه‌ بۆ سه‌رۆك

مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆك له‌م وڵاته‌دا بووه‌ به‌حه‌كایه‌تی مێش و نابڕێته‌وه‌، هه‌ركه‌س و لایه‌نێك دێت و پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌شی پارتی ده‌كات و پارتیش ڕازی نابێت، چونكه‌ هیچیان له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ونه‌ حوشتریه‌كانی مه‌سعوددا نییه‌و له‌ئاست به‌دیهێنانی خه‌ونی به‌بنه‌ماڵه‌كردنی (ال مسعود)دا نییه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێ كوردستان...

رزگار سابیر: سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له‌كوردستان سیستمی كۆیلایه‌تییه‌

سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی وڵات به‌هۆی بارودۆخ و هۆشیاری و لێكتێگه‌یشت له‌مانای چه‌مكی دیموكراسی و په‌یڕه‌وكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی له‌كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر ده‌گۆڕێت، جێبه‌جێكردنی خودی دیموكراسیش له‌یاساو ڕێساكاندا خۆیان ده‌بینه‌وه‌ له‌بچووكترین تاكی كۆمه‌ڵگاوه‌ بگره‌ تا ده‌گاته‌ سه‌رۆكی...

ڕزگار سابیر: پارتی سواری گای هار بووه‌

له‌سه‌روبه‌ندی ته‌واوبوونی ماوه‌ی سه‌رۆكی ماوه‌ بۆ درێژكراوه‌و ماوه‌به‌سه‌رچوودا، له‌مقۆمقۆی لایه‌نه‌كانی كوردستان و پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌ یاسا بۆ دانانی یاسایه‌ك بۆ چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌وا پارتی سواری گای هار بووه‌و دژی هه‌موو ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ كه‌ داواده‌كه‌ن...

ڕزگار سابیر: تاكڕه‌وی له‌كوێ بێت، یه‌كێتیش له‌وێیه‌

نامه‌وێ هه‌موو شتێك بڵێم و وتاره‌كه‌شم بچووكبكه‌مه‌وه‌و ته‌نها باسه‌كه‌م له‌چوارچێوه‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانیدا قه‌تیسبمێنێت، چونكه‌ ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌دیموكراسی ته‌واو هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كریش نه‌بێت به‌پارێزگاری ئه‌م شاره‌، ئه‌وا گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا ده‌نگی...

ڕزگار سابیر: ده‌سه‌ڵاتداران نه‌ك هه‌ر دوژمنی ڕۆژنامه‌نووسانی ئازادن، به‌ڵكو دوژمنی ڕكابه‌ره‌كانی ناو خۆشیانن

هه‌رگیز كه‌سانی ئازاديخواز له‌گه‌ڵ هیچ توندو تیژییه‌كدا نین كه‌ به‌رامبه‌ر به‌هیچ كه‌سێك و لایه‌نێك بكرێت و هه‌میشه‌ دادگا به‌تاكه‌ شوێن ده‌زانن كه‌ سه‌روه‌ری یاسای تێدا فه‌راهه‌مبكرێت و مافی هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك بدات، به‌ڵام به‌درێژایی بیست و دوو ساڵی حكومه‌تی كوردی بینیومه‌ كه‌ یاسا بووه‌ به‌لاستیك...

ڕزگار سابیر: كورسی به‌شه‌رتی بربه‌نگ

ئه‌نجامه‌كانی دواین دوو هه‌ڵبژاردنی كوردستان ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ وا چه‌ند به‌وردی ده‌ستكاری ئه‌نجامه‌كان كراون و له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار داتاشراون، بۆئه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك هه‌بێت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان له‌ئه‌گه‌ری هاوپه‌یمانی كردنی هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان و لایه‌نه‌كانی...

ڕزگار سابیر: غاندى و ئۆپۆزسیۆنى ئێمه‌

كاتێك غاندى بڕیاریدا كه‌ بۆ بژێوى خۆى ته‌نها پشت به‌شیرى بزنه‌كه‌ى ببه‌ستێت، ئه‌وا غاندى له‌بیرى خۆیدا بزنه‌كه‌ى كرده‌ نیشتیمانى خۆى، چونكه‌ ئه‌گه‌ر غاندى گۆشتى بخواردایه‌، ئه‌وا ڕۆژێكیش بیرى له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ ببێته‌ قه‌ساب و بۆ ته‌ماعى گۆشته‌كه‌ى بزنه‌كه‌ى سه‌رببریایه‌و بۆ چه‌ند ڕۆژێكى كه‌م...

ڕزگار سابیر: ئه‌ماره‌تى بارزان یان بابان....

وه‌ڵامێك بۆ كاك هێمن هه‌ورامى ئه‌و بیرۆكه‌یه‌‌ى كه‌ تۆ له‌هزرى خۆتدا دروستت كردووه‌ كه‌ گوایه‌ یه‌كێك له‌لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن خه‌ون به‌ئه‌ماره‌تى بابانه‌وه‌ ده‌بینێت، كه‌ مه‌به‌ستى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌، ئه‌و خه‌ونه‌ ته‌نها خه‌ون و هستریاى عه‌قڵى بوده‌ڵه‌یى...

ڕزگار سابیر: ئەمڕۆ لەناوجەرگەی ئازارەكانى مێژووى كورددا....

له‌مانگى ئازارو پڕ له‌ئێش و ئازارو كاره‌سات بۆ گه‌لى كورد، من ئەمڕۆ (3/14) هەر وەكو ڕۆژێك لەڕۆژەكانی تری ساڵ دەیبینم و بەڕۆژێكی جیاوازی دانانێم لەڕۆژەكانی ترو هەر بەردەوامی ڕۆژەكانی تری ساڵە، هەڵبەتە مەبەستم یادی لەدایكبوونی (مەلا مستەفای بارزان)ە كە زیاد لەپێویست و قەبارەی خۆی گەورەیان كردووەو هیچ...

ڕزگار سابیر: زانكۆی بارزانی

ساڵی 1981 پێشئەوەی ڕژێمی بەعس زانكۆی سلێمانی ڕابگوێزێت و بەناوی زانكۆی سەڵاحەدینەوە بیگوێزێتەوە بۆ شاری هەولێر، بەعس بەدوای بیانوویەكدا دەگەڕا كە ئەم زانكۆیە لەسلێمانی نەهێڵێت، پاشان بۆئەوەی قەناعەت بەڕای گشتی و ڕێكخراوی یونسكۆ بهێنێت كەچی زووترە زانكۆ لەسلێمانی نەهێڵێت و دەست و بردی لـێ‌ بكرێت و زانكۆ...

ڕزگار سابیر: بەخێرهاتنی مەسعود بارزانی ناكەین بۆ سلێمانی

لەكاتێكدا تۆ دێیتە ئەم شارە بۆنی شارەكەمان ناخۆش ئەكەیت، ڕەنگی شارەكەمان بەهۆی پەڵە هەورە ڕەشەكانەوە تاریك دادەگیرسێت، خەم باری سەرشانی هەموومان قورسدەكات، مۆنی و گرژی ڕوخساری كوڕان و كچانی لاوی ئەم شارە دادەپۆشێت، چونكە كە ناوی تۆو حیزبەكەت دێتە بەر گوێی خەڵكی ئەم شارە، دەستڕێژی بیكەیسی و تەقەی...

ڕزگار سابیر: ئەمجارەش مەسعود بارزانی ئەنفالەكانی بێناز بەڕێكردەوە

لەم كاتە تەنگەژاوییەدا كە لەنێوان هەرێم و ناوەنددا هەیەو لەگەڵ گەڕانەوەی دەستەیەكی تر لەڕووفاتی ئەنفالەكاندا هەموومان چاوەڕێی ئەوەمان دەكرد كە مەسعود بارزانی بەسیفەتی سەرۆكی هەرێم خۆی و چەندین بەرپرسی تر لەسەرۆكایەتی و حكومەت پێشوازییان لەخانەخوێی دوێنێ‌ و میوانانی ئەمڕۆی گەرمیانی جەرگسووتاو بكردایە،...

ڕزگار سابیر: خەجاڵەتنامەیەك بۆ وەزارەتی پەروەردە

بۆچی نەبووم بەبەڕێوەبەر، خۆم نەبووم یان نەیانكردم.... بەدرێژایی ئەو دە ساڵەی كە لەئامادەیی سەڵاحەدین كارم دەکەم چ وەك مامۆستا چ وەك یاریدەدەر، سوپاسی یەزدانی مەزن ئەكەم كە توانایەكی وای پێ بەخشیووم كە بەپسپۆرییەكەم بووم بەخزمەتكاری خوێندكاران و بەیاریدەدەرییەكەشم بوومەتە یارمەتیدەرێكی باش بۆ مامۆستایانی...