منیش پرۆژه‌م هه‌یه بۆ سه‌رۆك
Thursday, 08/10/2015, 23:41
مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆك له‌م وڵاته‌دا بووه به‌حه‌كایه‌تی مێش و نابڕێته‌وه، هه‌ركه‌س و لایه‌نێك دێت و پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌شی پارتی ده‌كات و پارتیش ڕازی نابێت، چونكه هیچیان له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ونه حوشتریه‌كانی مه‌سعوددا نییه‌و له‌ئاست به‌دیهێنانی خه‌ونی به‌بنه‌ماڵه‌كردنی (ال مسعود)دا نییه كه ده‌یانه‌وێ كوردستان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و هاوشێوه‌ی لویسه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ر ڕه‌قه‌م كوڕ بۆ جێنشینی یه‌كتری دیاریبكه‌ن. له‌م هه‌رێمه‌دا نابێت و كه‌س بۆی نییه باس له‌كورسی سه‌رۆك بكات و قسه‌كردن له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی سه‌رۆك ئاسنی سارد كوتینه بۆ پارتییه‌كان، چونكه له‌فه‌رهه‌نگی پارتیدا سه‌رۆك بۆ ئه‌به‌ده‌و تا ئه‌و له‌ژیاندا مابێت ئه‌بێت هه‌ر سه‌رۆك بێت و پارتییه‌كان عاده‌تیان وایه تاوه‌كو سه‌رۆك نه‌مرێت بیر له‌به‌دیلی ناكه‌نه‌وه، به‌درێژایی مێژووی ته‌مه‌نی پارتی و حه‌فتا ساڵه ته‌نها مه‌لاو مه‌لازاده‌كه‌ی سه‌رۆكن، وا ئه‌زانن خه‌ڵك و لایه‌نه كوردستانییه‌كانی تریش حیزبه‌كه‌ی خۆیانه ڕازی بن تا دنیا دنیایه هه‌ر مه‌سعود سه‌رۆكی بێت، بۆیه منیش درێژه‌ی پێده‌ده‌م و پرۆژه‌م هه‌یه بۆ سه‌رۆك.
یه‌كێك له‌پرۆژه‌كانم ئه‌وه‌یه با سه‌رۆك به‌حه‌یای خۆیه‌وه پۆسته‌كه به‌جێبهێڵێت، جا نازانم به‌قسه‌م ده‌كات یان نا، ئه‌گه‌ر جه‌ناب حه‌ز له‌شه‌قی میلله‌ت ئه‌كه‌یت، ئه‌وا بمێنه‌ره‌وه‌و با به‌ڕاپرسی و به‌ده‌نگی جه‌ماوه‌ری قین له‌دڵ و به‌په‌ڕۆیه‌كی پیس هه‌ڵتبگرن و له‌سه‌ر ئه‌و كورسییه فڕێت بده‌نه خواره‌وه‌و سه‌ره زله‌كه‌ت له‌سه‌ری ڕه‌شه‌وه بنێرنه سه‌ر كورسی په‌تی سێداره، هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستم ئه‌و جه‌ماوه‌ره عه‌قڵشۆراوه نییه كه ڕێبازی پارتی به‌دینی خوا‌و مه‌سعودیش به‌پێغه‌مبه‌ری خۆیان ئه‌زانن، من ئه‌زانم كه كۆیله‌كانمان زۆرن به‌ڵام نازانم ئایا بڕیاریانداوه تا ماون به‌كۆیله‌یی بمێننه‌وه‌و هه‌ر ده‌نگ به‌مه‌سعود بده‌نه‌وه، ئایا مه‌سعود ئه‌وه‌نده دڵسۆز بووه تا به‌ئیش و كاره جوانه‌كانی كه پێشكه‌شی هاوڵاتیانی كردووه ئه‌مان به‌یعه‌تی پێده‌ده‌نه‌وه یان ده‌ست به‌سه‌ردا هێنانی لاوه‌كانی ئه‌م وڵاته كه له‌ده‌ست بێدادی سه‌رۆكه‌كه‌یان حه‌وت به‌رد به‌دوای كوردستانه‌كه‌ی مه‌سعوددا هه‌ڵده‌ده‌ن، جا ئه‌مانه‌و كۆمه‌ڵێك پرس گه‌لی تر كه هه‌ڵوێسته‌یان له‌سه‌ر ئه‌كه‌م، به‌ڵام....
به‌ڵام نازانم له‌كوێوه ده‌ستبكه‌م به‌هۆنینه‌وه‌ی ئه‌م كاره ناپه‌سه‌ندو قۆڕانه‌ی سه‌رۆك كه هه‌موو بیر‌و هزری شێواندووین، كه‌چی هه‌ر كه‌سانێكی كۆیله هه‌ن هه‌میشه ده‌میان له‌ماستی ترشایه‌و به‌ڵام ئه‌ڵێن به‌خوا جه‌نابی سه‌رۆك ماستێكی شیرینه‌و واش هه‌ر ئاماده‌ن موتیعی ئه‌وامره‌كانی بن و هه‌میشه‌ش ده‌میان له‌ئاخوڕی نانی كۆیلایه‌تیدا بێت. نازانم له‌یاسا شكێنییه‌كانی سه‌رۆكه‌وه ده‌ستپێبكه‌م یان له‌دزینی سامانی ژێر زه‌وی و سه‌ر زه‌وی وڵاته‌كه‌م، یان له‌تیرۆركردنی یارو نه‌یاری پارتییه‌وه گرێ كوێره‌كان بكه‌مه‌وه یان له‌ده‌ستدێژیكردنه سه‌ر هه‌ر ڕۆژه‌ی حیزبێك و به‌شێكی كوردستانه پارچه‌پارچه‌كراوه‌كه‌م، له‌خیانه‌تی دێرینه‌وه ده‌ستپێبكه‌م یان له‌تیرۆری هاوچه‌رخه‌وه، له‌سه‌رده‌شت و سۆرانه‌وه ده‌ستپێبكه‌م یان له‌فه‌ره‌یدون جوانڕۆییه‌وه، ئه‌مانه هه‌رچییه‌ك بن نموونه‌ی مشتێكی بچووكن له‌خه‌رواری فیعله قۆڕه‌كانی مه‌سعودی شێری ناوخۆ‌و ڕێویی قه‌زه‌م و گرگنی ده‌ره‌وه.
یه‌كێكی تر له‌پرۆژه‌كانم ئه‌وه‌یه با سه‌رۆك به‌حه‌یای خۆیه‌وه بچێته به‌رده‌م دادگا‌و دانبنێ به‌هه‌موو ئه‌و دزی و جه‌رده‌یی و تاوانی كوشتن و شه‌ڕی ناوخۆ‌و ئه‌و هه‌موو داماوی و ده‌ستخستنه بینه‌قاقای خه‌ڵكی داماوی كوردستان، هه‌ر له‌دزینی داهاتی برایم خه‌لیله‌وه له‌دوای ڕاپه‌ڕینی 1991 و تا ده‌گاته دزینی نه‌وتی كوردستان له‌دوای ساڵی 2003 ه‌وه، به‌ڵام با سه‌رۆك خه‌فه‌ت نه‌خوات خۆم ده‌بم به‌شاهید بۆی كه وه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌ب سیاسییه‌كانی حیزبه‌كه‌ی نه‌بووه‌و ده‌ستدرێژی ناموسی نه‌كردۆته سه‌ر شه‌ره‌فی هیچ كه‌سێك، به‌ڵكو له‌م ڕووه‌وه سه‌رۆك كابرایه‌كی تا بڵێیت ڕه‌وشتبه‌رز بووه، به‌ڵام به‌خوا سه‌رۆك ناتوانم شایه‌تی درۆت بۆ بده‌م كه ده‌ستت نه‌بووه له‌هه‌ڵگیرساندنی هه‌موو شه‌ڕی ناوخۆكانی شاخ و شار‌و جه‌رگسووتاندنی دایكان و ته‌صفییه‌ی نه‌یاره‌كانتدا.
پرۆژه‌یه‌كی تریشم ئه‌وه‌یه كه هه‌ر خۆت به‌ده‌سته‌سڕێكه‌وه بێیته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن تا ئاره‌قی شه‌رمه‌زاریه‌كه‌تی پێ بسڕیت و داوای لێبووردن بكه‌یت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو ناقانونیانه‌ی كه تا ئێستا كردووتن له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ت و به‌تایبه‌تی ئه‌م وركه‌ی كه ئێستا هه‌ته له‌پێناو كورسییه‌كه‌تداو هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌و چاوسووركردنه‌وه له‌هه‌موو ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌كان ته‌نها له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه نه‌توانن به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌كورسییه‌كه‌ت بتهێننه خوارێ، پاشان پڕكردنی بینای په‌ڕله‌مان له‌چه‌كدارو جه‌لاده‌كانی پاراستن.
دوا پرۆژه‌شم ئه‌وه‌یه بۆت سه‌رۆك تا به‌ده‌ردی چاوچیسكۆی ڕۆمانی و سه‌دام حسێنی كۆنه هاوڕێی به‌عسیت نه‌چووت، ئه‌وا بارگه‌و هه‌واری خۆت بپێچه‌ره‌وه‌و بچۆره‌وه بۆ وڵاتی نه‌مسا بۆ لای ئه‌و دوو سه‌د ملیار دۆلاره‌ی كه له‌بانقه‌كانی ڤیه‌ننادا له‌گه‌ڵ كوڕ‌و برازا له‌خۆت دزتره‌كانتدا داتانناون و له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتتاندا له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه له‌میلله‌تتان دزیوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست