پارتی سواری گای هار بووه
Thursday, 25/06/2015, 9:21
له‌سه‌روبه‌ندی ته‌واوبوونی ماوه‌ی سه‌رۆكی ماوه بۆ درێژكراوه‌و ماوه‌به‌سه‌رچوودا، له‌مقۆمقۆی لایه‌نه‌كانی كوردستان و پێشكه‌شكردنی پرۆژه یاسا بۆ دانانی یاسایه‌ك بۆ چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌وا پارتی سواری گای هار بووه‌و دژی هه‌موو ئه‌و حیزب و لایه‌نانه وه‌ستاوه‌ته‌وه كه داواده‌كه‌ن سه‌رۆك له‌په‌ڕله‌مانه‌وه هه‌ڵببژێرێت، كه ئه‌مه ڕای زۆربه‌ی شه‌قام و حیزبه‌كانه تا سنوری ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك دیاریبكرێت، ئه‌وا پارتی باش ده‌زانن ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ده‌ستبده‌ن، ئه‌وا سبه‌ینێ پێگه‌ی حیزبه‌كه‌شیان له‌ناو په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت و داموده‌زگاكاندا به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت.
پارتی خۆی به‌حیزبێكی دیموكرات ده‌زانێت به‌ڵام هه‌رگیز باوه‌ڕی پێی نییه، به‌ڵكو له‌ناخیدا دكتاتۆری و خێڵه‌كی خۆی مه‌ڵاسداوه، خۆی به‌پارێزه‌ری كورد ده‌زانێت به‌ڵام ده‌یان خیانه‌تی به‌رامبه‌ر كورد خۆی هه‌یه، هه‌ر له‌هێرشكردنه سه‌ر حیزبی دیموكراتی ئێران و په‌كه‌كه‌و خاوه‌نی شه‌ڕی ناوخۆی شار‌و شاخ و جاشی ئیقلیمی (عێڕاق و ئێران و توركیا)و باوه‌ڕنه‌بوونی به‌ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری به‌هاری 1991 و دوایی هاتنه‌وه سه‌ر سفره‌ی حازری میلله‌ت و حیزبه تێكۆشه‌ره كوردستانییه‌كانی تر‌و خاوه‌نی خیانه‌تی 31ی ئاب و ته‌سلیمكردنی شه‌نگال و ڕاكردن و ترسان له‌شه‌ڕو هه‌مووشمان ده‌زانین ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی و هێزه كوردییه دڵسۆزه‌كانی تر نه‌بوونایه ئه‌وا هه‌ولێرو هه‌موو ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ته‌سلیمی داعش ده‌كرد، دوایه‌مین خیانه‌تیشی له‌كورد پشتگیریكردنی ئاردۆگان بوو له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دژی كورد‌و هه‌ده‌په.
له‌هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه داوای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كات كه‌چی دوژمنی هه‌موو كوردپه‌روه‌رێكه ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌پارتی نه‌بێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه دژی به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه به‌فیتی دوژمنانی كورد، نه‌با هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان له‌یه‌كتر نزیكببنه‌وه، ئاماده‌شه له‌پێناوی مانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی به‌سه‌رۆكی زۆنی زه‌رد، ئه‌وا كوردستانت له‌دێگه‌ڵه‌وه به‌ڕاسته‌هێڵێك بۆ بكات به‌دوو به‌شه‌وه‌و بمانگێڕێته‌وه بۆ دوو ئیداره‌یی، كه‌چی به‌داخه‌وه له‌هه‌موو ئه‌م خیانه‌تانه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه‌و پشكی شێری ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌شی له‌لایه‌ن ئه‌و جه‌ماوه‌ره عه‌قڵشۆراوه‌وه قبوڵكراوه كه به‌خراپه‌كانیشییه‌وه هه‌ر پارتییان ده‌وێ.
هێشتا به‌م هه‌موو خیانه‌ت و خراپه‌و خواروخێچییه‌وه، پارتی هه‌ر داوای دیموكراتی ده‌كات و خۆی به‌فریادڕه‌س و پارێزه‌ری دیموكراسی ده‌زانێت، به‌ڵام هه‌موو لایه‌نه‌كانی تری خستۆته بابی ته‌خوین و به‌ره‌ی دژی میلله‌ته‌وه‌و پارتیش ئه‌یه‌وێ پارێزگاری له‌میلله‌ت بكات له‌هه‌موو ئه‌و جاعشانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ خیانه‌ت له‌م میلله‌ته بكه‌ن. له‌هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه پارتی هه‌ندێك حیزبی به‌گای هار چواندووه، كه‌چی خۆی بیرچۆته‌وه‌و نازانێت كه خۆشی سواری گای هار بووه، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش سواری گای هار بێت، ئه‌وا هه‌موو خه‌ڵك ئه‌زانێت كه گایه هاره‌كه بۆ كوێی فڕێده‌دات....
تێبنی/ جاعش وشه‌یه‌كی نوێی پارتییه كه به‌كاری ده‌هێنێت بۆ هه‌ر چوار حیزبی (یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو) كه له‌پرۆژه‌كانی ئه‌م حیزبانه‌دا داوای ئه‌وه ده‌كرێت سه‌رۆك له‌په‌ڕله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست