ئه‌ماره‌تى بارزان یان بابان....
Monday, 17/06/2013, 12:00
وه‌ڵامێك بۆ كاك هێمن هه‌ورامى
ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ى كه تۆ له‌هزرى خۆتدا دروستت كردووه كه گوایه یه‌كێك له‌لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن خه‌ون به‌ئه‌ماره‌تى بابانه‌وه ده‌بینێت، كه مه‌به‌ستى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه، ئه‌و خه‌ونه ته‌نها خه‌ون و هستریاى عه‌قڵى بوده‌ڵه‌یى و ساویلكه‌یى ئێوه‌یه كه ده‌تانه‌وێ په‌رده‌پۆشى شكسته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى حیزبه‌كه‌تان به‌وه ته‌عویز بده‌یته‌وه كه دڵى جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى خۆتان به‌وه خۆش بكه‌ن كه بوختان دروستبكه‌ن بۆ لایه‌نێكى ئۆپۆزسیۆن تا لایه‌نگره‌كانتان بگه‌وجێنن و هه‌ر به‌كۆیله‌یى بمێننه‌وه. من له‌تۆ ده‌پرسم كێ ده‌یه‌وێ ئه‌ماره‌ت دروستبكات، پارتى یان گۆڕان، ئێوه زۆر له‌مێژه‌وه ئه‌ماره‌تى بارزانتان به‌زۆر سه‌پاندووه به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كى كوردستاندا‌و كه زۆرینه‌ى خه‌ڵكى ئه‌م ناوچه‌یه دژى ده‌سه‌ڵاتى پارتین، ئێوه قه‌برستانى ئه‌ماره‌تى بارزانتان دروستكرد‌و مردووه‌كانى خۆشتان جیاكرده‌وه له‌مردووى كه‌سه‌كانى تر، ئێوه ئه‌ماره‌تى بارزانتان دروستكرد‌و سه‌رى ڕه‌شتان كرده پایته‌ختى و ئه‌وه‌نده ته‌حه‌فوزتان هه‌یه بۆ پایته‌خته‌كه‌تان كه هیچ كه‌سێك جگه له‌خۆتان ناتوانێت به‌پاسپۆرتیشه‌وه سه‌ردانى بكات، ئه‌و ئه‌ماره‌تى بابانه‌ى كه تۆ باسى ده‌كه‌یت گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن له‌یه‌ك ناوچه قه‌تیسیان نه‌كردووه‌و هه‌ر له‌ناوچه‌ى سلێمانى نه‌ماوه‌ته‌وه به‌ڵكو ئێستا په‌لى كێشاوه بۆ ناوچه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حیزبه‌كه‌ى تۆش و ڕۆژبه‌ڕۆژ دۆستان و لایه‌نگرانى لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌شه‌سه‌ندندایه‌و ئێوه‌ش ئه‌پوكێنه‌وه‌و خه‌ریكه به‌ره‌و چاڵاوى مێژوو ئه‌چن یان ئه‌بن به‌سه‌راب، سه‌ركرده‌كانى ئۆپۆزسیۆن له‌ئێستادا كه‌سانێكن كه ئێمه تا چوار ساڵ متمانه‌مان پێداون و هیچ گرنتییه‌كیش نییه كه له‌كۆنفرانسى داهاتووى حیزبه‌كانیاندا ده‌ربچنه‌وه یان كه‌سێك له‌بنه‌ماڵه‌كه‌یان شوێنیان بگرنه‌وه، چونكه له‌ناو هه‌موو هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا كوڕێك یان برایه‌ك یان برازاى یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كان نابینین، به‌ڵام حیزبه‌كه‌ى ئێوه پشتاو پشته‌و هیچ كاتێك ڕێ به‌كه‌سێكى غه‌یره بارزانى نادرێت كه بێته پێشه‌وه‌و ته‌نانه‌ت ببێته جێگرى سه‌رۆك، چونكه لاى ئێوه هه‌موو شتێك له‌پێناوى پاراستنى بنه‌ماڵه‌دایه (كل شی‌و من أجل بنه‌ماڵه)یه، چونكه سه‌رۆك هه‌ر له‌بنه‌ماڵه‌یه‌و جێگر هه‌ر له‌خۆیانه‌و چه‌ندین كه‌سى تریش كه له‌خۆیان دانراون به‌پارێزه‌رى ده‌سه‌ڵاتى حوكمى بنه‌ماڵه، چونكه ئێوه یاساى (لا فتى إلا على ولا سیف إلا ژوالفقار) په‌یڕه‌وده‌كه‌ن و ئه‌م وته‌یه‌تان كردووه به‌ده‌ستوورى حیزب و خێڵه‌كه‌تان و لاى ئێوه (لا فتى إلا مسعود ولا سیف إلا نێچیر) په‌یڕه‌وده‌كه‌ن، سه‌ركرده‌كانى ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌نده به‌عه‌قڵى شارستاییه‌وه كارده‌كه‌ن كه یاسایان كردووه به‌بناغه‌و ده‌ستوور بۆ خۆیان، به‌ڵام ئێوه یاساى خێڵتان كردووه به‌بناغه‌و ده‌ستوورو هیچ كاتێك باوه‌ڕتان به‌یاسا نه‌بووه‌و یاساتان وه‌ك لاستیك ڕاكێشاوه بۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆتان و ئێستاش خه‌ریكى دۆزینه‌وه‌و داڕشتنى یاسایه‌كن بۆئه‌وه‌ى بارزانى بۆ چوار ساڵى تر بكه‌نه‌وه به‌بار به‌سه‌ر شانى خه‌ڵكه‌وه‌و به‌شێكى سامانى ئه‌م وڵاته بڕوات بۆ خۆى و بنه‌ماڵه‌كه‌ى، چونكه له‌یاساى خێڵى ئێوه‌دا سه‌رۆك تا مردن هه‌ر ده‌بێت سه‌رۆك بێت و كه مردیش گۆڕه‌كه‌ى بكه‌نه مه‌رقه‌دو ساڵانه چه‌ندین ملیۆن دۆلار بۆ سه‌ردانى مه‌زرگاكه‌یان دابنێن.
ئه‌وه‌ى كه به‌عس بۆى نه‌كراو به‌ناوى به‌نداوى به‌خمه‌وه نه‌یتوانى بادینان و سۆران له‌یه‌كتر داببڕێت و سنوورى ئه‌م دوو ناوچه‌یه جیابكاته‌وه، ئه‌وا ئێوه بۆ ئه‌ماره‌ته‌كه‌تان هه‌ر به‌بادینانیشه‌وه نه‌وه‌ستان و سنوورى ئه‌ماره‌ته‌كه‌تان گواسته‌وه بۆ دێگه‌ڵه‌و ئێوه هه‌موو هه‌موو پێداویستییه‌كانى ئه‌ماره‌تى بارزانتان دابینكردووه به‌به‌تاڵانبردنى سامانى ئه‌م وڵاته‌و پسپۆرێكى شاره‌زاى ئه‌م بوارى به‌تاڵانبردنه‌تان به‌ناوى (ئاشتى هه‌ورامى)یه‌وه بۆ داناوه، كه ئێمه به‌وه‌زیرى دزینى سامانه سروشتییه‌كانى ده‌زانین نه‌ك وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست