بۆ زیندانییە مانگرتووەکانی باکوور
Monday, 05/11/2012, 12:00
دەمانەوێ....
لەباشووی
خاوەن ویژدان
بۆ تۆی برای ئازادیخواز
هاوخەبات خاوەن یەک ڕێباز
لەبری سەرکردە نووستووەکان
لەجێی حوکمڕانە بێدەسەڵاتەکان
دەمانەوێ
گۆچانی ڕێی کاروانی
دوورتان ببین
دەمانەوێ
سۆمای چاوانی
تاریکی ناو زیندانتان بین
دەمانەوێ
توێشووی گەدەی
خاڵی و برسێتیتان بین
دەمانەوێ
پشوودەری
هەناسە سوارەكانتان بین
ئێمە دڵنیاین
چۆن دوێنێ بوو
کورسی فەرمانڕەوایی
بوو بەتابووت
عەفلەقی و بەعسی تیا نێژرا
ئەمڕۆش نا، سبەی
هاکا ئاردۆغان
بۆ جێی ئێوەی زیندان نێررا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست