کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كورسی به‌شه‌رتی بربه‌نگ

Saturday, 24/05/2014, 12:00






ئه‌نجامه‌كانی دواین دوو هه‌ڵبژاردنی كوردستان ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ وا چه‌ند به‌وردی ده‌ستكاری ئه‌نجامه‌كان كراون و له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار داتاشراون، بۆئه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك هه‌بێت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان له‌ئه‌گه‌ری هاوپه‌یمانی كردنی هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان و لایه‌نه‌كانی تر، ئه‌وا پێكه‌وه‌ پارتی و یه‌كێتی خێرا باوه‌ش بكه‌نه‌وه‌ به‌یه‌كداو ئیتیفاقیه‌ی ستراتیژی ده‌مه‌زه‌ردبكه‌نه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی تا دنیا دنیایه‌ پشتاوپشت ده‌سه‌ڵاتیان بۆ بمێنێته‌وه‌. پارتی و یه‌كێتی كه‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجاده‌ده‌ن و ده‌چنه‌ پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسییه‌وه‌ كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌مان باوه‌ڕیان به‌دیموكراسی هه‌یه‌ یان نا، به‌ڵكو كێشه‌ له‌قبوڵكردنی ئه‌نجامه‌كاندایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر باریان لار بێت یان بزانن ئه‌دۆڕێن، ئه‌وا هه‌زارو دوو فاكوفیك ئه‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كۆتایی پێ بێنن و ده‌ره‌نجامه‌كان به‌دڵی خۆیان بێت.

له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا له‌(21-9-2013)دا جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ چه‌ند هه‌زار ده‌نگێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كه‌مكرده‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی كورسییه‌كی لێ كه‌مبكه‌نه‌وه تا له‌به‌رامبه‌ردا ده‌نگه‌كانی خۆیانی پێ به‌رزبكه‌نه‌وه‌و كورسییه‌كانی خۆیانی پێ زیادبكه‌ن، بۆ نمونه‌ نرخی هه‌ر كورسییه‌ك له‌و (24) كورسییه‌ی كه‌ به‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌وت ده‌گاته‌ نزیكه‌ی (20000) ده‌نگ، به‌ڵام له‌كاتێكدا بۆ یه‌كێتی و پارتی نرخی كورسییه‌ك (19000) تا (195000) بوو، ته‌نها له‌پێناوی ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌به‌ستیانه‌ بیكه‌ن، كه‌ ئه‌زانن چی بوو: ئه‌ویش ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئه‌گه‌ر پارتی قه‌ناعه‌تی به‌لایه‌نه‌كانی تر نه‌كرد تا حكومه‌تی بنكه‌ فراوان دروستبكه‌ن، ئه‌وا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ژماره‌ی كورسییه‌كانی خۆیان و یه‌كێتی كه‌ ده‌یكرده‌ (نیوه‌+1) چونكه‌ پارتی (38) كورسی هه‌بوو، یه‌كێتیش (18) كورسی، كه‌ به‌هه‌ردووكیان ده‌كاته‌ (56) كورسی كه‌ له‌نیوه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان زیاتره‌ كه‌ ژماره‌ی كورسییه‌كانی بریتیین له‌(111) كورسی.

له‌هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانیشدا له‌(30-4-2014)دا له‌پارێزگای سلێمانی ئه‌مجاره‌ یه‌كێتی هه‌مان سیناریۆی پارتی و هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی دووباره‌كردۆته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ناوزڕاندنی د.هه‌ڤاڵدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو تا ده‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌مبكاته‌وه‌، ئه‌وا یه‌كێتی هات له‌ڕێگه‌ی كۆمسیۆنی سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستكاری ژماره‌ی ده‌نگی هه‌موو لایه‌نه‌كانی تری كردووه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بۆئه‌وه‌ی ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگه‌كانی گۆڕاندا به‌رزبكاته‌وه‌ به‌بێئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامی كورسییه‌كانی لایه‌نه‌كانی تر جگه‌ له‌گۆڕان كه‌ كورسییه‌كی خوراوه‌، كۆمسیۆنی سلێمانی به‌ئه‌مری یه‌كێتی هاتووه‌ ئه‌م ژماره‌ ده‌نگانه‌ی له‌م لایه‌نانه‌ی له‌ (130) ویستگه‌دا كه‌مكردۆته‌وه‌و خستوویه‌تیه‌ سه‌ر ده‌نگی یه‌كێتی:

گـۆران 14000 (چوارده‌ هه‌زار)
پـــارتى 3000 (سێ هه‌زار)
كـۆمـه‌ڵ 2500 (دووهه‌زارو پێنجسه‌د)
یه‌كگرتـو 1500 (هه‌زارو پێنجسه‌د)
.....................
كـــــــۆ 21000 (بیست و یه‌ك هه‌زار) ده‌نگی دزراو چۆته‌ سه‌ر باڵانسی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی.

هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ئه‌زانن بۆچی ئه‌م ته‌زویراته‌ كراوه‌؟
بۆئه‌وه‌ی له‌لایه‌كه‌وه‌ ژماره‌ی كورسییه‌كانی یه‌كێتی زیادبكرێت بۆ (11) كورسی و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ژماره‌ی كورسییه‌كانی گۆڕان كه‌م بكرێته‌وه‌ بۆ (12) كورسی، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ گۆڕان به‌پێی ئه‌م ئه‌نجامه‌ش (12000) دوانزه‌ هه‌زار ده‌نگی فه‌وتاوه‌، به‌م پێیه‌ش بێت كه‌ یه‌كێتی نیازی بووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنیش (گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ) هاوپه‌یمانی دروستبكه‌ن له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا ئه‌وا هێشتا ناكاته‌ (نیوه‌+1) به‌مه‌ش ڕیسه‌كه‌ی گۆڕان ده‌كاته‌وه‌ به‌خوری كه‌ زۆر مه‌به‌ستییه‌تی پارێزگاری سلێمانی وه‌ربگرێت، چونكه‌ هێشتا كورسییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌كاته‌ (16):
گــــۆڕان 12
یه‌كگرتوو 2
كـۆمـه‌ڵ 2

چونكه‌ له‌به‌رامبه‌ردا كورسییه‌كانی لایه‌نه‌كانی تر كه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌وانیش هاوپه‌یمانی دروستبكه‌ن هه‌ر ده‌كاته‌ (16:(
یـــه‌كــێــتــی 11
پــــــارتــــــی 3
هاوپه‌یمـــانی 1
مه‌سیحیه‌كان 1

ئه‌رێ هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ئه‌م ژمارانه‌ تۆ بلێیت له‌خۆوه‌ بن و قه‌ده‌ر كۆیكردبێتنه‌وه‌، یان ئه‌م كورسیانه‌ خۆیان دایده‌تاشن و به‌شه‌رتی بڕبه‌نگن....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە