کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ئەدهەم بارزانی....

Wednesday, 17/10/2012, 12:00










لەكاتێكدا تۆ داوای خۆپیشاندان دەكەیت دژ بەپڕ چەك كردنی سوپای عێراق لەلایەن ڕووسیاو چیك، چونكە تۆ مەترسی ئەوەت هەیە كە سوپای عێراقی بەو چەكانە هێرش بكاتەوە سەر كوردستان، ئەو مەترسییەی تۆ مەترسی داگیركردنەوەی كوردستان نییە، بەڵكو مەترسی لەدەستچوونی ئەو سامانە بێ كۆتاییەی كوردستانە كە تا ئێستا دەستتان بەسەرداگرتووەو دەیبەن بۆ بنەماڵەكەتان و بۆ حیزبەكەتان، بۆیە ئەگەر خوانەخواستە شتی واش ڕووبدات، ئەوا لاوە شەرەفمەندەكانی كوردستان بەهەموو هێزو توانایانەوە بەرگری لەنیشتیمانەكەیان ئەكەن نەك كوڕەكانی ئێوەو فیدائییەكانتان، بۆیە مەگەر مالكی تەنها بتوانێت بەسەر لاشەی ئێمەدا بێتەوە كوردستان، چونكە ئەو بەرگریكردنە تەنها لەلاوە شۆڕشگێرەكانی ئەم وڵاتە دەوەشێتەوەو ئەوە ئیشی ئێمەیە نەك ئێوەی ترسنۆك، چونكە دەزانین لەگەڵ تەقاندنی یەكەم فیشەكی مالیكی بەرەو ڕووی كوردستان یەكسەر ڕادەكەن و خۆتان قوتارئەكەن و بۆ سەلامەتی خۆتان و پارەو سامانەكانتان كوردستان بەجێدەهێڵن و بەرەو كەرەچ و ئەوروپا دەگەڕێنەوە، چونكە ئێوە موچەو ئیقامەكانتان لەوێ هەر ماوە.

بۆیە گوێت بكەرەوەو گوێبگرەو بیبیستە، كە ئێمە تەنها دژ بەناعەدالەتی و گەندەڵی و بردنی سامانی ئەم وڵاتە دژی ئێوە دەچینە سەر جادەو خۆپیشاندان ئەنجامدەدەین، چونكە ئەگەر مەترسی لەسەر داگیركردنەوەی كوردستان هەبوو، ئەوا ئێمە خۆپیشاندان ناكەین بەڵكو ئامادەین گیانمانی بۆ فیدابكەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە