بەروەردەى چەمچەماڵ و قۆپیەچیەكانى كۆمەڵەى خوێندكاران
Friday, 30/11/2012, 12:00
چەمچەماڵ وەك شارێكى پشت گوێ خراوكاتێك بڕِیارى دامەزراندنى بەڕێوەبەرێتى پەروەردە ى بۆ دەرچوو بە هەوڵ و تێكۆشانى چەند مامۆستایەكى دڵسۆز .بوو بە مایەى خۆشحاڵى سەرجەم مامۆستایان و خوێندكارانى شارەكەلەبەرئەوەى هۆیەكە بۆ كارئاسانى و بەڕێوەبردنى ئەو كارانەى پەیوەستن بەم بوارەوە بە هەوڵ وماندووبونى بەرێوەبەرى ئەوساو كۆمەڵى فەرمانبەرى لە خۆ بووردوو لە بینایەكى روخاوو جەند مێزێكى شكاوى فەرمانگەكانى ترو چەند وەرەقەو قەڵەم و چەند پەراوێكى كۆن دەست كرا بەكار كردن و بنیات نانى بەرێوەبەرێتیە ك كە جیگەى ئومێدو خۆشحاڵى بوو بە هەموو كەم كوریە كانیەوە بەڵام ئەم خەونە گەورەیەى مامۆستایان هەیان بوو هەر زوو كەوتە نێوان بەرداشى كوتلەبازى (سیروان كویخا نەجم و مستەفا چاڵاوى) لێپرسراوانى ئەوساى مەڵبەند و وەستا رەسوڵى لێپرسراوى ئیستاى مەڵبەندى (ى ن ك) لە چەمچەماڵ .لەسەرەتا دەستكرا بە لێدانى بەڕێز بەڕێوەبەرى پەروەردە بۆ دانانى كەسێك بە بەڕێوەبەرلە لایەن سیروانى كویخاوە لە باداشتى ئەوەى كە كاتێك ئەم نەخوێندە وارە بەكلاوات خۆى گەیاندە پۆلى شەشەمى ئامادەیى نورى رحیم على بەرێوەبەرى هۆڵى تاقیكردنەوەى كویخا بوو هەموو پرسیارەكانى بە حەل كراوى ئەخستە بەردەمى و كوێخاى كرد بە دەرچووى شەشەمى ئامادەیى و بەنەخویندەوارى بە ڕێى كرد بۆ كۆلێج قانون خۆ نابى بیاو بێ سفەت بى كوێخاى دیوەخانیش لە بەرامبەر ئەم هەموو بێ ڕێزى یەى ئەم مامۆستایە بە رامبەر خوێندن و نوسین و و خوێندەوار و پیشەیى مامۆستایى كردى هەڵسا بە لابردنى بە ڕێوەبەرى پێشوو دانانى ئەم پیاوە شەریفە بە بەڕێوەبەرى پەروەردەى چەمچەماڵ و ئەوهەموو بڕوانامەى خوێندكار و مامۆستایەى خستە بەردەست ئەم دەس و داوێن باكە خوا هەڵ ناكرى ئەمیش زۆر بە دڵسۆزانەو بە دڵ كوێخا كەوتە قاچ وقوچ و بڕوانامە تەزوویركردن و شتى تر . كە عەیبە باس كردنى.تا مامۆستایان و فەرمانبەرانى تەنگ بێ هەڵچنى و هاواریان لێ هەستا سكاڵاى خۆیان بردە لاى قائیمقامى بێ دەسەڵاتى شار .چوونە لاى بەرێز براكەى ناقیلەى ئەشخاێ سوودى نە بوو .خوا كردى لە بەر ئەم كارە جوانانەى سیروانى كوێخا لە هەڵبزاردنى مەڵبەند بە پشتیوانى مامۆستایان و فەرمانبەران رسوا كراو لە هەڵبژادن گورزى كاریگەرى بەركەوت و تڕۆ كرا بەڵام سەر زلێكى هیچ لە بارا نەبووى تر هاتە جێگەى بە ناوى مستەفا چاڵاوى .هەر بە بەلە مامۆستایان هانایان بۆى هێناو داوایان لێ كرد كە تۆز بە زەیى بە مناڵى ئەم شارەیا بێتەوە وئاوڕێك لە بەڕێوەبەرێتى بەروەردە باتەوە گلەییە كان تەنها لە شەخێى بەڕێوەبەر بوو زۆر ئاسان بوو چارە سەركردنى بەڕێزیان ووتى لە سەرم بوە ستن با مامۆستایەكى باش و خاوەن خزمەت و شارەزا بدۆزمەوە .هەر زۆر بە زیرەكى خزمێكى خۆى دەرچووى بە شى هونەر بەقۆپیاى خاوەن دووساڵ خزمەت كە ئەبوو جارێ لە لادێ مامۆستا بى كرد بە بەڕێوەبەر و كڵاوى خستە سەر ئەو مامۆستا بەڕێزانەى كە ئەم خزمە بەڕێوەبەرە ى كاكە مچەیان دەیان جار لە قۆپیە گرتوە .ئەمیش هەموو ئەوخوێندكارە تەمەڵانەى ناو كۆمەڵەى خوێندكارانى گواستەوە بۆ ناو پەروەردەو كردویەتى بە مناڵ بازارى وهەموو دیوارەكانى دیوانى پەروەردەى كردوە بە وێنە خۆى جاران بە س سەدام حوسین واى ئەكرد بێشنیارە كەم بۆ مەسینە هەڵگرەكانى دەورو بەرى بەتایبەت بەشى ڕاگەیاندن فەرمانێك دەركەن بۆسەرجەم باخچەو خوێندنگەو قوتابخانەكان كە هەستن بە هەڵواسینى ڕەسمى بەرێز مامۆستا ئاكۆ لە گشت ژوور و بۆلەكان لە سەروناوەراستى وایت بۆردەكان بە پێچەوانەوە هەر كەس سەر پێچى بكات بە گۆران لە قەڵەم ئەدرێ و مەترسن و ئەم بڕیارە دەركەن شار بێ حكومەتە وقائیمقام نیە و وەستا رەسوڵ ئاگاى لە چی یە ئێوە چەن سوكایەتى بە مامۆستا ئەكەن ئەو جووزانى كەسوكارى خۆتا ن گشت كرد بە بەرێوەبەر و جێگرى بەڕێوەبەر و لە كوێ ئاگاى لێ یە كورى فەقیرو هەزارى ئیسك گران پینج ساڵە لە دەرەوەى شارەو كەس و كارى خۆشتان بۆ ناو شار ئەو جى لەپەروەردە و خوێندەوارى ئەزانى ئەگەر بیزانیایە هەڵ بەت جارێ ئەیبرسى جۆن ئەبێ كەسێك یەك ڕۆژ مامۆستاى نەكردوە بكرى بە بەڕێوەبەر ئامادەیى و ناوەندى ئە مە ئیهانە نیە بۆ ئەو مامۆستا بەڕێزانەى بیست ساڵە مامۆستان و كەس حسابیان بۆ ناكات لە هیچ مەترسن ئەوە نیە مشریفى ماستاو چیتان هەیە لە بەر دەم قائیمقام ئەڵى بامامۆستاى هونەر نەجیتە دەرەوەى شار لە بەر ئەوەى زنى بەڕێز بەرێوەبەرى تیایە دەك داوە شێى ێدیق ماستاو بۆ كێ كەى هەر لەبەر ئەوەى خۆت ئەزانى شایانى مشریف ئەوەلى نیت یان لە خۆشیا تووشى هیستریا بووى. خۆتان بگرن بە هاوكارى كوردستان پۆستى بە ئەمەك زۆر شتى ترماوە ئەمە پێشەكیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست