لە ساڵیادى 17 شوباتدا پارتى هەڕشە لە خەڵكى سلێمانى دەكات ..!!!
Tuesday, 07/02/2012, 12:00
لە چاوپێكەوتنێكدا كە لە دوا ژمارەى گۆڤارى كلیل دا لە گەڵیدا ئەنجامدراوە (فەرەیدون جوانڕۆیى) ئەندامى مەكتەبى سیاسى پارتى هەڕەشە لە هاوڵاتیانى شارى سلێمانى دەكات و دەڵێت هەمان هەڵوێستى حەڤدەى شوباتى ساڵى ڕابردوومان دەبێت واتە(دیسانەوە خوێنى هاوڵاتیانى ئەو شارە دەڕێژین) ئەگەر بێت و خەڵكى سلێمانى لە حەڤدەى شوباتى ئەم ساڵدا خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و هێرش بكەنە سەر لقى چوار .
.هەر لەو چاوپێكەوتنیدا دەڵێت ئەوكەسانەى كە" ئێمە تەقەمان لێكردون لە بەردەم لقى چوار ئەوانە بوون كە نەوشیروان مستەفا پێى ووتن ئاژاوەگێر"..
ئەو ئەندامەى مەكتەبى سیاسی پارتى زۆر بە ڕشكاوانە دەڵێت ئێمە وەكو پارتى "قەت پەشیمان نین لەوەى كە خوێنى گەنجى ئەو شارەمان ڕشتوە و ئێمە بەرگریمان لە خۆمان كردوە .
هەر لە درێژەى چاوپێكەوتنەكەیدا ئەوە ئاشكرا دەكات كە ئەو ڕۆژە واتە"17 شوباتى" ساڵى ڕابردوو بە دەیان و سەدان كەسى غەیرى لقى 4 واتە لە دەرەوەى لق هاتون و بەبێ ئەوەى كەسێك فەرمانیان پێبكات و هەركەسەو بە كەیفى خۆى تەقەیان لە گەنجان و هاوڵاتیانى شارى سلێمانى كردوە و خوێنى گەنجى ئەو شارەیان ڕشتوە .
.ئەومەكتەب سیاسیەى پارتى لە درێژەى قسەكانیدا بە پەیامنێرە كەى گۆڤارى كلیل دەڵێت :سەد لە سەد دڵنیات دەكەم ئەو ڕۆژە لقى 4 جگە لە پاسەوانەكانى خۆى زیاتر لە 200 دووسەد چەكدارى تێدابوە و هەركەسەو لە ماڵى خۆیانەوە بە كڵاشینكۆف و حەفتاو پێنجیەوە هاتوون و بێ ئەوەى كەسێك پێیان بڵیت هەر لە خۆیانەوە تەقەیان كردوە , وە ئەو كەسانەى كە ئەو ڕۆژە هاتوون نە پێشمەرگە بوون نە پۆلیس بوون نە ئاسایش بوون تەنها خۆیان بە پارتى زانیوەو بۆ حیزبەكەیان دڵسۆزن وئەوان وافێر كراون ئەوەى كە هات و ڕووى لە پارتى كرد دەبێت وەكو دوژمن سەیر بكرێت ..!!!!
بە پێى ئەو زانیاریانە كە لە سەر چاوەیەكەوە دەست "گروپى ژانى گەل "كەوتوە دواى بڵاوبونەوەى گۆڤارەكە (فەرەیدون جوانڕۆى) لە ڕێگەى تەلەفۆنەوە سەرنوسەرى گۆڤارەكە و ئەوپەیامنێرەى كە چاوپێكەوتنەكەى لەگەڵدا ئەنجام داوە ئاگادارى كردونەتەوە ئەو كاسیەتە دەنگیەی كە لەلاى پەیامنێرەكە یە بە هەر نرخێك بێت بەڵكو پێى بفرۆشنەوە .ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى بۆ گروپی ژانى گەل ئاشكرا كرد كە دوابەدواى بڵاوبونەوەى گۆڤارەكە پارتى لە ڕێگەى چەند كەسێكەوە گۆڤارەكەى لە بازاڕەكانى كوردستاندا كڕیوەتەوە بۆئەوەى گۆڤارە كە نەگاتە دەست هاوڵاتیان و ئەوەندەى تر لە پارتى توڕە نبن بەتایبەت هاوڵاتیانى شارى سلێمانى ...؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست