سه‌رۆكی هۆبه‌ی په‌رستاری سلیمانی له چه‌ند دێرێكدا
Friday, 26/10/2012, 12:00
زۆر جار و له زۆر كه‌ناڵه‌وه ده‌بیستین كه كه‌سانێك له شوێنانێك كار ده‌كه‌ن و به‌هۆیانه‌وه گله‌یی و گازنده به‌رز ده‌بێته‌وه .
دیاره ئه‌م گله‌ییانه له‌و جه‌ماوه‌ره‌وه‌یه كه پێویستیان به‌و كه‌سانه هه‌یه یان له‌و كه‌سانه‌وه‌یه كه راسته‌وخۆ له‌به‌ر ده‌ستی ئه‌م كه‌سانه‌دا كار ده‌كه‌ن .
به‌ڵام دیاره هه‌موو كه‌سێكیش كه‌سانێكی هاوشێوه‌ی خۆیان هه‌ن كه ده‌ستخۆشییان لێ بكه‌ن ئیتر له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت كه به دڵنیاییه‌وه په‌یوه‌ندی به خزمه‌ت و به‌رێ كردنی كاری خه‌ڵكییه‌وه نییه .
سه‌رۆكی هۆبه‌ی په‌رستاریش له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه به درێژایی ته‌مه‌نی له ناو ته‌ندروستی دا كاری باشی لێ نه‌بینراوه و ئه‌وه‌ی كردوویه‌تی ته‌نها له رێگه‌ی شه‌خێییه‌وه بووه‌و هه‌موو چوونه پێشه‌كانیشی به‌هۆی واسیته‌و خۆ بردنه پێش بووه له جیهه‌تی به‌رپرس .
بۆ نموونه : ئه‌م به‌رێزه سه‌ره‌تا له نه‌خۆشخانه‌ی بوژانه‌وه‌ی دڵ كاری كردووه‌و ته‌نها كه‌سێكی هه‌ڵه‌شه و بێ به‌رنامه بووه رۆژانه گله‌یی ده‌وام كردنی له‌سه‌ر بووه ، دواتر تقدیمی زانكۆی كردووه بۆ خوێندن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ماسته‌ر و دواتر بووه سه‌رۆكی هۆبه‌ی په‌رستاری به‌هۆی جبار و شیخ حه‌سه‌نی سه‌ندیكاوه و ئه‌وان بوونه هۆی چه‌سپاندنی له‌و به‌شه‌دا و دواتر له رێگه‌ی مه‌سئولێكی دیاری ناو یه‌كێتی علاقاتی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری گشتی پته‌و كرد و دوا به دوای ئه‌مه كه‌وته دژایه‌تی سه‌ندیكا و له‌و ناوه‌نده‌دا كه‌وته دروست كردنی چه‌ندین خانه‌ی گرنگ له نێرسه‌كانی هاورێ ی و به‌ملاولادا بڵاوی كردنه‌وه و كردنیه جاسووسی خۆی و هه‌ركه‌سێكیش ئه‌م كاره‌ی بۆ نه‌كردبێت ئه‌وا راسته‌وخۆ دژایه‌تی كردووه‌و له‌و شوێنانه‌دا ده‌وامی پێ كردوون كه خۆی ویستوویه‌تی و جێگه‌ی اهتمام نه‌بووه .به كورتی وه‌لای ناوون و اهمالی كردوون .
پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ د . ریكه‌وت نێوانیان زۆر قایم بوو چووه ناو پیلانه‌كانی ئه‌و به‌رێزه‌وه دیسان جه‌باری سه‌ندیكای به‌كار هێنایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و دیار بوو د. رێكه‌وتیش لاری نه‌بوو ئه‌وه بوو كردیانه به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ش و له یه‌ك كاتدا دوو پۆستی هه‌ستیاری درایه .
پاش ده‌ست به‌كار بوونی د. میرانیش له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلیمانی سه‌ره‌تا كه‌مێك ترسی هه‌بوو له لابردنی به‌لام دكتۆر ریكه‌وتی كرده واسیته بۆ ئه‌وه‌ی میران بیر له لابردنی نه‌كاته‌وه و ئه‌میشی زامن كرد .
پاشان سه‌ردانی مه‌لبه‌ندی پێ كرا بۆلای به‌رپرسی مه‌لبه‌ند و به‌و هۆیه‌شه‌وه چانسی مانه‌وه‌ی زیاتر بوو .
به‌لام ئه‌م به‌رێزه عاقل نه‌بوو له به‌كار هێنانی پۆسته نوێیه‌كه‌ی و كردییه سه‌رچاوه‌ی دژایه‌تی چه‌ندین كه‌س و لایه‌ن و چه‌ندین زیاده‌ره‌وی و به‌زاندنی سنووره‌كانی خۆی و له‌بیر چوونه‌وه‌ی ئه‌و راستییه‌ی كه به‌رێزیان خاوه‌نی هه‌موو شتێك نین و ده‌سه‌لاتی دیاریكراوه نه‌ك كراوه بێت و بۆی نییه محاسه‌به‌ی هه‌موو كه‌سێك بكات و كه‌سانێكیش هه‌یه بتوانێت گۆرانكاری له رێره‌وی كاره‌كانی دا بكات ئه‌گه‌ر چی له ئیداره‌كه‌شیان به‌دوور بن .
چونكه (دژایه‌تی و دووبه‌ره‌كانی و ئاژاوه‌گێرییه‌كان و نا عه‌داله‌تییه‌كان و ئاره‌زووه تایبه‌تییه‌كانی) ئه‌و به‌رێزه له ئاستێكدان كه جێگه‌ی قبوڵ نییه و هه‌موو سنووره‌كانی به‌زاندووه .
بۆیه ئێستا كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی داواكاری پێشكه‌ش به به‌رێوه‌به‌ری گشتی و ته‌نانه‌ت به وه‌زیریش بكرێت بۆ لابردنی ئه‌و به‌رێزه‌و دانانی كه‌سێكی شایسته بۆ ئه‌و پۆسته و به دڵنیاییشه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رێزانه وه‌لامی ئیجابیان نه‌بێت ئه‌وا رێگه‌ی شایسته و گونجاو ده‌گیرێته به‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته .
بۆیه له‌م نوسراوه‌دا ئه‌وه به‌و به‌رێزه راده‌گه‌یه‌نم كه هه‌رچی زووه خۆی داواكاری پێشكه‌ش بكات بۆ دوور كه‌وتنه‌وه له‌و پۆستانه و دوور كه‌وتنه‌وه له ده‌سه‌لات چونكه ئه‌گه‌ر خۆی بروات ئه‌وا تا رادده‌یه‌ك رێزێكی ده‌مێنێت و بیانوویه‌كی ده‌بێت له ناوه‌نده‌كه‌دا ، ئه‌گینا زۆر به خراپی ده‌شكێت و جارێكی تر جێگه‌ی خۆی ناگرێته‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست