مەكتەبى راگەیاندن هەوڵى دەركردنى رۆژنامەیەك بەناوى بزووتنەوەى ئیسلامیى بەدرۆ دەخاتەوە .
Wednesday, 09/06/2010, 12:00
بەلامانەوە شتێكى گاڵتەجاڕى و ساویلكانە بوو بیستمان، هەندێك بوختان چى هەواڵێكى بێ بنەمایان بڵاو كردۆتەوە كە گوایە رۆژنامەى بزووتنەوەى ئیسلامى دەردەكەنەوە، چونكە لەدواى كۆنگرە لەكۆنفرانسێكى مەكتەبى راگەیاندن و رۆژنامەكەدا بڕیار لەسەر گۆڕینى دراو تێكڕا پێیان باش بوو، (باسك) هەم كورتكراوەى بزووتنەوەى ئیسلامییە، هەم بەماناى هێزو مەچەك دێ، ئێمە نەماندەویست هیچ وەڵامێكى ئەم بابەتە بێ ئەرزشە بدەینەوە، داوامان لە شوراو مەكتەب سیاسى كردووە ئەوان بڕیاریاندا ئیجرائاتیان لەگەڵ بكرێ، بۆیە پێمان باش بوو هەندێك لێدوان لەو بارەوە بەڕێز م.عبدالله گەرمیانى كە پێشتر بە بەرپرسی نوسینگەى گەرمیان ناوى هاتووەو دواتر ناوەكەى گۆڕاوە پێى راگەیاندین وەكو خۆم بێ ئاگایى دەردەبڕم كە ئەو برادەرانە ئەوەیان بەناوى منەوە بڵاو كردۆتەوە، هیچ پرسێكیشم پێ نەكراوە كەبەشدار بم یان نا، ئەوە كێشەى خۆیانە، من ئەتوانم وەك رۆژنامەنوسێك هاوكارى رۆژنامەى باسك بكەم، یان هەر رۆژنامەیەكى ترى ئیسلامى و غەیرى ئیسلامى كە خۆم پێم باشبێ، بەڵام وەك ئەوەى من دەستەى نوسەرانى ئەو رۆژنامەیە بم ئامادەیم نەبووەو ئاگاداریش نەكراوم، ناوبراو وتیشی ئەوەى بەلاى منەوە لەسیفەتى ئیسلامى و ئەخلاقى بەدووربێت ئەوەبووە كە بەبێ پرسى من ئەوەیان كردووە، ئەوەشى زۆر بەلامەوە ناخۆشبوو ئەیانگوت پێ ئەچێ عبدالله گەرمیانیەكى تر هەبێ، بەڵام من بەدرێژایى تەمەنى ئەو چەند ساڵەى رۆژنامە بابەتم هەبووە جگە لە من عبدالله گەرمیانى یەكى ترى تیا نەبووە، ئەمە ئەخلاقیات نییە بۆ كەسێكى ئیسلامى بیەوێ بەناوێكى خوازراوەوە سود وەرگرێ بۆخۆى.
دواتر سەباح موحەمەد جەلكی كە لەو بەیانامەیەدا بە بەرپرسی نوسینگەى رانیە ناوى هاتووە سەرەراى بێئاگابوونى خۆى لەو بەیاننامەیە رایگەیاند ئەو وتی پەیوەندیم كردووە بەو كەسانەى بەیانامەكەیان بلاو كردۆتەوە و نارەزایی خۆی پێراگەیاندوون، ناوبراو وتیشی پێم وتوون هیچ كات بۆ جۆرە مەبەستێكى لەو شێوەیە هاوكارتان نابم، و پشتگیری خۆشی دوپات كردەوە بۆ رۆژنامەى باسك و ستافەكەى.
پاشان بەڕێز م.عیرفان ئەحمەد كاكە مەحمود ئەندامى سەركردایەتى و كوڕى بەڕێز جەنابى مامۆستا ئەحمەد كاكە مەحموود سەبارەت بەو بەیاننامەیە بە (باسك)ی رایگەیاند سەرەتا بێ ئاگایى خۆم لەو بارودۆخە دەردەبڕم و ئاگام لەو بابەتە نییە گوایە رۆژنامەیەك دەربچێ بەناوى بزووتنەوەى ئیسلامى خاوەنى ئیمتیازى (ئەحمەد كاكە مەحموود) بێ، باوكى بەڕێزم خوا لێى خۆش بێ عەمودى وەحدەتى بزووتنەوەى ئیسلامى بووە، بزووتنەوەى یەكبوونیش بووە، بۆیە پشكى گەورەى یەكبونیش هەر بەر باوكم ئەكەوێت، لەبەر ئەوە بەهیچ شێوەیەك بە ئەوپەڕى قەناعەتەوە دەیڵێم رازیم نیە وەك خانەوادەو وەك بنەماڵەى خۆمان وەك عیرفانیش كە ئەندامى سەركردایەتیم رازى نین بەو بارودۆخە و بێ ئاگایى خۆشم بەهەموو شێوەیەك لەسایت و رۆژنامەكاندا دەردەبڕم و بەتوندیش ئیدانەى ئەكەم! چونكە باوكى بەڕێزم لەهەموو ناخۆشى و ناسۆریەكاندا خۆى گرتووەو توانیویەتى سەبرى هەبێت لەو ئاڵۆزیانە ئێستا لەم كێشە ناشەرعیەدا كە ئەوپەڕى ناقانونى و ناشەرعیەو دەرچوونە لەمەنهەجى بزووتنەوەى ئیسلامى كە رۆژنامەیەك بەسەر رۆژنامەیەكى بزووتنەوەى ئیسلامیدا دەربكرێ، ئەمە ئەوپەڕى فەوزاو شپرزەییە بۆیە بەهیچ شێوەیەك رازى نیم باوكى ئازیزم بخرێتە ناو ئەم بابەتانەوە.
دواتر م. ئالان بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندن بە وەكالەت سەبارەت بە دەستلەكاركیشانەوەى بەرێز د.موحەمەد بازیانى رایگەیاند شتێكی ئاساییە لە هەموو ئۆرگانێكى حزبیدا گۆڕانكارى دەكرێت، و رۆژى چوارشەمە لە دانیشتى مەكتەبی راگەیاندندا پاش چەندین وتوێژى نێوان ئەندامان و خۆتەرخان كردنى دكتۆر بۆكاروبارى ترى حزبی بەتایبەت لە شارى هەولێر و بۆ ئەم مەبەستەش بە باشی زانى ئەو پۆستە تەسلیم بە كەسێكیتر بكات، پاشان مەكتەبی سیاسیش بەندەیان داناوە تاكو كەسێكیتر لەو پۆستەدا دیارى دەكرێـت، هەروەها لەبارەى ئەو پروپاگەندانەى كە بڵاوكراونەتەوە ووتى ئەو هەواڵانە هەموویان بێ بنەمان، ئەوانەى كە ناویان لەو بەیانامەیەدا هاتووە و دەیانەوێ رۆژنامەى بزووتنەوەى ئیسلامی دەربكەن ئەوە پەیوەندی بە زۆربەیانەوە كراوە ئاگادارى ئەو بابەتە نین، بەناوى ئەوانەوە بەیاننامە بڵاو كراونەتەوە، و لێدوانەكانیشیان تۆمار كراوە و ئامادەشین بلاویان بكەینەوە ئەگەر پێویست بكات، بزووتنەوەى ئیسلامی دژی دەوەستێـەوە پێشی قبولأ نییە و بێ بنەمایە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست