زيندانيكردنى(برايمى كاكه ئهحا)ئيدانه و محكوم دهكهين
Saturday, 08/10/2011, 12:00
هەر لە كاتى پەسەندكردنى یاسای خۆپیشاندانەكان لەلایەن پەرلەمانى كوردستانەوە ئێمەى جەماوەرى هەڵەبجەى شەهید ڕژاینە سەر شەقامەكان و بەدەنگى بەرز هاوارمانكرد نا بۆ سنورداركردنى ئازادى و زەوتكردنى ئازادیمان لەكەس قبوڵناكەین , بەڵینمان دا كە هەرگیز گوێ بە هیچ كۆت وبەندێك نەدەین كە ئازادیمان لێزەوت بكات و هاوارمان كرد هیچ شتێك نییە بتوانێت سنور بۆ ئازادى دابنێت بەڵكو ئەوە ئازادییە سنورى نێوان هەمو كارێكى باش و خراپ دیارى دەكات.
لەكاتى خۆپیشاندانەكانى 17ى شوبات و ڕۆژانى دواى لە شار سلێمانى و شارو شارۆچەكانى دەورووبەرى شارى هەڵەبجەى شەهیدیش وەك زۆربەى شارەكانیتر هاتە سەرشەقام و دژ بە گەندەڵى و نادادپەروەرى كۆمەڵایەتى و خراپى سیستمى سیاسى و ئیدارى لە كودستان خۆپیشاندانى ئەنجامداو بەهۆى مامەڵەى خراپى بەرپرسانى ئەمنى هەڵەبجە نەزانینیان و خەم نەخۆریان بۆ كوڕى فەقیو هەژارى هەڵەبجە فرمانكردنیان كرد بە چەكدارەكانیان كە لوولەى تفەنگەكانیان بكەنە سەر سنگى خۆپیشاندەرانى هەڵەبجە بەهۆى ئەو تەقەكردنەشەوە دەیان ڕۆڵەى هەڵەبجە بونە قوربانى نەزانینى بەرپرسە ئەمنیەكانى هەڵەبجە بەم هۆیەشەوە دوو شەهید و دەیان بریندارى لێكەوتەوە كە ئێمە پێما وایە ئەگەر مامەڵەى بەرپەرسانى ئەمنى سەرەمیانە بوایەو فرمانیان بەتەقەكردن نەكردایە خوێن لە لووتى هیچ ڕۆڵیەكى ئەم شارە نەدەهات.
برایمى كاكە ئەحا كە یەكێكە لە قوربانیەكانى خۆپیشاندانەكان و لەكاتى خۆپیشاندانەكەى 22ى3ى لە هەڵەبجە بریندار كراو لە لێوارى مەگ گەڕایەوە,ئێستا دەسەڵاتى یەكێتى ژیانى پێڕِەوا نابینن و دەیانەوێت لە ڕێگەى دادگاوە تاوانبارى بكەن ئەوەى لەسەر شەقام بە لوولەى تفنگەكانیان نەیاتوانى ئەنجامى بدەن ئەیانەوێت لە ڕێگەى دادگاوە خەونەكەیان بەدی بهێنن پشتیوان و پاڵپشتێكى بەهێزو پاوێكى بوێرو ئازاى هەڵەبجە لە زیندان توند بكەن لە خەڵكى هەڵەبجە داببڕن .
ئێمە وەكو گروپى 88 بەتوندى ئیدانەو مەحكومى زیندانى كردنى بریمى كاكە ئەحا دەكەین و لەئاست ئەم پێشەلكاریە و تۆمەت دروستكردنى بێبنەما دەستەوسان نابین و هەموو ڕێگایەك دەگرینە بەر لە پێناوى ئازادكردنى برایمى كاكە ئەحا هەروەها بەدادگایگەیاندنى هەموو ئەو بەرپرسانەى كە فرمانیان بە تەقەكردن داوە دژ بە خەڵكى هەڵەبجە
لەكۆتایا داوا لە هەموو خەڵكى هەڵەبجە بەگشتى و عەشرەتەكان و كەسوكارو هاوسەنگەرو هاوخەباتەكانى كاك برایم دەكەین كە بێنە دەنگ دژ بەم ناحەقییەى كە بەرامبەر ئەم پیاوە ئازاو دلێرە كراوە قبوڵى نەكە قوربانیەك ل زینداندا بێـت و جەلادەكانى 17ى شوبات و ڕۆژانى دواى خەڵاتبكرێنو لەسەر شەقامەكان بسوڕێنەوە.
گرووپى 88-هەڵەبجەى شەهید
5-10-2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست