له‌به‌ر ده‌ستتێوه‌ردانى حیزبیى 3 ئه‌ندامى رێكخراوى (چاك) ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه
Wednesday, 16/03/2011, 12:00
بۆ / نووسینگه‌ی باشووری رێكخراوی چاودێری كوردۆساید (چاك)
/ هه‌موو راگه‌یاندنه‌كان
ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كۆميته‌ی كفری
لقی گه‌رميان (رێكخراوی چاودێری كوردۆسايد - چاك) رۆژی ٥\٣\٢٠١١ له‌گه‌ڵ دوو رێكخراوی ديكه‌دا ئيمزای له‌سه‌ر به‌ياننامه‌يه‌ك كردووه تيايدا داوای روونكردنه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مانتار (عه‌بدوڵڵای مه‌لا نوری) كردووه ده‌رباره‌ی قسه‌كانی ناوبراو له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وتويه‌تی: ئه‌و گه‌نجانه‌ی له كه‌لار خۆپيشاندانيان كرد، ئه‌و گه‌نجه به‌ڕێزانه.. ئه‌و گه‌نجه خێر له خۆ نه‌ديوانه‌ن كه پاشماوه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالن، (عه‌بدوڵڵای مه‌لا نوری) دواتر به جيا باسی جلڕه‌شه‌كانی كرد كه ئه‌مه‌ش پێويستی به ده‌ركردنی ئه‌م به‌ياننامه‌يه نه‌ده‌كرد كه به‌رپرسی گشتی چاك تاكڕه‌وانه ده‌ريكردووه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نييه به‌رگری له هيچ كه‌سێك بكه‌ين.
ئێمه وه‌ك كۆميته‌ی كفری رۆژی ١٤\٣\٢٠١١ سه‌ردانی به‌ڕێز (ئه‌حمه‌د مه‌جيد)مان كرد له كه‌لار بۆ ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌مان پێبدات سه‌باره‌ت به‌و به‌ياننامه‌يه‌ی كه رۆژی ٥\٣\٢٠١١ له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو رێكخراوه‌دا به‌ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی قوربانيانی ئه‌نفال) و رێكخراوی ١٤-٤ ده‌ركراوه، ئه‌ويش پێی راگه‌ياندين كه ئه‌و به‌ياننامه‌يه له دۆخێكی نائاساييدا ده‌رمانكردووه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ياننامه‌يه‌مان ده‌رنه‌كردايه ئه‌وا ده‌سه‌ڵات كه‌سوكاری ئه‌نفالی هانده‌دا تاوه‌كو ماڵی (عه‌بدوڵڵای مه‌لا نوری) له‌كه‌لار بسوتێنن، بۆيه ئێمه‌ش به‌په‌له ئه‌و كاره‌مان ئه‌نجامدا.
ئه‌حمه‌د مه‌جيد له ته‌له‌فۆندا به به‌رپرسی كۆميته‌ی كفری وتويه‌تی: تۆ بۆت نييه وه‌ك ئه‌ندامی چاك قسه بكه‌يت.
ئێمه‌ش وه‌ك كۆميته‌ی كفری ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌مانگرت كه پرس به‌ئێمه نه‌كراوه ئه‌ويش وتی پێويست ناكات بۆ نووسينی به‌ياننامه‌يه‌ك هه‌موو ئه‌ندامان ئاگاداربن، (دياره ئه‌مه واتای ئه‌وه‌يه كه جه‌نابيان به‌رپرسی گشتی چاكه و تاكڕه‌وانه) ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدايه كه به‌رپرسی كۆميته‌كان ئه‌ندامی لقيشن، وه‌ك به‌رپرسی گشتی چاك چۆن ئێمه‌ی له بيركردووه ئاواش لقی گه‌رميانی به‌كارهێناوه و به‌ياننامه‌ی هاوبه‌شی ده‌ركردووه.
ئێمه وه‌ك كۆميته‌ی كفری داوای ئه‌وه‌مان لێ‌كرد كه ناوی لقی گه‌رميانی چاك له‌و به‌ياننامه‌يه بكشێننه‌وه، به‌وه رازی نه‌بوو، دواتر داوامان لێ‌كرد رێگه‌مان بدات له‌گه‌ڵ كۆميته‌ی كه‌لار و رزگاری دا ته‌نها روونكردنه‌وه‌يه‌ك به‌ناوی لقی گه‌رميانه‌وه ده‌ربكه‌ين كه چيدی ئێمه وه‌ك چاك ناچينه ململانێی سياسييه‌وه، چونكه ناكرێت ئه‌گه‌ر له په‌رله‌مان هه‌ر شتێك رووبدات و (چاك) به‌ياننامه ده‌ربكات، به‌ڵام به‌وه‌ش رازی نه‌بوو.
ئێمه وه‌ك كۆميته‌ی كفری، كه له ٢٠٠٧ه‌وه له‌كفری كار‌و چالاكی خۆمان ئه‌نجامده‌ده‌ين و كاری خۆبه‌خشانه‌ی ئێمه ئه‌وه‌بووه كه‌يسی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه وه‌ك جينۆسايد بناسێنين و دنيا تێبگه‌يه‌نين كه بۆ ئه‌وه‌ی جينۆسايد نه‌كرێينه‌وه مافی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تمان هه‌يه، ئێستاش به‌بێ پرسی ئێمه ئه‌و كاره ئه‌نجام دراوه، بۆيه (جگه له يه‌ك ئه‌ندامی كۆميته) هه‌موومان ده‌ست له‌كاری ئه‌م رێكخراوه ده‌كێشينه‌وه و چيدی په‌يوه‌نديمان نامێنێت به رێكخراوه‌كه‌وه.
ئيحسان مه‌لا فوئاد
دانا ڕزگار
نيشتيمان جه‌ميل
١٦\٣\٢٠١١
چوارشه‌ممه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست