چەواشەكاریەكانى كەناڵى كوردسات
Monday, 21/03/2011, 12:00
دوێنى لە یادى نەورۆزدا سلێمانى بەرگى كەرنەڤاڵى پۆشیبوو ئەم شارە لە دواى قەتلوعامەكەى 17 شوبات جۆرێك لە پرسەى پێوە دیار بوو بەڵام ئەوەى من لێرەدا ئەمەوێ تیشكى بخەمە سەر ئەوەبوو دوێنى ئێمە لە سەرایى ئازادى زۆر سەربەستانە یادى ئەو نەورۆزەمان كردوە كە هاوڵاتیانى ئازادى خواستى كوردستان تیایە بەشدار بوون بەڵام من نەم دیى لە كە ناڵەكانى تە لەفزیۆنى ئۆپۆزسیۆن ترشو خوێ بە ژمارەى هاوڵاتیانەوە بكەن بڵێن سەدان هەزار كەس وەك ئەو درۆشاخدارەى كوردسات كردى یان ئەو درۆیەى تریان كە لە زارى پەیامنێرێكیانەوە كە راستەوخۆ لە شەقامى سالمى سلێمانیەوە وەریانگرت كاتێك پەیامنێرەكەیان ئاماژەبەوەدەكات كە ئاپۆرەى جەماوەرى لە پاڵاسەوە مۆڵ بوو تا بەردەم مەڵبەند هەموانیش ئەزانین لیژنەى رەسمى پارێزگاى سلێمانى فیستیڤاڵەكەى لە نزیك سەهۆڵەكە مۆڵ كردبوە نەك لاى لقى چوار هاتوچۆش بۆلاى لقى چوار قەدەغەبوو نازانم ئەو پەیامنێرى كوردسات ئەم درۆشاخدارەى لە كوێوە كرد باشە ئەوان ئەیانەوێ خۆڵبكەنە چاوى خەڵكى كوردستان لەدەوەى وڵات باشە ئەگەر درۆیەكى واش دەكەن كوا وێنەى ئاپۆرەى جەماوەرى لاى پاڵاێەوە ئەوان هەربەدرۆ گۆشكراون ,
قسەیەكى تر ئەو پەیامنێرە كە ئێمەى زیاتر برینداركد ئەوەبوو وتى ئەم جەماوەرە رووى راستەقینەى خەڵكى ئەم شارەن ئایە باهەر ئەو قژ مستیلەى لە خۆى بپرسێ ئایە یادى راپەرین لە سلێمانى كە مام جەلال وتاریى تێدا یا ئەو جەماوەر بەراستى جەماوەرى سلێمانى بوو .
بەداخەوە كەناڵى كوردسات نە ئەبوو وەك كەناڵێكى هونەرى و ئەدەبى ئەوەندە خۆى لە بوارى سیاسەتبدایە وەك خۆى دەڵێت دەنگى هەموان ئەگەر دەنگى هەموانە چۆن ئەبێت بهێڵێت پەیامنێرێك بەو شێوەیە هەستوو شعورى خەڵكى لە بۆنەیەكى وادا برینداربكات , زۆر رونیشە جەماوەرى سەراى ئازادى پەیامیان پەیامى نەمانى گەندەڵیە و بەگژاچونەوەیەتى ,خۆرونە ئەو خەڵكە وەك ئەو پەیامنێرە مورتەزەق نین
خۆ هیچ نەبێت ئەو خەڵكانە خەڵكى ئەم شارەن كە بلە خاوەنیەتى ,
لێرەدا ئەوە دەخەمە روو بریا ئەو كەناڵە چاوێكیان لە سەنگاوى هاوكاریان بكردایەو ئەوانیش هەڵوێستیان وەك هەڵوێستى ئەو نیشتمانى بوایە نەك پەیامنێرێك بێنە سەر شاشەو بە دڵى خۆى درۆى شاخدارو چەواشەمان بكات , ئەمرۆكە مناڵێكى ساوا هۆشیارە نەك گێل وەك ئەو كەسانەى ئاگرى ئەم شەرە خۆش دەكەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست