فریاى لقى سلێمانى مانگى سوور ...بكەون!!؟
Wednesday, 17/06/2009, 12:00
ئێمە كۆمەڵێك خەلًكى هەژاروخێزانى كەمدەرامەت و موستەحەقین لە سلێمانى ومافى ئەوەمان هەیە(خۆراك وخێوەت وفریاگوزارى)مان بەسەردا بەش بكرێت،كەلەلایەن (كۆمەڵەى مانگى سوورى عێراقى-لقى سلێمانى، دابین كراوە.
بۆیە...بە پێویستمان زانى چەند زانیاریەكى گرنگ لەسەر پۆخڵەوات وگەندەڵیى كۆمەڵەى ناوبراوئاشكرا بكەین بەم شێوەیەى لاى خوارەوە:
1-شۆفێرى كۆمەَلەى ناوبراو ،تاكە كەسى یەكەمە ،كەبەرپرسەلەئەنجامدانى تەواوى كارەكان بەتایبەتى لە رووى دابەشكردنى(خۆراك وخێوەت و فریاگوزارى) بەپێى ئارەزووى خودى خۆى كەلوپەل ،دابەش دەكات بەسەر خزم وناسیاوورەفیقە نزیكەكانى خۆى.
بۆزانین ا- شۆفێرى ناوبراو،..كوڕى بەڕێوەبەرى كۆمەڵەى مانگى سوورى عێراقى-لقى - سلێمانیە .
ب - بەپێى ئارەزووىخۆشى دەوام دەكات.
2-كۆمەڵەى ناوبراو ،تەنیا (دوو)2ئۆتۆمبێلى هەیە،..یەكێكیان لەجۆرى (مۆنیكا)...
بەدەست كوڕى بەڕێوەبەرى كۆمەڵەكەوەیە..كە تەنها بۆ هاتووچۆى باوكیەتى و...دواى دەوامیش بۆكارى كەسییەتى خۆى بەكارى دەهێنێ...بۆ نموونە: خێزان و خزمە نزیكەكانى خۆى پێ دەباتەسەیران وگەشتو گوزار..
ئۆتۆمبێلى دووەمیش،لە جۆرى (تیۆتاى دەبڵ كابینە)(مەرزیە)یە كە تەنها بۆ شت كڕینى بازاڕ،بەكار دەهێنرێت(واتە لە ماڵەوە....بۆ ماڵ
لێرەوە...لە بەڕێزتان دەپرسین....كوا....چاودێریتان؟؟.كوا.....لیژنەى نەزاهەتتان..؟!
شایانى ئاماژە پێكردنە...دەرخستنى ئەو زانیاریانە،تەنیا لە20%ە و....لە رووەكانى تریشەوە كەموكوڕى گەلێك زۆرە بۆیە پێتان رادەگەیەنم.....فریاى لقى سلێمانى كۆمەڵەى مانگى سوور بكەون!!؟ ویژدانتان بجوڵێتو....ئەو كۆمەڵەیە لە دزى وفەرهودكردن بپارێزن.
تـــــــــــــا خراپترى بەســــــــــەر نەهاتووە.....
خوا لە پشت چاكسازیخوازانە
لە ســـــــــــلێمانى
10/6/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست