کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندڵیەكانى كۆمەڵەى كوردستانێكى سەوز --- وەڵام

Thursday, 02/12/2010, 12:00


رزگار سه‌لیم لەسایتى كوردستان پۆست كەسێكى بەناوى سەمیر كۆیى,لەرۆژى (30/11/2010) باسى هەڵبژاردنى كۆمەڵەى كوردستانێكى سەوز / ناوەندى كۆیە دەكات و دەڵێت ((بۆ كەمێك لەمەوبەر كۆمەڵەى كوردستانێكى سەوز لە كۆیە هەلبژاردنێكیان كرد لەم هەلبژاردنەدا ئەسوەدى حاجى مەلا دەرچوو كە مەسئوولى ئاسایشى كۆیەیە)) كەچى بەداخەوە عەفوى فەرموو دووساڵ بەر لەئێستا هەڵبژاردنكراوە ,ناوى كاك ئەسوەد دێنێ ,كاك ئەسوەد لەپێشمەرگە دێرینەكانە,دابڕاو نەبووە لەناوو شۆرش ,هەرئەوەندە بەسەمیر كۆیى دەڵێم خۆزگە دوو ڕۆژ پێشمەرگەى شاخ بوو بایت ,ئەوجا ڕووبەڕووى كاك بۆبایتەوە, كاك ئەسوەد براگەورەمانە ولەناو كۆمەڵەى كوردستانێكى سەوز ڕاستە ئەو بەسەرۆك دەرچوو منیش بەجێگر بەڵام بەرێزى تەنازولى كرد چونكە ئەركێكى حكومى لەسەرشانە و پر ئیشە ؟,بەڵام لێمان دوور نەكەوتۆتەوە كارى كێشەئیداریەكانى حكومەت لەئەستۆى خۆى گرتووە ,وەك كارى نایاسایى دار بڕین و ڕاوكردن ...,ئێمە نووسراو بۆ ئاسایشى كۆیە بەرزدەكەینەوە , بەرێزیشیان سەرپێچى كەران دەگرن و بەڵگەشمان لەلایە .
ئینجا بەناو سەمیر كۆیەك ,باسى بەندەتان دەكات و دەبێژێت (هەلسورینەرى كۆمەلەى سەوز رزگارى فەقێ سەلیمە پیوویستە خەلكى كۆیە ئەم كەسایەتیە بناسن هەتا سەر ئیسقان یەكیەتى یە كار بۆ وان دەكات دوایش ماستاوچى یە چەند لەیەكیەتى دەستى دەكەویت لە پارتیش هەمان ماستاو دەكات بۆیە پیوویستە خەلكى كۆیە بە قسەى ئەم زمان لووسە)) بەرێزم من نەماستاو چیمە و نەحیزبیمە , كەسایەتی خۆم پاراستووە بۆ ئەوەى خزمەتى ئەو دەڤەرەبكەم ,واپێدەچێ زۆر حەسادەتم پێ بەرێت, كورد گوتەنى نەى خۆى تاڵە هەروەندە دەڵێم بەهەزران كارى خێرى وخۆبەخشیم كردووە بەبێ هیچ بەرامبەرێك لەبەرامبەر ئەمانەش نەك لایەنى حیزبەكان بەڵكو لایەنى ئیداریش رێزم لێ دەگرن جیا لەجەماوەرى قەزاو ناحیەو گوندەكانیشەوە ,كەدەڵێم گوندەكان هەزاران مناڵانى گوندەكامان سونەت (خەتەنە) كردووە بەمناڵانى ئەنفال وشەهیدو فەقیرودەوڵەمەند ئەوكات زۆرماڵ نانى نیوەرۆى هەبوو نانى ئێوارەى نەبوو بیخوات وەیا پەیداى بكات ,لەدوایى ڕاپەرینى ساڵى 1991 و كاتى ئابلوقەى سەركوردستان لەلایەن رژێمى بەعسەوە من و كاك فوئاد عمر ,بەمناڵانى دۆڵى مەلاكانیشەوە هەموومان سونەت كردووە,هەرئەوەندە دەلێم ,سەمیركۆیى لەوهەورازەى چیایى مەلەكان بەرەو گوندى توتمى كەبەسەر دەكەوتین لەگەڵم بوای كەچۆن هەناسە سواربووم و نەخۆشكەوتم ئەوجا دەیزانى من گەندەڵ چیمە یان ...
سەمیرى دەڵێت (نووسینى یەك لافیتە كەئەویش لەسەر حسابى مقاول وكەسایەتیەكان نەك بە بوودجەى كۆمەلەكەبەلكو ئەم پارەیە كە وەریدەگریت سەرفى دەكا بۆ ماڵ و مندالەكەى نەك لەپیناو سەوز كردنى كوردستان كۆمەلەى كوردستانیكى سەوز لقى) بەرێز لەیادتە من و كاك ئاكار دەهاتینەوە بەسەیارەى من بۆ كارى بەرێزت , ووتم ئەو قتعەیە بەمقاولێكم نووسى چونكە دەسكارى دارێكى سەرجادەى كۆیەى كردبوو ,ووتى لەبرى ئەو دارە چتان دەوێت ئێمە ئامادەین ,منیش ئەو ئیشەم پێكرد هەربۆخۆشیان چوون پارەكەیاندا.ئەى نمەك بەحرام ,
زۆربەى كات لەگەڵ ماڵەوەمان ناكۆكین بەجلى بەخۆڵ بەئارەقاویى دەچمەوە ماڵەوە دەڵى كێ منەتى پێیە تۆ خۆت بۆوا ماندو دەكەى ,كەچى برالە كۆمەڵەكەمان هەربودجەى نیە دەتوانن بپرسن .تەنها هاتووچۆى سلێمانى و خواردن مانگانە (150000) هەزاردینارى بلیمەرمان بۆ سەرف دەكەن, ناوەندى كۆیە مانگانە زیاتر (10-تا20) چالاكى هەیە هەموو لەسەر باخەڵى بەندەتان و بەسەیارەى خۆمەوە.
هەروەها سەمیر كۆیى دەڵیَِت (سەوز كردنى كوردستان كۆمەلەى كوردستانیكى سەوز لقى كۆیە تەنها جورئەتى ئەوەیان نى یە كە ئەم كەرە بەرەڵایانە دوربخەنەوە لەسەر ئەم نەمامانەى لە كۆیە روینراوە) برادەر ئێمە وەك كۆمەڵە ,بەنوسراو هەموو ساڵێك ئیدارەى كۆیە ئاگادار دەكەینەوە,ئێمە وئیدارە كۆیە هەموو ساڵێك ئەوكەرەكان دەگوێزینەوە دوور لەسنورى كۆیە ,بەڵام چیبكەین هەموو ساڵێك گوندەكان لەكاتى هاوین كەرەكان دەگرنەوەو كاری خۆیان پێدەكەن وكەزستانیش داهات دەهینە نزیك كۆیە بەرەڵایان دەكەن ئەمە كەى ویژدانە,لەسەر ئێمەش ئەوەیە ئیدارەى كۆیە ئاگاداربكەینەوە .
سەمیر دەڵێ (بەناو دكتۆرو یاسایى قسەى گەورەو دزیكردنە برادەریك لە نەخۆشخانەى كۆیە ووتى چەندساڵێك ریكخراویكى بیانى 18 ملیۆن دینارى ئەوكاتى ئەسلى درابە نەخۆشخانە بۆ كرینى پیداویستى تالاسیما بەڵام رزگارو هاورێكانى تەنها كەمتر لە 2ملیۆن دیناریان سەرف كردوو بەڵكو ئەوەى ماوە شانزەملیۆنەكە كاك رزگار بەناودكتۆر خواردى دیارە زۆر جار خۆى وا بە دیار خستووە كە دلسۆزە بەلام گەر دیناریك سەرف بكا دووسەد دینار دە خوات)
برا لەسەر بیرۆكەى من ئەو پێداویستیانە هاتە كۆیەچونكەدەستەى دامەزرێنەرى بۆردى ڤۆگاى ئەمریكى بووم لەكۆیە , لەنزیكەوە لەدەرمانخانەكەى خۆم (دەرمانخانەى رزگار) شێوە فەرمى ,مناڵانى تالاسیمام دەبینى لەچ ئازارێكدا بوون لەبەر نەبوونى دەرمانیان بەتایبەتى لەشەرى ناوەخۆ ورێگاى كۆیەو هەولێر گرفتى هاتوو چۆى زۆر بوو ,ئەوپرۆژەم بۆ ئەوەپێشكەشكرد,كەچى گەیاندیانە كۆیە بەكۆمەڵێك گرفتەوە,هاوكاربوون لەگەڵ كەسانى وەك بەرێزت ونمەك بەحەرامبوون بەرامبەر مناڵا نى شارەكەم و گەندەڵیەكانم لێ ئاشكراكردن ,بەخێرایى نوسراوێكیان لەسەر دەركردم بەلادانى من لەبۆردى ڤۆگا ,بەڵام من لێیان خۆش نەبووم لەو خیانەتە,بەدوایى داچوم تا تاڕاستیەكان هەموو ئاشكرابوون وبەرپرسى ئەوكاتى بۆردى ڤۆگا لەكۆیە لەرێكخراوەكە لەسەركار لادرا,كەچى كاكم سەمیر - 1

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە